دژایەتیكردنی پارتی و بارزانی كۆیان دەكاتەوە !

دژایەتیكردنی پارتی و بارزانی كۆیان دەكاتەوە !
بەرێزان .. ئەمروً ئەو كەس و لایەنەنانەی كە خۆیان لە ماوەی۲٤ ساڵی رابردوو لە نزیكەوە لە نێو دەسەڵات دابوون و بە چاویی خۆیان دونیایەك دەستكەوتی ئابووری و سیاسی یان بینیووە ، لە پێناو بە دەستهێنانی ئیمتیازی زیاتر لە پارتی و بارزانی و هەروەها دروستكردنی بەربەست لە بەردەم سەربەخۆیی كوردستان بە هانی ئاغاكانیان لە رێگای هاوشوهوش و هێرشی میدیایی چەواشەكاری بۆ سەر پێگەی سەرۆك بارزانی و ئەزموونی هەرێمی كوردستان ، دەیانهەوێت وا پیشان بدەن كە ئەوان زۆر دڵسۆز و خەمخۆری خەڵكن ، بە بەش ئاورێك لە خۆیان بدەنەوە كە لە ماوەی چەند ساڵ دوو ئیدارەیی چەندە خزمەتگوزاریان بە خەڵك و هەوادارانی خۆیان پێشكەشكرد ، با پرسیار لە خۆیان بكەنەوە ، كە بە هەوڵی سەرۆك بارزانی و دڵسۆزانی كوردو كوردستان تا بە ئەمرۆ ئەو ناوچانە چەندە گەشەسەندنیان بە خۆیانەوە بینووە ، بۆ چی دەیانهەوێت هەر چی گەندەلی و خوێن مژینی خەڵك و هەوادارانی خۆیان و بكەنە سەر ئەستۆی پارتی و دەیانهەوێت لە رێگای گەوجاندنی و هاشوهوشی چەواشەكانی و دژایەتیكردنی پارتی و بارزانی تاوان و گەندەلییەكانیان بشارنەوەوە لە سەنگەری دووبەرەكی و جیاكردنەوە و لەتكردنی كوردستان كۆبوونەوە . داواكارم خەڵك و لایەنگرانی ئەو لایەنە سیاسیانە بە وردبینی بەخۆیان دا بچنەوە و چیتر رێگە بەو كەسانە نەدەن چەواشەیان بكەن لە پێناو بەدەستهێنانی دەستكەوتی تایبەتی وحزبایەتی تەسك .

‎ناحەزانی بارزانی چاویان بەو هەموو پێشكەووتنە مەدەنی و سیاسییانەی تا ئێستا لەڕێی پارتیمان و سەرۆكی هەرێمەكەمان بارزانی بەدەستهاتوون هەڵنایەت. دووژمنان و ناحەزانی گۆچان بە دەستی وڵاتانی ئیقلیمی ، خەریكە چاوەكانیان كوێر بێت لە هەمبەر پەیڕەو كردنی ئەو سیاسەتە حەكیمانەو سەركەوتووانەی تا ئێستا سەرۆك مەسعود بارزانی كردوویەتی و دەیكات.
‎هەر بویە هەندێك لەو ئەڵقە بە گۆیانە لەڕێی ئاغاكانیانەوە ئەمریان پێكراوە كە بە هەر شێوەیێك بێت ڕێگری لە هێنانە دی ئاواتەكانی كورد بكەن، ئەوانیش ئیمڕۆ زۆر بە گەرم و گوڕی و دڵسۆزانە بۆ بەجێگەیاندنی ئەمری ئاغاكانیان كەوەتوونەتە خۆ بۆ لێدانی دۆزی رەوای گەلەكەمان .
‎لێرەدا دەبێ دەستی حاكمانەی گەلەكەمان، بوێرانە ڕێگربێت لە سەرنەكەوتنی مەرامە چڵكاوەكانی ئەو داردەستانەی دووژمنانی میللەتەكەمان و هەر دووژمنكاریێكی تر كە مەترسی بێت بۆ سەر گەلی كوردمان و ئەو ئەزموونەی بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكانە . چونكە خەڵكی كوردستان لە باشووری كوردستان هێندە نزیكبۆتەوە لە ئازادی و سەربەخۆیی خۆی، دووژمنانی كورد لەڕێی ناحەزانی پارتی و بارزانی، هەوڵدەدەن بە كودەتا یا هەر شێوەیێكی تر بێت نەهێڵن ئەوجارەش خواستەكانی كورد بێنە دی و میللەتی گەلەكەمان بە مافە ڕەواكانی خۆی شاد بێت. هەر بۆیە لە كاتە هەستیارەدا دوژمنانی پارتی و بارزانی لە یەك سەنگەر دا كۆبوونەتەوە .
Top