ئەگەر عەلی باپیر خەونی بینیوە ،ئەوە لێكدانەوەی خەونەكەیەتی

ئەگەر عەلی باپیر خەونی بینیوە ،ئەوە لێكدانەوەی خەونەكەیەتی
لە ماوەكانی رابردوو چەندین جار وبە شێوەی جۆراوجۆر مولاعەلی باپیر زیندە خەون دەبینیت، هەر جارەو بە شێوەیەك ئەو خەونانە بۆ چەواشەكردن ئەندام و لایەنگرانی خۆی دەگیریتەوە تا بە ئەوان بسەڵمینیت كە (محەمەدی مهدی)ــیە،جارێك خەون بە خواردنی كاڵەك لە گەڵ پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بیت) دەبینیت. جارێكی تریش گوایە لە خەوندا بینیویەتی كە خوای گەورە دەستی گرتووە و بەچەند ژوورەكدا گەراندوویەتی، كاتەَك كە دەكەویتە داوی ئەمریكییەكان، بۆی دەر كەویت كە ئەو ژوورانەی پێشتر لە خەوندا بینیوە.ئەوجارەش كە
مولا عەلی باپیر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەلەیەتی فەیسبووك باس لەوە دەكات :"گۆایە سەرۆك بارزانی بینیوە و داوای لێكردووە كە كێشەی بەینی خۆیان و یوسف محەمەد چارەسەر بكات و یوسف محمد بە مونافسی خۆی نەزانیت لە جیاتی ئەوە بیر لە چارەسەركردنی كێشەكان بكات".
سەرەرای ئەوەی كە ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی دروستی نییە و سەرۆك بارزانی هیچكات رێگە بەوە نادات ،تا ئەو ئاستە نزمە باسی لە گەڵ بكرێت، بەڵام گریمانە عەلی باپیر شتێكی وای لە خەوندا بینی بیت
دەبیت عەلی باپیر باش بزانیت :ئیسف محەمەد كەسێكی نامەسئولی توندرەوە و لەو ئاستەدا نییە كە لە گەڵ سەرۆك بارزانی بەراوەرد بكرێت .لە كاتەكدا كە پێشمەرگەی كوردستان بەنوێنەرایەتی تەواوی دونیا شەری تیرۆر دەكات و كوردستان و ناوچەكە بەرەو گۆرانكاری زۆر گەورە دەرۆن و گەڵی كورد چاوەروانی ئەوەیە كە بە یەكجاری بە مافە رەواكانی بگات، ئیسف محەمەد لە پیڵانەكی خیانەتكارانەدا ، كودتا بەسەر شەرعییەت دا دەكات و گەورەترین خیانەتی لەو ئەمانەتەی كرد كە لە لایەن نۆشیروانەوە پێی سپێردرابوو و بە هاوكاری ئەجندای ئیقلیمی خیانەتی لە ئەمانەتی میللەتەكەی كردمێژووی رەشی 19ی ئاب و 23ی حوزەیرانی لە مێژووی جاشایەتی خۆی تۆمار كرد. دەبیت سزای خۆی وەر بگریت وئەوەش ،بابەتەكی كەسی نییە وەكوو ئەوەی كە عەلی باپیر ،چەواشەكاری بۆ دەكات، بەلكوو مافەكی گشتییە و ئەوەش سزایەكی سیاسییە كە لە هەمبەر ئەو خیانەتەی كە كردویەتی بەسەریدا سەپاوە و هەر لیپرسراوەكی سیاسی ئەگەر بە ئەركە كەی خۆی هەڵنەستیت وخیانەت لە گەل و نیشتمانەكەی بكات،دەبیت باج بدات و باجەكەشی ئەوە ئەبیت كە بۆی دانراوە ، ئەگەر عەلی باپیر خەونی بینیوە ،ئەوەش لێكدانەوەی خەونەكەیەتی.
Top