دوژمنان مان کین

دوژمنان مان کین
ئێمە ناتوانین ڕێژەی دوژمنانمان بزانین چونکە ڕێژەیەکی زۆر دوژمنمان هەیە، بۆیە بەردەوام شتێک بوونی هەیە لە جەستەی ئێمە ئەویش ناوی بەرگری کردنە، جۆرەکانی بەرگریش چەند جۆرێکن بەڵام ناحەزمان زۆرترن، لەسەر یەک خاک دوو جۆر خەڵک هەن یەکێکیان ئەوەی بەرگری دەکات قوربانی دەدات، کە خوای گەورە ناوی لێ ناوە شەهید و دلسۆزی خاک و وڵات، بەڵام ئەوەی تر لەسەر خاکی خۆی و خۆی دژی خۆی و هاونیشتمانانی دەوەستێت یان بیانوویەک دروست دەکات بۆ ئەوەی دڵی دوژمنانی خۆش بکات بێ گومان ئەمە ترسناکترین دوژمنی وڵاتە، هەموومان ئەوە دەزانین هەر جۆرە بەرگرییەک لە خەڵک وخاکی خۆت بکەی لە کاتی هاتنی هەر پێشهاتێک چ لە دەزگایە ڕاگەیاندنەکان یان لەهەر جێگایەک، ئەوا تۆ بێ گومان کارێکی ئەرێنیت ئەنجام داوە بۆ وڵاتەکەت، چەندین کەسی وەک جەنابی سەروک بارزانی هەن بۆ نایەن بەرگری بکەن بەڵام لە کاتێک دا کە بەڕێزیان وا هەموو ژیانی بۆ رزگار کردنی کوردستان لەدەستی دوژمن تەرخان دەکات بۆ ئێمە نەتوانین سوپاسی بکەین؟.
Top