په‌یه‌ده هێزێك بۆ دژایه‌تی كورد و شكاندنی پیرۆزیه‌كان
December 5, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌تا حزبی به‌عسی سوری به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌نگاو ده‌بێ، په‌یه‌ده‌ش خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به شه‌رم و به‌سه‌رچوو ده‌زانێ، حزبی به‌عسی سووری جگه له چالاكی په‌یه‌ده چالاكی هه‌موو حزبه كوردیه‌كانی یاساغ كردوون، په‌یه‌ده‌ش جگه له چالاكی خۆی و حزبی به‌عس چالاكی هه‌موو حزبه كوردیه‌كان له مه‌نگه‌نه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوان خۆی و حزبی به‌عس ده‌دات، حزبی به‌عسی سوری دۆست و لایه‌نگرانی حزب و لایه‌نه كوردیه‌كانی تر شه‌هید ده‌كات، په‌یه‌ده‌ش رێگا له بردنه‌وه‌ی جه‌نازه‌ی شه‌هیدانی لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌گرێت، كورد گوته‌نی په‌یه‌ده و حزبی به‌عسی سوری به زارێك ده‌خۆن و به قوونێك ده‌ڕین.
له هه‌موو ئه‌وانه‌ش مه‌ترسیدار تر حزبی به‌عسی سوری دژی ئاڵای كوردستانه، په‌یه‌ده‌ش به سووتاندنی ئاڵای كوردستان هه‌موو سنووره‌كانی كورد بوونی خۆی ده‌به‌زێنێ و په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و ره‌فتاری به‌عسی بوونی خۆی لاداده‌ت، په‌یه‌ده ئاڵای كوردستان ده‌سووتێنێ و له ژێر سێبه‌ری ئاڵای به‌عسی سوریش لافی كوردایه‌تی لێده‌دات، پرسیار ئه‌وه‌یه سووتاندنی ئاڵای كوردستان خزمه‌ت به كێ ده‌كات؟
ئایا ئاڵای كوردستان بۆ كورد ئه‌وه‌نده نه‌هامه‌تی هێن و زیان به‌خش بووه تا به‌ده‌ستی كوردیكی ره‌فتار به‌عسی بسووتینرێ؟
ئایا په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌یه‌ده و سووتاندنی ئاڵای كوردستان چی ده‌ڵێ و هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێ؟
گومان له‌وه‌دا نییه كه په‌كه‌كه و پاشكۆكانیشی نه‌یانشاردۆته‌وه كه بڕوایان به ئاڵا و ده‌وه‌ڵه‌تی كوردی نییه و رێزیش له پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ناگرن، به‌ڵام جگه له په‌كه‌كه و پاشكۆكانی هه‌موو حزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و لانی كه‌م له %95ی خه‌ڵكی كوردستان بڕوایان به ده‌وڵه‌تی كوردی و ئاڵای كوردستانه و رێزیش له پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گرن، ده‌بووایه په‌كه‌كه‌ش رێزی له ئیراده و بیروڕای زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی كوردستان گرتبا و ئاڵای كوردستانی نه‌سووتاندبا، چونكه به‌و هه‌ڵوێسته‌ی بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ ده‌چێته سه‌نگه‌ری دژه سه‌ربه‌خۆ و نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی كوردی كه هه‌ر چوار ده‌وله‌ته داگیركاره‌كه‌ی كوردستانن به ده‌وڵه‌تی توركیاشه‌وه، بۆیه په‌كه‌كه له‌به‌ر كورد نا، بۆ پاراستنی سومعه‌ی سیاسی خۆی پێویسته بێته ده‌نگ و سنوورێك له‌به‌رده‌م خۆی و پاشكۆكانی دابنێ و به‌و شێوه‌یه بێڕێزی به به‌ها و پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان نه‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یه‌ده به سووتاندنی ئاڵای كوردستان خۆی له جێی كۆماری ئیسلامی ئێران و رێكخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی داناوه و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیشی به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا شوبهاندوون، چونكه ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئێران و رێكخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینین ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌سووتێنن و په‌یه‌ده‌ش ئاڵای كوردستان، ده‌كرێ و واریده په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌ی پاشكۆی هاوسۆزی ئێران و رێكخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستین و داگیركارانی تری كوردستان بن، به‌ڵام ناكرێ ئه‌و هاوسۆزیه وایان لێبكات كوردی ژێرده‌سته و چه‌وساوه به ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، چونكه كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازیه‌كه‌ی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان داگیركراو و ماف خوراو و په‌لامار دراون، نه‌ك داگیركا‌ر و مافخۆر و په‌لامارده‌ر.