چی ماوه سه‌رۆك بارزانی بیكات؟
November 28, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌تا وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك و فه‌رمانده‌ی هێزیكی جه‌نگاوه‌ر، به‌و كلتووره جه‌نگاوه‌ریه‌ی له بارزانی نه‌مری وه‌رگرتووه، به تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش دونیا به هێزی پێشمه‌رگه سه‌رسام ده‌كا و دوا خاڵی سنووری كوردستانیش دیاری ده‌كات.
به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی سیحری سیاسه‌تی داگیرخوازی داگیركارانی كوردستانی به‌تاڵ كرده‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی لای تاكی كورد كردۆته ئامانجێكی نه‌گۆڕ.
به‌و ئه‌زموونه سیاسی و دیبلۆماسیه‌ی هه‌یه‌تی ده‌رگا داخراوه‌كانی به رووی كورددا كردنه‌وه و كوردی په‌راوێزخراوی كردۆته جه‌مسه‌رێكی سیاسی و دیبۆماسی ناوچه‌كه.
به دوا په‌یامی گۆمی چه‌قبه‌ستووی سیاسی كوردستانی شڵقاند و به‌ڕه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌ژێر پێی چه‌واشه‌كاران ده‌رهێنا و به‌سته‌ڵه‌كی رق و كینه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی ناخ به‌ستووه‌كانی ناوخۆی توانده‌وه.
ئه‌و جه‌نگه‌ی ماوه و پێویسته سه‌رۆك بارزانی بیكات جه‌نگی ده‌ستگێرانیه‌تی به ده‌زگا و ئۆرگانه‌كانی پارتیدا و پاك كردنه‌وه‌یانه له‌و گه‌نده‌ڵ و بازرگان و ماستاوچیانه‌ی كه له دیدگای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه‌وه پێناسه و لێكدانه‌وه بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر ده‌كه‌ن، راسته قۆناغه‌كه هه‌ستیاره و گه‌نده‌ڵ و بازرگان و ماستاوچیه‌كان كه‌ڵكیان له هه‌ستیاری قۆناغه‌كه وه‌رگرتووه، گه‌نده‌ڵی و بازرگانی سیاسیش له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا بوونی هه‌یه و تایبه‌ت نییه به لایه‌نێكی دیاریكراو، به‌ڵام به درێژایی مێژوو گه‌نده‌ڵ و بازرگان و ماستاوچی له‌ناو رێبازی بارزانی نه‌مردا جیگایان نه‌بۆته‌وه، له‌وه‌ش ده‌گه‌م كه ململانێ سیاسییه‌كان سنووری سرووشتی ململانێی شه‌ریفانه‌یان بڕیوه و گه‌یشتوونه‌ته ئاستی شكاندنی یه‌كتری، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌گه‌ر سزای گه‌نده‌ڵ و بازرگانێك بدرێ له چه‌ندین لاوه باوه‌شی بۆ ده‌كرێته‌وه و وه‌ك قاره‌مان پێشوازی لێده‌كرێ، ئه‌گه‌ر سزادراو بچێته ناو گۆڕان، ئه‌وا به چه‌ند خوله‌كێك مه‌دالیای هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازی به به‌رۆكدا هه‌ڵده‌واسرێ و ئه‌وكات زمانی زۆر له زمانی هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازه‌كانی ئێستا درێژتر ده‌بێ و وای ده‌رده‌خه‌ن ره‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانخوازیان له‌سه‌ر ئه‌و براده‌ره په‌كی كه‌وتبوو، ئه‌گه‌ر بچێته ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێته تیكۆشه‌ری دێرین و كوڕی رۆژه سه‌خته‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر رووش له ئیسلامیه‌كان بكات، ئه‌وای ده‌بێته بانگخواز و ئه‌هلی میحراب و پاڵێوراو بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش ئه‌و لایه‌نانه زۆر و بۆر ده‌كا و له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مێك ده‌نگیان زیاد ده‌كات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پارتی ده‌بێته‌وه سه‌نگه‌ری هه‌موو ئه‌و كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی و دواڕۆژ و چاره‌نووسی كورد له رێبازی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانیدا ده‌بینن.
خاڵێكیتر كه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی تری جه‌نگ به‌ناوی به‌ره‌ی جه‌نگی گه‌نده‌ڵ و بازرگانانی سیاسی ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی قورس‌تر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه له جه‌نگی تیرۆریستانی داعش و داگیركارانی كوردستان و شكاندنی ده‌رگا داخراوه‌كانی سه‌ر دۆزی كورد و قین له دڵانی ناوخۆ دژوارتر نییه و نابێ، له كاتێكدا مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هیچ له مه‌ترسی ئه‌و جه‌نگانه‌ی تر كه‌متر نییه، بۆیه كردنی ئه‌و جه‌نگه‌ش فه‌رزێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه و هه‌موو كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك هه‌موو جه‌نگه فه‌رزه‌كانی تر شان بداته به‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ش.