تكایه‌ چیتر باسی سروه‌ عه‌بدولواحید مه‌كه‌ن

تكایه‌ چیتر باسی سروه‌ عه‌بدولواحید مه‌كه‌ن
پێم سه‌یره‌ هه‌ندێ نووسه‌ری خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و هه‌ڵوێستی به‌رز، قه‌ڵه‌می خۆیان به‌ سروه‌ عه‌بدولواحیده‌وه‌ خه‌ریك ده‌كه‌ن و كاتی خۆیانی پێوه‌ ده‌كوژن، كورد ده‌ڵێ: گه‌وره‌ ئاو ده‌ڕژێنێ و گچكه‌ پێی لێ ده‌خشێنێ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی سروه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك و خێزانی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوتوویه‌تی: رای خۆی نییه‌ و رای بزووتنه‌وه‌كه‌ی و خودی رێكخه‌ری گشتیه‌تی، ئه‌گه‌رئه‌وان رێیان پێ نه‌دابێ كه‌سێكی وه‌ك سروه‌ی سووك و گومان له‌سه‌ر، چۆن ده‌توانێ هانا بۆ عه‌ره‌ب به‌رێ و سوكایه‌تی به‌ خێزانی ئه‌و قاره‌مانانه‌ بكات كه‌ سروه‌ و خێزانی هه‌موو هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازانیش له‌ ده‌ستی داعش ده‌پارێزن؟!
با له‌ سروه‌ و هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخواز‌ هاوشێوه‌كانی سروه‌ گه‌ڕێین، بۆچی كام هه‌ڵسووڕاو و كام گۆڕانخواز باشتر له‌ سروه‌ له‌ میژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و ره‌نج و پیرۆزیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڕوانن؟ ئه‌گه‌ر‌ رۆشنبیر و خاوه‌ن قه‌ڵه مه‌كان كه‌مێك بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دواوه وه‌ڵامی درووستی ئه‌و پرسیاره‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێ، ئه‌ی یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكه‌ ده‌ركراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش پێشمه‌رگه‌ی به‌ میلیشیا ناو نه‌برد! ئایا ناوبردنی پێشمه‌رگه‌ به‌ میلیشیا چی كه‌متره‌ له‌وه‌ی خێزانی شه‌هید به‌ له‌شفرۆش ناو به‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی سروه‌ ناوی بردوون؟ ده‌بێ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌ بگات كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ كار له‌سه‌ر شكاندنی پیرۆزیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د و سروه‌ عه‌بدولواحید له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و كه‌ركوك و خێزانی شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ گوتوویانه‌ و ده‌یڵێن، رای نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌موو هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازه‌كانه‌ و له‌وه‌شیان باشتر لێ چاوه‌ڕوان ناكرێ.
Top