سیمبوڵی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر... سەروەرییە نەتەوەییەکانی بە حیزبی مەکەن !
January 1, 2017
وتار و بیروڕا
لە پەراوێزی ئەو ڕاستیانە،ئەوە بە بیر هاونەتەوە و هاونیشتمانییەكانمان بهێنینەوە،ئەگەر ئێمەی كوردیش وەك دەیان نەتەوە و گەلی تر خاوەنی سەركردەیەكی وەك (بارزانی نەمر) بین، ئیتر بۆ لە سەركردەیەكی تر بگەڕێن!! تا وەك سەركردەی خۆمان پێناسەی بكەین؟ یان ئەگەر ئەو بە درێژایی (76) ساڵ تەمەنی بۆ كورد و بۆ كوردستان ژیابێت، ئیتر بۆ تەمەن و خەبات و ژیانی ئەو بە هی خۆمان نەزانین، بۆیە پێم وایە هەڵەیەكی گەورەمان كردووە و هەڵەیەكی گەورە دەكەین، ئەو سەركردەیە تەنیا بە سەرۆك و سەركردەی (پارتی دیموكراتی كوردستان) بزانین، چونكە ئەو بۆ ئەوە خەباتی نەكرد، تا سەركردایەتی پارتێكی وەها بكات.
بەڵكو بۆ ئەوە خەباتی كرد، تا كوردستانێكی یەكگرتوو و بەهێز و گەورە بۆ داهاتووی نەتەوەكەی بەجێ بهێڵێت.