پێناسەێەک بو پارتی دیموکراتی کوردستان

پێناسەێەک بو پارتی دیموکراتی کوردستان
له‌ ١٩٤٦/٨/١٦ پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا .بو یه‌كه‌مین جار پارتێك له‌ دایك بوو كه‌ توانی ببێته‌ چه‌ترێك و هه‌موو چین و توێژو پێكهاته‌كانی كوردستان له‌ ژێر سێبه‌ری خۆیدا كۆبكاته‌وه‌ په‌یامی پارتی به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژرا كه‌ هه‌موو تاكه‌كانی خه‌لكی كوردستان شوێنی خۆیان له‌ رێزه‌كانی ئه‌م پارته‌دا ده‌بیننه‌وه‌ بویه‌ بوو به‌ قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زنی كوردایه‌تی بوو به‌ خاوه‌نی زورترین ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگر له‌ كوردستان دا .
‎فه‌لسه‌فه‌ی هێزو خۆراگری پارتی له‌وه‌ دابوو كه‌ له‌ هه‌لو مه‌رجێكی سه‌خت و دژوار له‌ دایك بووه‌ ، دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و په‌راوێز خستنی كوردو بێبه‌شكردنی بوو له‌ مافه‌ سیاسیه‌كانی له‌ لایه‌ن براوه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ ، بویه‌ دامه‌زراندنی پارتی له‌و سه‌رده‌م به‌ واتای ته‌حه‌دداو خۆ به‌ده‌ستوه‌نه‌دانی واقعی تاڵی ئه‌و سا بوو هه‌ر بویه‌ش پارتێك له‌ هه‌لو مه‌رجی سه‌خت و دژوار له‌ دایك ببێت به‌رگه‌ی سه‌ختی و دژواریكانیش ده‌گرێت ، هه‌ر بویه‌ پارتی له‌ ته‌مه‌نی۷۱ ساڵه‌ی پڕ له‌ به‌خشش و ده‌ستكه‌وت و داهێنانی خۆیدا وێرای بڕینی سه‌خترین ڕێگای خه‌بات و به‌رگه‌ گرتنی جۆره‌ها پیلان ودوژمن كاری جۆراو جۆر ته‌نانه‌ت پیلانی نێوده‌و‌ڵه‌تیش ئه‌مرۆش حزبی ره‌قه‌م یه‌كی كوردستانه‌ خاوه‌نی به‌رفراونترین پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و گه‌وره‌ترین فراكسیونه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق دا ، ئیمرۆش پارتی پێشه‌نگه‌ له‌ به‌رز راگرتن و به‌ره‌و پێش بردنی ئاڵای كوردایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ری سه‌ره‌ڕای حزوری به‌هێزی له‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت و دیبلوماسیه‌تی ناوچه‌یی و جیهانیدا هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پارتی هه‌مان به‌رنامه‌و داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه‌ و به‌ حیكمه‌ت و ووردبینی و دووربینی و بوێری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وا ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و دوا لوتكه‌ هه‌ڵده‌كشێن كه‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردسانه‌
Top