میللەتی كورد، بێ دەوڵەت هەمیشە لەژێر مەترسیدایە، بۆیە پێوستە پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین
November 28, 2016
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی لە رێبەرایەتیكردنی بۆ ئەم پرۆسەیە ئامانجی ئەوەیە ئەم پرۆسەیە، پرۆسەی تەواوی خەڵكی كوردستان و هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستان بێت، هەر لەسەر ئەم بنەمایەش ئەوە چەندین جارە داوا لە حزبە سیاسییەكانی كوردستان دەكات بۆ زەمینەسازكردن و ئامادەباشی بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی هەموویان كۆببنەوە و ببنە بەشێك لەم پرۆسەیە و بڕیار بدەن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە راپرسییەكی فراواندا چارەنووسی خۆی دیاری بكات، بەڵام لایەنێكی سیاسی خۆی نەیەوێت ببێتە بەشێك لە پرۆسەی سەربەخۆیی و شان نەداتە بەر ئەم بەرپرسیاریەتییە، ئەوا بێگومان پرۆژەكە لەسەر ئەو لایەنە راناگیرێت و بەردەوام دەبێت. سەبارەت بە دەوڵەتانی ئیقلیمیش كە دەیانەوێت وای پیشانبدەن دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان مەترسی لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەوان دروست دەكات، لەبەر ئەوەی ئەوانیش بەشێك لە كوردستانیان داگیركردووە، بەڵام ئەزموونی 25 ساڵی رابردووی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی سەلماندووە، كە هەرێمی كوردستان نەك مەترسی نییە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێی، بەڵكو هۆكارێكی گرنگە بۆ دروستبوونی پێوەندیی هاوبەش و رێزگرتنی دراوسێیەتییەكی باش و ئێمەش تەفەهومی تایبەتمەندی كوردی پارچەكانی دیكە دەكەین بەردەوام رامان وابووە بەشێوەی ئاشتی و دیالۆگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
كورد بە درێژایی مێژوو و خەباتی قوربانیی خۆی قوربانیی بەخشیووە بۆ ئەوەی لە چەنگ داگیركاری رزگاری بێت .ئیستادا کورد پێگەیەکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە رووبوونەوەی گەورەترین دەوڵەتی تیرۆریستی وەک داعش، و رۆڵی کورد لە پێکەوە ژیان و تەبایی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق، ئاخو کورد هەمان سەنگی دەمێنیت؟ یا بەو شێوازەی کورد خۆی پیناسە دەکات، یا ئەوەتا رێککەوتنێکی دیکەی وەک سایکس- پیکۆ چاوەروانی دەکات، دەکرێت بڵێین ئەو رێککەوتنە دوور لە ئاگاداری کورد ئەنجام درا، بەڵام بارودۆخی ئەمرۆ جیاوازە، کورد تێگەڵاوی لەگەڵ سیاسەت و بۆ چوونە جیهانییەکان هەیە و دۆزەکەشی بۆتە بابەتێکی جیهانی و بوونی لە زۆر ناوەندەکانی بریاری جیهانی دا هەیە. یەک ریزی و یەک هەڵوێستی ناوخۆی کورد بەتایبەتی لە پرسە نەتەوەییەکان و گەیاندنی کورد بە کەناری ئارامی، و بێگومان بوونی ئەم تەبایی و یەک رێزییەی نێو مالی کورد دەبێتە هۆکاری سەرەکی پشتیوانی وڵاتانی دیکە، و دەبێت پەند لە مێژوو وەربگرین بۆ ئەوەی مێژوو دووبارە نەبیتەوە، و هێلکەکان لەنێو یەک سەبەتە دانەنیین و دەبێت کورد بە بابەتیانە و ژیرانە سوود لەم دەرفەتەی گۆرانکاری بکات. سەرۆک بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژووی و ئەخلاقییەوە لە ئاست ئێستا و ئایندەی کورد، داوا دەکات حزبە کوردستانیەکان بگەنە رێککەوتن و سەرۆکایەتیەکی نۆێ بۆ حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم دەست نیشان بکەن وە ئامادەی خۆشی دەربریوە بۆ هەموو هاوکاریەک. سەرۆک لە پەیامەکەیدا بەروونی و بەراستگۆیی دەفەرموێ: ئەگەر کێشە منم فەرمون رێککەون من ئامادەم ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆم تەسلیم بەو کەسە بکەم کە هێزەکان لەسەری رێک دەکەون .سەرۆك بارزانی ، نایهەوێت چیتر كورد بێ دەوڵەت بێت ،چونكە كورد كە هەڵگری ناسنامەی كوردییە و خاوەنی خاك و زمان و مێژوو و كولتووری خۆیەتی و جیاوازە لە هەموو نەتەوەكانی دیكەی ناوچەكە و جیهان. بۆیە پێوستە هەمووان پشتیوانی هەوەكانی سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیشتن بە ئامانج و رزگاربوون لە بێ دەوڵەتیی..