بەبیرۆ بۆجۆنی من نەئستا کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردیە بەڵكو زۆر درەنگیشە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، چەندی پەلە بكرێت هێشتا هەر كەمە، پێویست بوو هەر لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 دەوڵەتی كوردی دروست ببا، ئەگەر ئەوكاتیش دانەمەزرا لە دوای ئازادكردنی عێراق و رووخانی رژێمی سەدام، نەك هەر رووخانی سەدام و رژێمەكەی، بەڵكو دەوڵەتی عێراق لە بنییەوە تەواو بوو، ئەوكات بارودۆخێكی گونجاو بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، كەچی بەداخەوە كورد لەجیاتی ئەوەی دەستوورێكی تایبەت بەخۆی دابنێت، چووە بەغداد و دەستووری عێراقی دانا، دەستووری كوردستانیش هەتا ئەمڕۆكە رەشنووسە و نەچۆتە واری جێبەجێكردنەوە، ئێستا لەم حالەتەدا لەشكری كوردستان لە لەشكری عێراق بەهێزترە، چونكە لە كاتی ئاشتی و هێمنی ناتوانین مافەكانمان بە دەستبێنین، بەڵكو لە كاتی شەڕ دەتوانین ئەو كارە بكەین، تا ئێستا سەدان بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ فەلەستینییەكان دەرچووە، بەڵام هیچی جێبەجێ نەبووە، چونكە بە بڕیاری نەتەوە یەكگرتوەكان و دەستوور و یاسا هیچ وڵاتێك سەربەخۆیی خۆی وەرناگرێت، وەك بیندرا لە كاتی جەنگی جیهانی یەكەم و جەنگی جیهانی دووەم زۆربەی وڵاتان سەربەخۆیی خۆیانیان وەرگرت، مەسەلەکی تێری هەیە زۆرجار باسی دەکێن و دەلێن کەرکوک بۆیە ئاستەنک بۆ راگەیاندنی دەولەتی کوردی، بە بۆچوونی من باشترین رێگەچارە بۆ گەڕانەوەی كەركوك ئەوەیە كە هێزی پێشمەرگە و بە پارتی و یەكێتی و هەموو حزبەكانەوە لە كەركوك كۆبكرێنەوە، چونكە ماف پێویستی بە داوا كردن نییە بەڵكو پێویستی بە سەندنەوەیە، لە رابردوودا و تا ئێستاش كورد ئەوەی لە شەڕ بە دەستی دێنێ لەسەر مێزی گفتوگۆ و دیالۆگە لە دەستی دەدات، هۆكارەكەش ئەوەیە كورد میللەتێكی دڵپاكە هەركات دوژمنەكەی مەرحەبای لێكرد ئەو یەكسەر تەسلیم دەبێت، هەرچەندە من وەكو كورد شانازی بەو دڵپاكییە دەكەم، بەڵام دوژمنەكانمان ئەو دڵپاكییە ئیستیغلال دەكەن، كێشە نییە با لە نێوان خۆماندا دڵپاك بین، بەڵام دڵپاكی لە سیاسەتدا واتا دۆڕاندن، پێویستە بەرامبەر دوژمنانی كورد وەك شێر بوەستین، وەك بارزانی نەمر، لەکاتی خۆی برادەران گێڕایانەوە كە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ چوار پێنچ كەس لە گەورەبەرپرسانی عێراق باسی كەركوك كرابوو، سەرۆكی ئەركانی جەیشی عێراق بە بارزانی نەمر گوتبوو كەركوك تابعی بەغدایە و با حوكمی زاتی لە شیمال بێت، لەو كاتادا چایچی چای دەهێنێ و بارزانی نەمر سینییەكە لە چایچییەكە وەردەگرێت و پێیان دەڵێت: هەریەكەتان شتێكی خۆتان بخەنە سەر سینییەكە، یەكێ قەڵەمی دانا، یەكێ دەسماڵ و ئەوی دیكەش تەسبێحی دانا، پێیگوتن، ئەو سینییە سینی منە، كەركوكیش كەركوكی منە، ئەگەر چەند عەرەبێك لەسەر خاكی كەركوك هەیە بیبەنەوە، وەك ئەو قەڵەم و تەسبیح و دەسماڵە كە لەسەر سینییەكەی منتان داناوە، یەكسەر دەڕوات و كۆبوونەوەكە جێدەهێڵێت، نێمۆنەکی تریش گۆڕستانی كەركوك باشترین بەڵگەیە بۆ كوردستانی بوونی كەركووك چونكە عەرەبەكان كە مردوویان لێ دەمرێت لە كەركوك ناینێژن، بەڵكو بۆ گوندەكەی خۆیانی دەبەنەوە، تەنیا كوردەكان لە كەركوك مردوو دەنێژن، چونكە دانیشتووی رەسەنی كەركوكن...