ئایا ده‌زانن؟؟!!

ئایا ده‌زانن؟؟!!
گۆڕان و گۆڕانخوازی له‌و كاته‌وه‌ سووك بوو كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆته‌ پێشه‌نگی گۆڕان و گۆڕانخوازان.
ئازادی بیروڕا كاتێك یاساغ كرا كه‌ عه‌لی باپیر ده‌گوت: سێره‌یان لێبگرن و تاك تاك پێیانه‌وه‌ نێن.
په‌رله‌مان له‌و كاته‌وه‌ بووه‌ گاڵته‌جاڕ كه‌ یوسف محه‌مه‌د بووه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان،
مافی مرۆڤ ئه‌و كاته‌ نرخی نه‌ماوه‌ كه‌ سۆران عومه‌ر بووه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان،
ژماره‌ و داتا له‌و كاته‌وه‌ بوونه‌ درۆ كه‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح كۆ و كه‌م و جاران و دابه‌ش و یه‌كسانی ده‌ست پێكردن.
دیموكراتی له‌و كاته‌وه‌ جوانی نه‌ما كه‌ رابوون و برزۆ لێمان بوونه‌ ئه‌رستۆ و سوقرات.
میدیا له‌و كاته‌وه‌ چووه‌ خزمه‌تی داگیركارانی كوردستان كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بووه‌ خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری.
ده‌ستاوده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات كاتێك چه‌سپا كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بووه‌ پارێزگاری سلێمانی.
مێژوو كاتێك بوو به‌ مه‌هزه‌له‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا حاشای له‌ مێژووی نیوسه‌ده‌ی خۆی كرد.
سیاسه‌ت كاتێك بوو به‌ قومارخانه‌ كه‌ كه‌س نه‌زانێ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ هه‌ڵدێ و له‌ ئه‌وروپا چی ده‌كا و كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .
Top