پێویستە كوردانی ئێزدی، پشتگیری لە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بكەن

پێویستە كوردانی ئێزدی، پشتگیری لە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بكەن
ئەوەی پەكەكە و هاوپێچەكانی لە باشووری كوردستان ئەنجامی دەدەن،دەرهاویشتەی ئەونەخشە رێگایەیە كە سەرۆكی بارزانی هەوڵی بۆ دەدات، ئەویش رێكخستنەوەی هەڵوێستی كورد لەچوارچێوەی یەك داواكارییە، ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە، ئەوە ئەو بابەتە گرینگ وهەستیارەیە كە دوژمنانی كورد هیچكات بەدڵ یان نەبووە بە پێچەوانەشەوە هەموو كات بەرەنگاری بونەتەوە،وبە درێژاییی سەدەی رابردوو بە هەموو شێوەیەك بە داڕێشتنی پیلانی جۆراوجۆرو و دروستكردنی دوبەرەكی هەوڵی لە باربردنی بدەن، پشتگیری ووڵاتانی ئیقلیمی و حكومەتی ناوەندی لە پەكەكە لە شنگاڵ لە درێژەی ئەو پیڵانانەیە .
ئەوەی پەكەكە لە شنگال دەیكات، لە خزمەت داگیركەراندایە، بۆ ئەمەش پێویستە كوردانی ئێزدی یەكهەڵوێست بن و پشتگیری لە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بكەن، چونكە داهاتوویان بە هەرێمی كوردستانەوە گرێ دراوە، نەك پەكەكە،بەغدا دەیەوێت بە پشتگیریی وڵاتانی ئیقلیمی و پەكەكە، شنگال بكاتە ناوەندێك بۆ ئەوەی دژی هەرێمی كوردستان بەكاری بهێنێت، مەترسیی ئەوەش هەیە كاتێك كوردستانیان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، وڵاتانی ئیقلیمی كێشە بۆ دەوڵەتی كوردی دروست بكەن، ئەوە نەخشەكەیە، بۆیە لە ئێستاوە پەكەكە دەیەوێ لە دوای ڕزگاركردنەوەی مووسڵ، پێگەیان هەبێتوەكوو ئەوەی ئێستا لە شنگاڵ ماونەتەوە.
پەكە لە شنگال، بە فیتی ، عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی هەڵسوكەوت دەكات و نایانەوێت دەسەڵاتی كوردی لە شنگال جێگیر بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش، پەكەكە و یەپەشە، بەكار دێنێن، دەیانەوێت شنگال لە كوردستان جیا بكەنەوە، بەو كارەش پەكەكە راستەوخۆ خزمەتی داگیركەران دەكات، بۆیە پێویستە كوردانی ئێزدی یەكهەڵوێست بن و پشتگیری لە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بكەن، چونكە داهاتووی ئەوان بە هەرێمی كوردستانەوە گرێ دراوە، نەك پەكەكە و ئەجیندای ئیقلیمی.
هەروەها دژایەتی ئەو حیزب و بزوتنەوانەی كە نوێنەرانی راستەقینەی كوردانی رۆژئاوان وگرتن و ئەشكەنجەدانی سیاسەتوان و كادیرانی ئەو حیزبانەی كە وەكوو پەكەكە بیر ناكەنەوە،بێرێزی و سوتاندنی ئاڵای كوردستان، ئەو تاوانە مەزنەیە كە دەرئەنجامەكەی بۆ پەكەكە و هاوپێچەكانی زۆر قورس دەبیت.
Top