دیکاتۆریەتەی پەیەدە

دیکاتۆریەتەی پەیەدە
سیاسەتی سەرکوتکارانەی پەیەدە وای کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان نەهێڵێت جگە لەخۆی هیچ حزب و کەسایەتیەکی دیکە بوونی هەبێ، نموونەش تیرۆرکردن و ڕاوەدونانی کەسایەتیە دیارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە، پەیەد لەم چەند ساڵەی دوایدا کە دەستی بەسەر رۆژئاوای کوردستان داگرتووە، هەموو لایەنە سیاسیەکانی دیکەی بەدەر ناوەو ڕێگەش نادات هیچ جموجۆڵێکی سیاسیان هەبێ، جگە لەوەی ڕۆژانە بەتۆمەتی جیاجیا ئەندام و کادیرو سەرکردەکانی ئەو لایەنانە دەستگیر دەکات.

ئەو زەبرو زەنگە دیکاتۆرانەی پەیەدەو حوکمڕانی ئەو حزبە کە کۆپی کراوی (پەکەکە)یە لە ڕۆژئاوا وای کردووە کورد لەو پارچەیی کوردستان ببێتە نموونەیەکی زۆر خراپی بەرچاووی جیهان، لە ڕاستیدا پەیەدە کەخاوەنی هیچ بەرنامەو ستراتیژێک نییە لە ناوچەکە غەیری ئەوەی پرسی نەتەوەیی بەلای ئەو هیچ گرنگیەکی نییەو دژی دروست بوونی دەوڵەتی کوردین. ئەوەی پەیەدە باوەڕی پێی هەیە وەک خۆیان دەڵێن خۆسەری دیموکراتیکە کە خۆشیان نازانن واتای چییە.

ئەو بێ ئامانجە سیاسی و دیکاتۆریەتەی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیڕەوی دەکات جگە لە زیانگەیاند بەدۆزی کورد لەوپارچەیەو شەق وەشاندن لەدەستکەوتەکانی کوردستان هیچی تر ناگەێنێ و لە داهاتوویەکی نزیکدا باجی قورسی ئەوکارانەیان دەدەن.
Top