پەیامی ئاشتی لە نێوان دوو پەیامدا
November 30, 2016
وتار و بیروڕا
ئەو پەیامە ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەو لایەنانەی كە باس لە ووڵاتەكی یەكگرتوو و ژیان لە چوارچێوەی ئەو ووڵاتەدان، ئەوانەی كە تەنیا سەرچاوەی شەڕ بووە و هیچ كات مایەی خێر بۆ كورد نەبوونە.
لەو پەیامەدا ،سەرۆك رووی لە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە تەنانەت بە ووشەیەك پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە یان نەكردووە و بە هەموو شێوەیەك هەوڵی نانەوەی پشێوی و دروستكردنی ئاستەنگ لە هەمبەر دۆزی رەوای گەڵی كورد ونائومێد كردنی خەڵك لە حكومەت بوونە .
و لە پەیامی دووەم ،سەرۆك بارزانی لە سۆنگەی هەست كردن بە مەسئولییەتەوە لەو بارودۆخە هەستیار و بارگاوییەدا، پەنجەی لە سەر كێشەكان داناوە و داوای چارەسەری گونجاوی لە نیشتمانپەروەران و غەمخۆرانی ووڵات كرد.ئەوەی كە لە پەیامەكەدا هاتووە، ئاشتی و پێكەوە ژیان و وەڵانانەوەی دوژمنایەتی وپیڵانگێری بووە، ئەوە ئەو پەیامە بوو كە بەشی هەرە زۆری هاولاتییان و حیزبە نیشتمانپەروەرەكان پێشوازییان لێكرد بەڵام كۆمەلێك دەنگی ناشازیش هەبوون كە هەموو پیشەیان لەمڵملانێ ودەستكەوتی حیزبی كۆدەبیتەوە ،وەكوو هەموو جارەك كەوتنە دژایەتی كردنی ئەو پەیامە،ئەوانە كە هەموو جار سەركەوتنەكانی خۆیان لە مەینەتییەكانی خەڵكدا دەبینن هیچ كات لە خەمی ئاشتی ووڵات نەبوون ، چوون سەرچاوەی تێگدانی ئاشتی كۆمەڵایەتین و سەركەوتنی خۆیان تەنیا لە نەفی كردن و نیست كردنی هەموو شتە باشەكاندا دەبینن وهەموو كات خەریكی دانانی لوغمی سیاسی بوونە ، وا پێ ناچیت لە داهاتووشدا راستە رێ ببن.
هەربۆیەش لەو كاتە هەستیارەدا كە بەرەوە نەمانی یەك جارەكی داعش و كۆتاییی شەری تیرۆر دەچین و هەموو جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراستیش چاوەروانی گۆرانكاری گرینگی لێدەكرێت و بۆ ئەوەی كە بتوانین لە داهاتوو بە سەر كێشەكان زاڵ بین و بەرەو لوتكەی سەركەوتن برۆین، سەرۆك بارزانی بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد یەك ئامانجی هەیە ئەویش بەدی هێنانی مافی كورد لە چوارچێوەیەكی هەڵبژاردنەكی ئاشتیانەیە كە ئەویش بە دەنگێكی یەكگرتوو و رێكخستنەوەی نێو ماڵی كورد بەدی دێت.