یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان وەک زەرورەتێک

یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان وەک زەرورەتێک
باشوری کورستان هەروەک چون پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانی جیاجیا لە خوی گرتووە و اتە فرە ئایین و زمان و نەتەوەیە بە هەمان شێوەش بیرو ڕا ی سیاسی جیاواز لە باشوری کوردستاندا بوونیان هەیە لە و پەڕی عیلمانی بو ئەو پەڕی ێیسلامی و چەپ و هتد .

لە شوێنێکی وەکو باشوری کوردستان دا بە هوی ئەم هەمو جیاوازیە سیاسیە و نەبونی یەک هەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەکاندا بە تایبەت لە سەر مەسەلە چارەنوسازەکان ئەمە وایکردووە کە دوزی ڕەوای گەلەکەمان دوابکەوێت لە گەیشتن بە ئامانجی کوتایی کە ئەویش سەربەخوبوونی کوردستانە.

شایانی باسە بەرە و پێشەوە چونی دوزی ڕەوای گەلەکەمان پێش هەمو شتێک پێویستی بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەیە و تاوانێکی گەورەیە ئەمڕو لەم ڤوناغەدا ئەم دەرفەتەی کە هاتوتە پێشەوە لە دەست بدرێت چونکە ڕوداوو پێشهاتە سیاسیەکانی ێیستا ئەوەمان پێ دەڵێن لە گوڕانکاریە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی ناڤین دا دەوڵەتی نوێ لە دایک دەبێ و لە ئایندەیێکی نزیک دا کوردیش دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خوی وەبوئەوەی ببین بە دەوڵەت پێویستە بە شێوەیێکی ئەقڵانی و لوژیکی مامەڵە لە گەڵ ڕەوشی سیاسی ێیستا دا بکەین و بە یەک هەڵوێستی و تەبایی سەرخستنی پڕوسەی سەربەخویی کوردستان مسوگەر بکەین

پەیامی ڕێزدار بارزانی لە باشیکەوە ڕون و ئاشکرایە بو هەمو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە بێ جیاوازی ،پەیامێکە تەعبیر لەم دەرفەتە زێڕینە دەکات کە بو گەلەکەمان هاتوتە پێشەوە کە بە پەروشیەکی زورەوە داوا لە گشت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکات بو چارەسەری هەمو ئەو کێشە سیاسیە ناوخوییانە ی کە لە ئارادان تاکو گردبونەوەی نیشتیمانی بێتە کایەوە و هەمو لایەک بەبێ جیاۆازی هەست بە بەرسیاریەتی نیشتیمانی بکات بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە هەستیارە وە خوشبەختانە رورێک لە لایەنە سیاسیەکان پەیامی بارزانیان بە پەیامێکی ئەرێنی وەرگرتووە ئەمەش لە دوا جاردا بە بەرژەوەندی ئامانجی لە مێژینەی گەلەکەمان دە شکێتەوە و ئەزمون هەیە هەر کات کورد یەک دەنگ و یە ک هەڵوێست بوبێت قوناغەکەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕانددوە و زاڵ بووە بە سەر هەمو دوژمن و ناحەزانی دوزە ڕەواکەی لە دەرەوەو لە ناوەوەەدا

لە کوتایی وتارەکەم دا بە پێویست دەزانم ئەوە بڵێم کە پەیامی ڕێزدار بارزانی دوای ئەوەهات کە ئەمڕو باشوری کوردستان بە تایبەتی بویتە خاوەن پێگەیێکی بە هێز و کومەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری لێ دەکات و دوزی کورد لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە هەند وەردەگیرێت ونابێ سەرکەوتنە دیبلوماسی و سیاسیەکانی بارزانیش هاوکات لە گەڵ سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە قارمانەکانی کوردستان لە دژی تیروریزمی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی بارزانی لە بەرچاو نەگرین پێویستە هەرکورد و کوردستانیەکی دڵسوز شانازی پێوە بکات و پەیامی سەروک بارزانیش بو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە پێناو یەک هەڵوێستی و تەبایی دا تەواوکەری ئەو سیاسەتە حەکیمانەیە کە هەروەک چون کوردو خاکی کوردستانی لە هەڕەشە و مەترسیە دەرەکیەکان دور خستەوە بە هاوکاری هەمو دڵسوزان بە هەمان شێوەش مەترسیە ناوخوییەکان دور بخاتەوە و دوزی کورد بەرەو سەرکەوتن ببات .
Top