پێناسە ێەک بو رێبازا بارزانی ‌

پێناسە ێەک  بو  رێبازا بارزانی ‌
ئازاديخوازى,كوردايه‌تى,دلسوزى,پاكى,ره‌وشت به‌رزى.راستگويى,خوداپه‌رستى,دادپه‌روه‌رى,يه‌كساىى,مرۆڤ دوستى,ليبورده‌يى,پيكه‌وه‌ ژيان.هه‌ر هه‌ڤاليكى بارزانى بدوينين,ئه‌وه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پيكردوه‌ هه‌ميشه‌و له‌ هه‌موو كاتيكدا ئه‌وه‌ ئاموژگارى بارزانى نه‌مر بوه‌ بۆ هه‌ڤاله‌كانى.بى گومان ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌موو تايبه‌تمه‌نديه‌ ده‌گمه‌نه‌ن كه‌ له‌ كه‌سايه‌تى بارزانى نه‌مردا هه‌بوون و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش جيبه‌جييكردون و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانيش له‌سه‌ر هه‌مان ريباز ده‌روات.
لى مخابن له‌ سه‌رده‌مى ئازاديدا زۆرجار كه‌ سه‌ردانى هه‌ندى دام و ده‌زگا ده‌كه‌ين,ده‌بينين كه‌سيك له‌سه‌ر حسابى ريبازا بارزانى گه‌يشتوته‌ پله‌ى مه‌سئوليه‌ت,كه‌ ره‌فتاره‌كانى ته‌واو دژو ناكوكن له‌گه‌ل ئه‌و بنه‌مايانه‌ى ريبازا پيرۆزى بارزانى له‌سه‌رى دامه‌زراوه‌.هينده‌ به‌غرورو له‌ خوبايى بون ره‌فتار له‌گه‌ل هاولاتيان ده‌كات,مرۆڤ هه‌ست ده‌كات له‌به‌رده‌م ئيمبراتوريك وه‌ستاوه‌!!بى گومان ئه‌م جوره‌ كه‌سانه‌ رۆژيك له‌ رۆژان فرميسكيك ئاره‌قيان له‌پيناو ئازاديدا نه‌رشتوه‌,به‌لام له‌ده‌رئه‌نجامى هه‌ندى روداو بارودوخى تايبه‌ت گه‌يشتونه‌ته‌ كورسى,بويه‌ هيچ خه‌مى ريبازا بارزانىان نيه‌,به‌لكو وه‌كو دوژمنى راسته‌قينه‌ى ريبازى بارزانى و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانين.ئه‌و به‌رپرسانه‌ى به‌و شيوه‌يه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ل هاولاتيان ده‌كه‌ن دورن له‌ پارتى و ريبازى بارزانى,ئه‌وان تابورى پينجه‌من بۆ دورخستنه‌وه‌ى خه‌لك له‌ سه‌رۆك بارزانى بويه‌ ئه‌بى خه‌لكى كوردستان ره‌فتارى ئه‌و به‌ناو مه‌سئولانه‌ بۆ ريبازى بارزانى حساب نه‌كات,وه‌ ئه‌بى دلسوزانى سه‌رۆك بارزانى هه‌ول بده‌ن ئه‌و كاسانه‌ له‌ دام ده‌زگاكان دور بخه‌نه‌وه‌و كه‌سانى دلسۆز له‌ شوينيان دابنين.كه‌ خه‌مخورو په‌روشى ريبازا بارزانى و كوردستان بن.
Top