كورەكانی ئێوە لە كوێن !

كورەكانی ئێوە لە كوێن !
ئەوە ماوەیەكە ھێرشی نارەوا دەكرێتە سەر دەزگای خێرخوازی روانگە و ئامانجی سەرەكیش ئەوەیە كە كوری جەنابی سەرۆك حكومەت سەرۆكی ئەم دازگایە دەكات بۆیە بوەتە بابەتی سەرەكی قەڵەمە بەكرێ گیراوەكان۔

لێرەدا دەمەوێ چەند پرسیارێك بخەمە روو ؟

ئایا بۆ دەزگای روانگە كراوەتە ئەنجام ؟

ئەویش لەبەر ئەوەی كوری بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەم دەزگایە، و بە پلانێكی دارێژراوی تۆكمە ھاتونەتە ناو گۆرەپانەكە، و لە ماوەیەكی كورت دا توانیویانە ناوبانگێكی فراوان بەدەست بێنن ئەویش لەبەر گەوری و گرنگی كارە خێر خوازییەكانیانە لە سەرتاسەری كوردستان بەبێ جیاوازی۔

ترسی چییان لەم دەزگایە ھەیە ؟

دەزگای روانگە بە ھێزێكی مەعریفی و مۆدێرن و پرفیشیناڵی ھاتۆتە گۆرەپانەكە، و بەرنامەی خێرخوازی زۆریان ھەیە بۆ تەواوی كوردستان، بۆیە ترسی لایەنەكانی تر لەوە دایە كە ئەو دەزگایە ببێتە فاكتەرێك بۆ راكێشانی لایەنگرانی ئەو حیزبانە بۆ خۆیان و توشی شەرمەزاری ببن لە بەرامبەر لایەنگرانیان۔

بۆ زۆر تیشكەكە دەخرێتە سەر سەرۆكی ئەم دەزگایە ؟

چونكە ئیدریس نێچریڤان بارزانی سەرۆكایەتی ئەم دەزگایە دەكات و بیرۆكە و بەرنامەی تۆكمەی زۆری پێمە بۆ خەڵكی كوردستان۔ كە ئەوەش جەماوەری ئەو دەزگایە فراوان دەكات لە كوردستان۔ كە ئەوەش پێچەوانەی خواستی ناحەزانی پارتی و بنەماڵەی بارزانیە۔ بۆیە ھەموو ھەوڵێكیان خستۆتە گەڕ بۆ لەكەدار كردنی ئەو دەزگایە، ھەر رۆژێك بە بیانوێك دێنە پێش بۆ ئەوەی پاساو بدۆزنەوە بۆ ھێرش كردنە سەر روانگە۔

ھەروەھا دەزانن داھاتوێكی گەش چاوەرێی ئەو گەنجە دەكات، بۆیە دەیانەوێت لە ئیستاوە قەڵەمەكانیان بخەنە گەر لە دژی بۆ لەكەدار كردنی و ھەوڵ دان بۆ شكست ھێنان بە پرۆژەكانی۔

لە كۆتایدا دەپرسین ئایا كوری سەركردەكانی تر لە كوێن ؟

با خەڵكی بە شەرەفی كوردستان لەو كەسانە بپرسن كە دژایەتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەكەن،

ئایا كور و كچی نەوشێراوان موستەفا لە بەریتانیا خەریكی چین ؟ ئایا كوری عەلی باپیر خەریكی چیە ؟ ئایا لە بیریان چوو كورەكەی تاڵەبانی بە ئاشكرا وتی من سەربازی شا ژنی بەریتانیەم بە سوپاسەوە ، و ئێمە قەرزداری ئەوین و بۆ ئەو دەجەنگین !!!

ئەگەر ئەوان پێیان ناكرێت خزمەت بكەن با واز لە چەواشەكاری بێنن !

ئەگەر كورەكانی ئێوە ئامادە نین خۆیان بە خەڵكی سادەی ئەم نیشتمانە بزانن ، با پێیان ناخۆش نەبێت كە ئیدریس نێچریڤان بارزانی لەگەڵ مناڵی شەھیدان كۆدەبێتەوە و خۆی بە خزمەتكارییان دەزانێت۔

لە كۆتاییدا دڵنیایان دەكەینەوە كە گشت ئەو ھەوڵ و چەواشەكارییەیان بێ ھودە دەبێت و شكست دەخۆن، و ئەوانی خۆیان بە خزمەتكاری میلەت دەزانن سەردەكەون۔
Top