ڕۆلی دەروونناسی پەروەردەیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

ڕۆلی دەروونناسی پەروەردەیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
پەروەردە و فێرکردن لە دەروازەکانی بنیاتنانی بەردی بناغەی کەسایەتی مرۆڤن. ھەرکاتێک بنەماکانی پەروەردە و فێرکردن چەواشەکاری تیایدا بکرێت و بە شێوازێکی دور لە بنەماکانی زانستی ئەنجام بگیرێتن ئەنجامی خراپ و مەترسیدار، و بەرھەمی نادروست و ناشیاوی لێدەکەوێتەوە. سەنتەرەکانی پەروەردەیی و فێرکردن، بە ھەموو لایەنەکانی مامۆستا و پرۆگرام و کەسانی تری پەیوەندیدار تیایدا، یەکێک لەو دەروازانەن کە دەتوانن ببن بە فاکتەری کاریگەر بۆ پەیدابوونی بیروباوەری توندووتیژی، و لە بنەڕەتدا تیرۆریش بۆ ئەو ھێزە نەرێنییە دەگەڕێتەوە، کە ھەندێ مامۆستای گێرەشێوێن و دەمارگیر و لە میانەی پرۆگرام و سەرچاوەی چەواشەکراوی ھاوشێوەی خۆیان و بە ناوی جیاجیای وەک ئایینی و نەتەوەیی و شتی تر دەرخواردی ھەندێ کەسی ساویلکە و قوتابی بێ ئاگا دەدەن و لە ڕێگای ڕاست لاڕێیان دەکەن، بەڵام لە ڕێگەی زانستێکی وەک دەروونناسی پەروەردیی و پرۆگرام و بیردۆز و بیروباوەرە زانستی و لۆژیکییەکانی، لایەنەکانی تایبەت و لەوانەش مامۆستایان و پەروەردەکاران دەتوانن گەورەترین و کۆشندەترین گۆرز لە پەیکەری تیرۆر بوەشێننەوە و ڕێگە لە گەشەکردنی زیاتری بگرن.
*بسپۆرێ ئەکادیمی د زانستێن سایکۆلۆژی و پێداگۆگی/ زانینگەھا زاخۆ


Top