بۆ باڕوودۆخی ئێستا پێویستە ڕاستیەکان بخرێنە سەرووی هەموو شتێکەوە،

بۆ باڕوودۆخی ئێستا پێویستە ڕاستیەکان بخرێنە سەرووی هەموو شتێکەوە،
وڵاتان بە گشتی تووشی قەیران دەبن و ئەگەر سەیری مێژوو بکەین دەبینین کە قەیرانی ئابووری چەندین وڵاتی گەورەی گرتۆتەوەو تووشی باروودۆخی نائاسایی کردوون، بەداخەوە وڵاتی ئێمەش بە هەمان شێوە تووشی ئەم باروودۆخە نەخوازراوە بووە و ژیانی ئاسایی خەڵکەکەمانی سەخت کردووە، بۆیە پێویستە هەموومان پێکەوە بین و سەبرێکی زیاتر بکێشین تاوەکو بەرەنگاری ئەم باروودۆخە ببینەوە، بە تایبەت لەم کاتەدا کە وڵات لە حالەتی شەڕکردن دایە دژی گرووپی توندڕۆی داعش، خۆشبەختانە بە هێز و ئازایەتی پێشمەرگە ئەم گرووپە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر تێکدەشکێت و لە ناودەبرێت.
‎ئه‌و هه‌ڵوومه‌رجه‌ی که‌ ئێستا بۆ وڵاته‌که‌مان هاتۆته‌ پێش و شەهیدبوونی ئازیزانمان، ئه‌وه‌ دوژمنه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ په‌نای بۆ ده‌بات که‌ زه‌نگی بوونی ده‌ولەتی کوردی گه‌شتۆته‌ گوێی.
‎لە کاتێکی هەستیاری وەهادا ئەگەر چەندیش قوڕس بێت پێویستە هەموومان بەرگەی ئەو ناخۆشیانە بگرین، نەبێتە هۆکارێک کە وەک هەندێک لە گەنجەکانمان ڕوو لە هەندەران بکەن و وڵات بەجێ بێڵن و دڵی دوژمنانمان بەم کارانە خۆش بکەین، ئەوەی هەموو کات گرنگ بووە بەتایبەتی ئێستا بوونی یه‌کڕێزی خه‌لکی کوردو بوونی ناوی پێشمه‌رگه‌یە دوور لە ملمڵانێ سیاسی، ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆکار بووه بۆ لاواز بوونی دوژمن له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ بوونی کارامه‌یی و ئازایه‌تی و لێهاتوویی جەنابی سه‌رۆک بارزانی به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕۆژگاری ڕووناکمان له‌ پێشه‌.
Top