رێككەوتنی پارتی و یەكیەتی و چەند راستییەك

رێككەوتنی پارتی و یەكیەتی و چەند راستییەك
كوردستان و ناوچەكە بە قۆناغەكی هەستیار دا تێپەر دەبیت،شەری بنبر كردنی داعش كۆتایی دێت وئەمریكا بە سەرۆكایەتییەكی نوێ و سیاسەتەكی نوێتر كاریگەری لە سەر هاوكێشە سیاسییەكان جیهاندەكات بە تایبەتی كە جۆرەك لە هاوكێشەی دژ بەیەكتر لە ناوچەكەدا دروست بوون بەڵام بە بەرز بوونەوەی نرخی نەوت، و گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان كوردستان گۆرانكاری زۆر گرینگ بە خۆیەوە ببینیت و ئەوەش كاریگەری لە سەر دۆخی ئێستای كوردستان دەكات بەڵام ئەوەی كە لە هەمووی گرینگ ترە ئەو دوو هێزە سەرەكییەی كوردستانن كە دەتوانن بە شێوەیەكی شایستەتر لە هەموو كاتەك رۆوڵ بگێرن بە تایبەتی كە توانیان بە هاوبەشی هێزەكانیان دژی گەورە ترین دوژمنی مرۆڤایەتی بەكار بهێنن و لە بری تەواوی جیهان شەڕی تیرۆر بكەن و ئەو مێژووە تۆمار بكەن كە سەردەمایەك مرۆڤایەتی ناوی كورد و پێشمەرگە لە مێژووی ووڵاتەكەیان دەنوسنەوە.
و ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا گرینگە رێكخستنەوەی دووبارەی نێو ماڵی كوردە ئەویش بە لە یەك نێزیك بونەوەی دووبارەی پارتی و یەكیەتی وەكوو دوو هێزی كاریگەر و سەرەكی كوردستان بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستادا پارێزگای سلێمانی لە ژێر كاریگەری ئیرهابی فیكری جۆرەك لە ناسەقامگیری نائارامی بەخۆیەوە بینیوە هەرچەندە كە نەهجی پۆپۆلیستی ئەو بزوتنەویەی كە بو دوایە بە سوود وەرگرتن لە ناكۆكییەكانی ناو یەكیەتی پەیدا بوو،پشتی لە هەموو پرەنسیەكانی ئەخڵاقی و نیشتمانی كرد و هەموو خۆشەویستی ووڵات و سەروەرییەكانیان تێك شكاند ورق و نفرەت یان لە سنووری خۆیان چاند و گەورەترین ئەو زەرەرەی كە لەو پارێزگایەیاندا پەكخستنی قوتابخانەكان بوو.
هەرچەندە كە ئەگەر پەیوەندییەكان بەرەو چارەسەری یەكجارەكی برۆن ئەركەكانیان زۆر لەوە قورستر دەبن كە لە رابردوو هەیانبوو و یەكەم قۆناغی ئەو ئەركانەشیان دژایەتی گەندەڵی و بنبر كردنی فسادی ئیداری دەبیت و لە لایەكی ترەوەش دەبیت هاوبیرەكانی ماڵكیش بە تێروانینەكی تر لە رووداوەكان بروانن و نەفرەت لە هەموو ئەوكارانە بكەن كە لە رابردوو كردوویانە و لە بری بەرەی بێگانە نێو ماڵی خۆیان رێكبخەن.
Top