دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەرۆك بارزانی، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی كورد

دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەرۆك بارزانی، پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی كورد
سەرٍەرای هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوو لە بەردەم كاروانی و پرۆسەی سیاسی و پێشكەوتنی كوردستان دروستكراون ،بەڵام هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كورد ، توانی زۆر بە حەكمیانە ، دیپلۆماسییەتێكی سەركەوتوو بۆ ناساندن و بە دەستهێنانی پشتیوانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ دۆزی كورد بەدەست بێنێت ، بۆ ئەوەی لە كاتی بڕیاردان لە سەر مافی چارەنووس پشتیوانمان بن .
راستە ،بریاردان لە سەر سەربەخۆیی كوردستان بەندە بە ئیرادە و بریاردانی میللەت یا نەتەوەیەك ،بەڵام بوونی پشیتوانی نێودەوڵەتی و سیاسەتێكی كارا و دیپلۆماسییەكی كاریگەر و سەركەوتوو و پشتیوان و هاوكار دابێت بۆ ئەو دەوڵەتە ..سەرۆك مسعود بارزانی بە هۆی سیاسەت و دیپلۆماسیەی‮ ‬راست و هێزەی‮ كە ‬هەیەتی‮ ‬توانیوێتی ‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬ ‬كورد لەگەڵ تەواوی‮ ‬دونیا لە سەر بناغەیەكی‮ ‬زۆر بەهێز بۆنیادبنێت لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی،‮ ‬سەرەرای‮ ‬جوگرافییەكی‮ ‬ئاڵوز و گەلێكی‮ ‬پارچەكراو توانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردبخاتە سەر نەخشە رێگەی ‬سیاسی‮ ‬جیهان و لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان حیسابی بۆ بكرێت ،‮ ‬بۆیە دەبینن لە هەر بوارێكدا بێت بانگهێشتی كورد دەكرێت ئیتر چ كوڕبەندێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬چ بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬چ بواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬چ لەهەر بوارێكی‮ ‬تردا بەبێ بوونی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێوە ناچێت،‮ ‬بۆیە ئێستا دەبینین زۆربەی‮ ‬ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی‮ ‬جیهان كە دوژمنایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان دەكرد بەدرێژایی‮ ‬مێژوو تەنانەت وشەی‮ ‬كوردستان نەدەهێنرایە سەرزمان،‮ ‬بەڵام لە سایەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬راست و درۆست و دیپلوماسیەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك توانی‮ ‬بیان كات بە هاوپەیمان و دۆستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردستان پەیوەندیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بگەیەنێتە ئەو قۆناغەی‮ ‬كە دەوڵەتانی‮ ‬جیهان شان بەشانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بەرگری‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان بكەن و كوردستان بپارێزن لە ناحەزان و تیرۆرستان هەموو گەلی‮ ‬كورد بەچاوی‮ ‬خویان دەبینن ئەمە بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد رووی‮ ‬نەداوە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانیش زۆر هەنگاوی‮ ‬گرنگی‮ ‬ناوە گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬زۆر نزیك كردوەتەوە لەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەموو قۆناغەكانی‮ ‬گەیشتن بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان برٍییووە..گەر بە كاراماییی سەروك بارزنی و
سیاسەتە سەركە وتوەكانی نەبوایە هەرگیزكەلی كورد بەو جێگە و بێگەیە نەدەگەیشت كە ئێستا هەیەتی لەهەموو جیهاندا سەروكبارزانی نەك هەر جێگای فەخروشانازی گەلی كوردە جێگای شانازیی تیرامان وسەرسامی هەمو كومەلگای نیودەولەتی وزڵهیزان و هەموسیایەت مەدارانی جیهانیشە!!كورد بێ‌ویستی بەسەروكیكی وەها لێهاتووو و بیشمەرگە و بوێرو كارزمایەبی كە بەرزو رەوشت بەرزو مێژوویییپر لە شكۆو شانازیی و بەرخۆدا ..

ە دڵنییاییەوە بێ‌ خۆراگری و تێكۆشانی بەردەوامی بارزانی نەمر و قۆناغی ئێستامان سەرۆك بارزانی مەحاڵ بوو بەو هەموو ناحەز و پیلانگێرییانە لە دەرحەق بە میللەتەكەمان ،دۆزی كورد و ناسنامەكەی بگاتە ئەو قۆناغە و كورد بە دونیا بناسرێت . هۆكاری بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە هیچ كاتێك خەباتی بارزانی نەمر بۆ پارتێك یانیش بزوتنەوەیەك نەبووە هەوڵی دەسكەوتی بۆ پارتەكەی یاخود بۆ خانەوادەكەی نەداوە، بەڵكو هەمیشە وتویەتی ئێمە دروست بووینە بۆ ئەوەی خزمەتی میللەتی خۆمان بكەین، زۆر پێوێستە هەوڵ بۆ دوو كاری پیرۆز بدەین بۆ ئەوەی رێز لە خەبات و ماندووبوونی ئەو سەرۆكە مەزنە بگێریت. بارزانیی نەمر ئەو كاریزمایە بوو بە بوونی كوردی لە نەبوون رزگار كرد لە ماوەی خەباتی دپلۆماسی لە پەناهەندەیی لە سۆڤیەت و خەباتی چەكداری شاخ، بارزانی باوك كۆمەڵیك گوفتارو كرداری دەگمەنی گوتوە و كردووە كە لە هزر و جولانەوەی برا و دۆست و پێشمەرگە هاوخەباتەكانی تا ئێستاش رەنگدانەوەی هەیە و رەنگدانەوەی دەبێت. لەخۆوە نییە كە خەمخۆران و دڵسۆزانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جەخت لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەكەنەوە،‮ ‬چونكە تاوەكو خەڵكی‮ ‬كوردستان نەبینە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬ئەوا هەرگیز نابینە خاوەنی‮ ‬ناسنامە و‮ ‬سەروەری‮ ‬و ئارامی‮ ‬و ژیانێكی‮ ‬ئاسوودە و شایستە‮ ‬،‮ ‬هەمیشە ژیان و سەروەری‮ ‬و كەرامەتمان لەژێر هەڕەشەو سووكایەتیپێكردندا دەمێنێتەوە‮. ‬دەبا چیتر ئەو دەرفەتە زێڕین و لەبار و دەگمەنە لەدەست خۆمان نەدەین و لەمەودوا هەموو تواناكانمان‮ ‬یەكبخەین لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬ئەو ئامانجە مەزن و پیرۆزە‮ .‬

سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتانی دەرەوە، لە كاتێكی زۆر هەستیار و گرینگدایە، بە تایبەت بۆ پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەقای سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكەدا، بۆیە سەرۆك مسعود بارزانی وەك هەمیشە سەلماندی كە دڵسۆز و خەموخۆری میللەتی كورد و نەتەوەی كوردە، لەبەر ئەوە هەمیشە لە هەوڵ و تەقەلادایە بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیدا، بۆ ئەوەی كورد بگاتە ئامانجەكانی كە بەردەوام كاری بۆ كردووە. سەرۆك بارزانی هەوڵی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان و، ئەم سەردانەیشی بۆ میرنیشینی یەكگرتوویی عەرەبیی لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە بۆ ئەوەی پشتگیریی زیاتر بەدەست بێنێت بۆ پرسی سەربەخۆیی كوردستان، سەرۆك بارزانی سەركەوتنی و دەستكەوتی گرنگ و باش لەو هەوڵانەدا بەدەست دێنێت. كاتێك هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات خۆی بگونجێنێت لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی دەرەوە دەبێت واقیعبین بێت بەرژەوەندیی هێزەكانی جیهانی كامانەن، ئینجا میكانیزمی خۆگونجاندن چۆنە دیراسەی دەوێت تا لەگەڵی بگونجێت، چونكە كارێكی ئاسان نییە، لەوانەیە قبوڵت نەكەن. ئەمە كارێكی زۆری ویست تا دوای نەوەت و یەك بارزانی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەیاند كە میللەتی كورد میللەتێكی جێی متمانەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو بۆ پاراستنی پێكهاتەكانی كوردستان بە نەتەوەیی و بە ئایینییەوە بۆ هەبوونی پێوەندییەكی باش لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە كە كوردستان سەرچاوەی گرژی و نائارامی نابێت، ئەمە كاتێكی ویست تا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو متمانەیەیان پەیداكرد. بۆیە ئێستا كورد بە تایبەت دوای سەركەوتنی لە شەرٍی داعش و دەستنیشانكردنی سنووری كوردستان ، خاوەن پێگەیەكی بەهێز و ستراتیژییە و جێگەی متمانەیە ، ئەمەش وا دەكات پشتیوانی زۆرتری نێو دەوڵەتی لە كاتی برٍیادان لە سەر مافی چارەنووشی خۆی بەدەست بهێنێت ..
Top