حکوومەتی داهاتوومان

حکوومەتی داهاتوومان
لەکتێبی موۆدێلی جیاوازی دێمۆکراسییەکاندا- لیپارت - دێمۆکراسییەکانی دنیای بە دوو بەشی ، دێمۆکراسی زۆرینە و دێمۆکراسی تەوافۆقی دابەش دەکات. ئەو ولاتانە کە جیاوازی بەرچاوی ئێتنیکی و مەزهەبییان هەبی ناچارن بۆ پاراستنی سەقامگیریی دەبێ سیستمێ تەوافۆقی پەیرەو بکەن دەنا تووشی شەری ناوخۆ دەبن ، ئەو میللەتانە کە جیاوازیی بەرچاوی مەزهەبی و ئیتنیکیان تێدا نییە و بەتایبەت خۆیان لە پرۆسەی بوون بە میللەتدانە ئەگەر مڵ بدەنە سیستمی تەوافۆوقی خۆیان و حوکمرانی و ولاتەکەیان تووشی گرفت دەکەن و بە پێچەوانەی رەوتی گەشەی نەتەوەیی خۆیان هەنگاو دەنێن.
بە گۆێرەی ئەم بۆ چوونە سیستمی تەوافۆقی بۆ عێراق دروستە و بۆ کوردستان نەگۆنجاو و تێکدەرە.
فەلسەفەی حکمرانی لە سەر بنەمای سیئستمی تەوافۆقی فەلسەفەی حکمرانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، سیستمی دابەشکردنی بەش لە حکوومەتدا و پۆستەکان وەک بەش پار کردن بۆچوونی یەکەتی نیشتمانی کوردستان بووە و حکوومەتێک کە بتوانێ هەول بدات حۆکمی بە سەر گشت پانتایی کوردستاندا پیادە بکات بۆچوونی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بووە .
لە چەند سالی رابردوودا خاوەن حکوومەتێک بووین کە خاوەن سێ فەلسەفەی جیاوازی حکمرانی بووە ، ئێستا کە ئاتمۆسفێریی پێوەندی نێوان ئەحزاب لە دوایی زۆر گرژییەوە ئەحوەن بۆتەوە ، جێ خۆێەتی بۆ هەنگاوی سەرکەوتووانەتر بەرەو پێشەوە لە باشووری کوردستاندا، ئەم خالە گرینگ و چارە نووس سازە لەبەر چآو بگرین و لەم دەورانی گواستنەوە مێژووییەدا بەرەو پێکهێنانی حکوومەتێکی زۆرینەی کاریگەر هەنگاو بنێین. ئێستا لێمان روونە کە حکوومەت بە سێ فەلسەفەی جیاوازی حکمرانییەوە سەرکەوتوو نابێت.
Top