لای بارزانیه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی خزمه‌تی كردووه ئه‌و مه‌زن بووه
January 28, 2017
وتار و بیروڕا
له به‌ر ململانێی سیاسی نێوان پارته سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ڕه‌نگه ڕۆلی بارزانییه‌كان و قوربانیدانیان وه‌كو پێویست به‌رجه‌سته نه‌بووبێت و غه‌دریان لێكراوه. بارزانییه‌كان جگه له شۆڕشه‌كانی بارزان، هه‌وێنی شۆڕشی ئه‌یلول بوون، له شۆڕشی گوڵان و له سه‌رهه‌ڵدان و تێكشکاندنی ڕژێمی به‌عس و رزگار كردنی عێڕاق و ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ئێستای دژ به داعش و پاراستنی وڵات ڕۆلی بێ وێنه‌یان بینیوه. خوێنی ئه‌وان تێكه‌ڵ بە خوێنی هه‌موو ڕۆڵه دڵسۆزه‌كانی گه‌ڵی كوردستان بووه كه بۆ ئازادی و پاراستنی وڵات تێكۆشاون. مه‌زنایه‌تی لای بارزانییه‌كان خزمه‌ت كردن بووه، ئه‌و كه‌سه‌ی خزمه‌تی كردووه ئه‌و مه‌زن بووه.
سه‌ركه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی بارزان و بارزانیه‌كان له خۆ نه‌ویستنی ئه‌وان و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ڕێبازی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان بووه كه دوازده ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بوو و ملكه‌چی ویستی دوژمن نه‌بوو، سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان له سیاسه‌ت كردنیان دایه تەنها به پێوه‌ره‌كانی ڕێبازی بارزانی نه‌مر و له هیچی تردا نییه، ئه‌وان به خه‌بات و قوربانیدان مه‌زن بوون نه‌ك به پله و پایه و ماڵی دونیا. زۆر کەس و لایەن و دەوڵەت ئاواتیان بە لێکترازانی بنەماڵەی بارزان و بارزانییەکان خواستووە، بەڵام ئەو ئاواتەیان ناهێته دی و وا به خوێنی شه‌هیدانی كوردستان و خه‌باتی دلسۆزان به‌شێكی زۆر له وڵات ئازاده و حكومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌یه، ڕۆژانی خۆشتریش چاوه‌روانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن گه‌ر هەموو لایەکمان یه‌كگرتوو بین و خزمه‌تكاری وڵات و گه‌لی كوردستان بین و پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی بین.