سەركەوتوویی پەیوەندەییە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان

سەركەوتوویی پەیوەندەییە دیپلۆماسییەكانی هەرێمی كوردستان
جیاوازی ئێستای هەرێمی كوردستا لەگەڵ ئەوەی كە پێشتر لە رووی پەیوەندییە دیپڵۆماسییەكانەوە هەبووە زۆر جیاوازە، سەردەمایەك زۆربەی ووڵاتانی عەرەبی تەنانەت ووڵاتانی رۆژئاوا و بە ئەمریكاشەوە وەكوو پێویست لەگەڵ كورد و بەرژەوەندییەكانی هاورا نەبوون، تەنانەت زۆربەی ووڵاتانی عەرەبی بە بەردەوام بۆ پشتگیری لە حكومەتی ناوەند،شیعاری "ئۆمەی عەرەبی " وێردی سەر زمانیان بووە ، بەڵام لە كاتی ئێستا ئەو پەیوەندییانە قۆناغەكی زێرینیان بریوە و هەرێمی كوردستان توانییویەتی بە شێوەیەكی ئەرێنی بەربەستەكان ببریت ، كەمتر وڵاتەكی عەرەبی دەبینرێت كە هەڵوێستی نەرێنی لە هەمبەر داخوازییە رەواكانی گەلی كورد دا هەبیت.
سەردانەكەی نێچیروان بارزانی بۆ توركیا، لە بارەی تاوتوێكردنی قەیرانەكانی ناوچەكەو ڕووبەرووبونەوەی رێكخراوی داعش لە شەری موصڵ و تاوتوێی پرسی گیرانی سیاسەتوانانی هەدەپە و دەست پێكردنەوەی دووبارەی پرۆسەی ئاشتی لەو ووڵاتە وقەیرانی ئابوری لە جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی ،گرینگترین ئەو بابەتانە بوون گرینگی ئەو سەردانە وای لە كە هەندێك لە ووڵاتانی ئیقلیمی كرد، لە هەمبەر ئەو سەردانانە بێدەنگ نەوەستن و ئەو سەردانەیان لە میدیاكانیانەوە بە سەردانی پر لە نەهێنی وەسفكرد بەڵام ئەوە یەكەم جارنییە كە بەرپرسەكانیان بە نافەرمی لێدوان دەدەن و لە میدیاكان دژی بەرژەوەندییەكانی كوردستان دەوەستنەوە ،بێشك ئەو هەڵوێستانە رەنگدانەوەی سیاسەتی ئەو ووڵاتانەیە كە توانای بینیینی سەركەوتنەكانی كوردستانیان لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە نییە.
سەردانی نێچیروان بارزانی لەوكاتە هەستیارەدا كە هەدەپە لە ژێر كاریگەری سیاسەتی چەوتی شەرانگێزی قەندیلەوە، دژوارترن رۆژەكانی سیاسی خۆی تێپەر دەكات ،و دوابەدوای كودتا سەربازییەكەی توركیا و پەیوەندییە سڕكراوەكانی توركیا لەگەڵ ئێران بە دیدگای چاودێران بە سەردانەكی سادە سەیر ناكرێت لە هەمان كاتیشدا سەرۆكی هەرێم بە سەردانەكی فەرمی لە ووڵاتی ئیماراتی عەرەبییە، ئەوەش یەكەكی ترە لە رووداوە هەرە گرینگەكان لە سەركەوتوو بوونی ئەو پەیوەندییانە. سەرۆك بارزانی بە هۆی سیاسەتی دروست لەمامەلەكردن لە گەڵ كەیسی ئاوارەكانی شەری داعش، سەرەرای قەیرانی دارایی هەرێم و پێكەوە ژیانی كەمەنەتەوە وكەمە ئایینەكانی كڵد و ئاشوور و ئێزدی و...هتد،و ئەو قارەمانەتییەی كە پێشمەرگە لە داستانەكانیدا دژبە داعش نواندی، توانی پەیوەندییەكانی كورد لە ئاست نێودەولەتی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بكاتەوە،
سەرەرای هەستیاری بارودۆخی ئێستای جیهان وئەو گرفتانەی كە بە هۆی داعشەوە بەرۆكی جیهانی گرتووە ،وایكردە ووڵاتانی جیهان گوێی لە داخوازییەكانی كورد بگرن و هەنگاوی ئەرێنی لەو ئاراستەیەدا بهاوێژن. ئەوەش وایكردووە سەرەرای پەیوەندییەكانی سیاسی و بەرژەوەندییە ئابورییەكان و شەری داعش،جۆرەك پەیوەندی دروست بكرێت كە لە بریارەكانی داهاتووی كوردستان چارەنووس ساز دەبن.
Top