دەردی نەبونی دەولەت
December 28, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌و ده‌سه‌لات و نه‌ته‌وه‌و چوارچێوه جوگرافیایه‌ی كه له كه لایه‌ن كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی دانی پێده‌نرێت و به ده‌وله‌تی ناو ده‌به‌ن،له بنه‌ره‌تدا له روی مرۆڤایه‌تیه‌وه مافی هه‌ر گه‌لێكه كه بریار بدات سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت .
هه‌ر وه‌ك مرۆڤه‌كان به ئازادی له دایك ده‌بن و نابێت گه‌ر تاوانێكیان نه‌كردبێت ئازادیان لێ زه‌وت بكرێت ،ره‌وا نیه مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و به‌سه‌ربه‌ستی ژیان له نه‌ته‌وه‌یه‌ك زه‌وت بكرێت ، به‌و كاره مافی هه‌مو تاكه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه مافخوراو ژێرده‌سته ده‌خرێته ژێر پێ و مافی سروشتیان پێشێل ده‌كرێت.
كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی به بێده‌نگی و به پشتگیری نه‌كردنی له نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی هاوبه‌شه له تاوانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ئازادی و مافی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان زه‌وت ده‌كه‌ن .
گه‌لی كوردستان له روی ژماره‌وه مه‌زنترین نه‌ته‌وه‌یه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كه به درێژایی مێژوو مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی لێ زه‌وت كراوه .
گه‌رچی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی به بێ خه‌بات و تێكۆشان به‌هه‌موو جۆروو شێوه‌كانی ده‌سته‌به‌ر نابێت ،به‌لام سه‌رده‌م و بارودۆخه‌كان جۆری خه‌بات و تێكۆشان دیاری ده‌كه‌ن .
مرۆڤ كه ئازاد نه‌بو ناتوانێت به ئازادی بیر بكاته‌وه ، به ئازادی كار بكات و به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت ، ته‌نانه‌ت گه‌ر مرۆڤ ئازاد نه‌بو ناتوانێت له خۆشییه‌كانی ژیان و نه‌عمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ش به‌هره‌مه‌ند بێت .
پيويسته گه لى كورد باش هوشياربيت كى خاوه ن بريارى زه مانتى مافى سه ربه خويى كوردستان فه راهه م ده كات ئه ويش ته نيا له سه ر ده ستى سه روك بارزانييه كه ده توانيت كورد خاوه ن ده له تى خوى بيت ئه گينا هيچ حزب و لايه نيكى ئه م كوردستانه زاتى ئه وبرياره يان نييه .