بەشێكی زۆری نووسەر و سیاسییەكانی كورد چارەنووسی وڵاتەكەیان لە داهاتووی هاوكێشە هەرێمایەتییەكاندا دەبیننەوە.

بەشێكی زۆری نووسەر و سیاسییەكانی كورد چارەنووسی وڵاتەكەیان لە داهاتووی هاوكێشە هەرێمایەتییەكاندا دەبیننەوە.
دەیبەستنەوە بە ململانێ تاییفییەكان و ڕادەی دەستڕۆییشتوویی وڵاتان لە گرفتە سیاسییەكانی ناوچەكەدا.
ئەم تەرزە تێفكرینە باشە بۆ ئەوەی بە وریاییەوە لێكدانەوە بۆ ڕووداوەكان بكرێت، بەڵام نابێ ببێتە هۆی لەیادكردنی ئەسڵی كێشەكە كە داوا ڕەواكان و قوربانیدانی میللەتی كوردە.
لە هەموو حاڵەتێكدا ئەبێ لەبیرمان بێت گەلەكەمان خاوەنی دۆزی ڕەوای خۆیە و مێژوو و خەباتی خۆی هەیە و ئامانج و ستراتیژی تایبەتی خۆیشی هەیە. ئێمە بەشێك نین لە بلۆكبەندییەكانی ناوچەكە.
بەر لەوەی شاهەنشای ئێران هەبێت و ئایەتوڵڵاكان بێنە سەر حوكم، بەر لە مەلەكیەت و بەعس و حوكمی عەرەبی شیعە لە عێراق، بەر لە كەمالیزم و ئەردۆگانیزم و ئەسەدەكان، دۆزی گەلی كورد بوونی هەبووە. هەموو هەوڵی داگیركار جۆراوجۆرەكانی كوردستان ئەوەیە دۆزەكەمان لەبیر بكەین و بكەوینە نێو زۆنگاوی ململانێ بێنرخەكانیان.
زكری موسا
Top