بۆ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
November 29, 2016
وتار و بیروڕا
كاتێك بارزانی نه‌مر به هێزێكی بازانیه‌كانه‌وه ده‌چووه هاواری شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكووری كه‌ردستان، ئه‌و هێزه .. هیزی به‌رژه‌وه‌ندی و مووچه بوو! یان هێزی به‌رگری له كوردستان؟!
به‌رگری بارزانیه‌كان له كۆماری كوردستان بۆ كام مووچه و كام ئیمتیازات بوو؟!
كاتیك كورد راده‌گوازرا و ئه‌نفال ده‌كرا و كیمیایی لیده‌درا، جه‌نابت و حزبه‌كه‌ت له كوێ بوون؟! خۆ ئه‌و كاته ئیمتیازی به‌رگری له بوون و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پارتی و (پارتی)یه‌كان ته‌نها مه‌رگ و گیانبازی و به‌رخودان بوو.
سه‌دان سه‌روه‌ری و ده‌یان ده‌ستكه‌وتی تر به‌ری ره‌نجی خوێن و تێكۆشانی (پارتی)یه‌كانن و مووچه‌ی هه‌شت ملیۆن دیناری بۆ تۆ و هه‌زارانی وه‌ك تۆی لێكه‌وتۆته‌وه .
ئه‌ی ئێستا نابینی؟! (پارتی)یه‌كان به‌رگری ده‌كه‌ن و تۆش له دووره‌وه سه‌یر ده‌كه‌ی و له ئازایه‌تی و فداكاری پێشمه‌رگه راده‌مێنی، ئه‌وه‌ش ده‌نگده‌ری پارتین، ئایا ئه‌وان بۆ كام موچه و كام ئیمتیاز به‌رگری ده‌كه‌ن؟!