پرۆژەی پارێزگاكان یان درێژە پێدان بە پیلانەكان

پرۆژەی پارێزگاكان یان درێژە پێدان بە پیلانەكان
ئەوەی خوارەوە دەقی ئەو بیرۆكەیەیە كە لە لایەن گۆرانەوە ئامادە كراوە:
"پێكهێنانی لێژنەی دانوستان لە سەرۆكی هەرپێنج فراكسێۆنە كوردستانیەكە بۆ قسەكردن لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە كانی دیكە لە شیعە و سونەو وكەمایەتیەكانی دیكە.
یەكەم: هەرپارێزگایەك پابەندی خۆی دەرببڕێت بە ڕادەست كردنی داهاتە فیدراڵیەكانی سنوری ئیدارەی پارێزگاكە و لەبەرانبەردا حكومەتی فیدراڵ سەرجەم مافەداراییەكانی ئەو پارێزگایە مسۆگەر بكات (كەئەم پێشنیارە زۆر گرانە چونكە بە فعلی واتە دابەش كردنی هەرێم).
دووەم : حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرجەم مافەدارایەكانی هەرێم دابین بكات و هەرگرفتێكی هەیە لەگەڵ هەرێم و پابەند نەبوونی بە رێكەوتنامەی نەوت و ڕادەستكردنی داهاتە ئیتیحادیەكان لەمەحكەمەی ئیتیحادی سكاڵا تۆمار بكات لەدژی حكومەتی هەرێم و سزای هاوڵاتیان وفەرمانبەرانی هەرێم نەدات (كەئەم پێشنیارەش لەوەی یەكەم گرانتر دەكەوێت لەسەر هەرێم وكاریگەری هەیە بۆ سەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم)".
دەبینین كەئەو بیرۆكەیە، بریارەكی زۆر قورس ومەترسیدار بۆ دابەش بوونی هەرێمی كوردستانە، لە هەمان كاتدا خەونە دێرینەكەی دوژمنانی كورد دەكاتە راستی، ئەوەی لە هەموو سەیر تر ئەوەیە كە، دانەرانی ئەو بیرۆكەیە لە راستی ئەو بابەتە تێدەگەن و دەزانن ئەگەر لە رووی پراكتیكەوە بكەویتە واری جێبەجێ كردن و لە رووی دەستووری و یاساییەوە گرفتی نەبیت مەترسییەكانی چین. هەموو ئەو خەبات و تێكۆشانەی كورد ،یەكسان بە سفر دەات ئەگەر لە رووی دەستورییەوە شیكردنەوەی بۆ بكرێت دژایەتی كردنێكی ئاشكرای سیستەمی فیدراڵییە لە لایەكی ترەوە دژی هەموو ئەو پرۆپاگەندانەیە كە هەموو كات حیزبەكان یەكتریان بەوە تۆمەتبار دەكرد، لە هەمبەر گەرانەوەی كەركوك و ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ سەر كوردستان كەمتەر خەمییان نواندووە و ئەوەش ئەو قەوانەیە بوو كە هەموو جار لە لایەن گۆرانەوە لێ دەدرا و هەموو جار وەكوو موزایدە بە سەر پارتی و یەكیەتی وەكوو دوو حیزبی سەرەكیدا دەیكرد. بەڵام دەبیت هۆكار چی بیت كە كاتی ئێستا سلێمانی تا ئەو رادەیە بچووك دەكاتەوە؟.
ئەگەر هەڵوێستە نیشتمانییەكەی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی تر لەبەر چاو بگرین سەرەرای ئەوەی كە لە لایەن جەماوەرەوەش ئەو بابەتە رد كرایەوە، لە رووی دەستوریشەوە ئەو بابەتە هیچ جێگایەكی نییە و ئەگەر لە قۆناغی ێەكەمدا ئەو پرۆژەیە دەنگی پیویست لە گەڵ شیعەكانی هاوپەیمان لە گەڵ گۆران بە دەست بهینیت بەڵام لەدادگای دەستووری بە یەك تانە لێدان ،رد دەكرێت ئەویش بەو هۆكارانەوی خوارەوە:
یەكەم ،لە رووی دەستورییەوە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و دەستورەكە لە مادەی 117 دانی بە هەرێمی كوردستانی پێش 19/3/2003 داداناوە وەك یەك یەكەی دەستووری واتە یەك هەرێم لە ناو عێراقی فیدراڵ هەر بۆیەش هەر یاسایەك دەربچیت لە پارلمانی عێراق بە ئاراستەی مامەلە كردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لە گەڵ پارێزگاكانی هەرێم بە پێچەوانەی دەستوورە.
دووەم، ئەگەر دادگای فیدرالی عێراق تانە لەو پرۆژەیە بدات تەنانەت ئەگەر پەسندیش بكرێت و لە موازنەی ساڵی 2017 دا جێگیر بكرێت هەڵدەوەشێتەوە.
سێیەم، خەڵكی كوردستان لە راپرسی لە سەر دەستوور دەنگییان داوە و لەهەر حاڵەتەك تەنانەت ئەگەر داوابكرێت بە گۆرینی پارێزگاكان و گۆرینیان بە پارێزگاكانی رێكنەخراو دەبیت بە راپرسی گەلی كوردستان ئەنجام بدرێن.
Top