چی بكه‌ین بۆ به‌رهه‌مدارتر بوونی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی
November 24, 2016
وتار و بیروڕا
له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان زۆر جار ئه‌و پرسیاره به بێ بیر كردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ ته‌نیا به وشه‌یه‌كی( نا ) له لایه‌ن لایه‌نی به‌رانبه‌روڵام ده‌درێنه‌وه.، ڕه‌نگه بۆ تاكه كه‌سێك ئه‌مه شتێكی كه‌سی بێت و ئه‌و كه‌سه به خۆی ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام بۆ پارته سیاسییه‌كان كه به‌رنامه‌ی نیشتمانیان هه‌یه به‌رپرسیاریێتی مه‌زنتر و هه‌ستیارتریان له‌سه‌ر شانه ، كارێكی لۆژیكی نیه، به تایبه‌ت له بابه‌تی ئاشته‌وایی نێوخۆیی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سود و زیانی بڕیاره‌كانیان به جۆرێك له جۆره‌كان بۆ گشت كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌رێته‌وه و كاریگه‌ری درێژ خایه‌نیان به هه‌ر دوو دیوی ئه‌رێنی و نه‌رێنی ده‌بێت.
زۆر جاریش( به‌ڵێ) ده‌وترێت به‌ڵام كورد گوته‌نی هه‌ر قسه‌یه و كرداری له‌گه‌ڵ نابێت و ئه‌وه‌نده مه‌رجی سه‌خت و بیانو ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به ڕاست و له‌سه‌ر حه‌ق دابنێن و لایه‌نی ده‌ستپێشخه‌ر به ناحه‌ق له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن وشكستی پێ بهێنن.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێ جار خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری ، بۆ خۆی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا نایه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌ر بكه‌وێت ، به‌ڵام له به‌ر هۆكاری جۆراوجۆر ناچاره ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه بكات.
داواكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دانیشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ، به تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌دا كه داعش له ڕوی سه‌ربازییه‌وه لاواز بووه و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمانده‌یی بارزانی سه‌رفرازنه گه‌ل و نیشتمانیان پاراست ، لێكدانه‌وه‌ی جیا جیای بۆ ده‌كرێت.
وێڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خه‌می وڵاتن و هه‌ست به به‌رپرسارێتی ده‌كه‌ن، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و په‌یامه ده‌ربڕیوه ، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێ كه‌س ، وای لێك بده‌نه‌وه و بڵێن كه له‌به‌ر ناچاری بارزانی داوای دانیشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنی كردووه، پارتی لاوازه بۆیه سه‌رۆكه‌كه‌ی داوای ڕێكه‌وتن ده‌كات ، یا خود هه‌ندێ كه‌س بڵێن بارزانی نایه‌وێت كۆتایی به‌و بارودۆخه بهێندرێت و به فراوانی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یان بڵاو بكه‌نه‌وه كه بارزانی هه‌ر نیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی نیه، ته‌نیا مه‌به‌ستیه‌تی له داهاتوودا لایه‌نه‌كانیتر تۆمه‌تبار بكات كه حه‌ز به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان ناكه‌ن و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان شكست پێ هێنا !
ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه بارزانی زۆر به باشی له هێز و گرنگی یه‌كگرتنی كوردستانیان بۆ ده‌رباز بوون له‌و قۆناغه سه‌خته تێده‌گات ، به تایبه‌ت بۆ ڕێگه گرتن له ده‌ست تێوه‌ردانی خرابی ده‌ره‌كی و بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ، واته لای بارزانی ئه‌وه له ناچاری نیه به‌ڵكو پێویستییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانیه و باشترین هه‌ڵبژارده‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو حزبه‌كانیتر به‌ده‌ر نیه له كه‌مووكوڕی به‌ڵام خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی فراوانی دلسۆزی نیشتمانپه‌روه‌ره و پارتی هه‌ر به‌و جه‌ماوره و یه‌كڕیزییه نێوخۆییه‌كه‌ی به‌هێزه.
گومانی تێدا نیه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامان و هه‌وادارانی گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی پڕ له یه‌كتر تۆمه‌تبار كردن و ریسوا كردنه بێزاركه‌ره سیاسییه‌ی ئێستا بێزار بوون ، له دڵه‌وه حه‌ز به ڕێكه‌وتنی لایه‌نه سایسییه‌كان ده‌كه‌ن، له نێو هه‌موو حزبه‌كانیش به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی لایه‌نگری ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی نێوخۆیین و به واتایه‌كیتر ئه‌هلی خێرن زۆر له‌وانه زیاترن كه ویستی به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه ناخۆشه‌یان هه‌یه ، هه‌وڵی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه بۆ ئاشته‌وایی و ڕێكه‌وتن كار ده‌كه‌ن جێگای ستایشه.
هه‌رچه‌نده كلیلی چاره‌سه‌ری و ده‌رباز بوون له‌و ته‌نگه‌ژه سیاسییه له‌ده‌ستی پارته سیاسییه سه‌ره‌كیه‌كانه ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه حزبه بچوكه‌كان ، زانا و ئاكادیمییه‌كان ، مامۆستایان، پیاوانی ئایینی ، نوسه‌ران، ڕۆژنامه نوسان و میدیاكاران… واته هاوولاتیان به هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته نه‌توانن ڕۆڵی ئه‌ڕێنی و پۆزه‌تیڤ بگێڕن ، ئه‌وان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانن به بێ تۆمه‌تبار كردنی هىچ لایه‌نێك پشتیوانی خۆیان بۆ ئاشته‌وایی نێوخۆیی ڕابگه‌ێنن و دژی ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانمان به دیالۆگ و به ڕێكه‌وتن، خۆمان و وڵاتمان له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كی و نێو خۆییه‌كان ده‌پارێزین، دڵی دۆستانی گه‌له‌كه‌مان شاد و نه‌یارانیش بێ هیوا ده‌كه‌ین.
هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه دۆستانی گه‌لی كوردستان ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دوای سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕین به پاراستنی ئه‌و هه‌رێمه و به ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس و له‌جه‌نگی دژ به تیرۆریستانیش پشتیوانی مه‌زنی گه‌لی كوردستانیان كردووه ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و ڕاستییه بزانین، ئه‌و ڕۆله‌ی كه وڵاتانی دۆستی كورد ده‌توانن له پاڵپشتی كردنمان له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان ببینن، ناتوانن هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته نێۆخۆییه‌كانمان ببینن، به پێچه‌وانه نه‌یاره ده‌ره‌كیه‌كان ده‌توانن به بوون و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی پرسه نێوخۆییه‌كانمان ڕۆلی زۆر خراب بۆ تێكدان و ئاڵۆز كردنی نێوماڵى خۆمان بگێڕن. هه‌ر بۆیه به ڕێكه‌وتنی خێرا، لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌توانن هه‌ره‌شه‌كان له سه‌ر نیشتمانمان دور بخه‌نه‌وه و توانای خۆ پاراستنمان زیاتر بكه‌ن .
هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دۆخه بۆ پارته سیاسییه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ، به‌رپرسیارێتی قورستری له‌سه‌ر شانه له به‌ر ئه‌وه‌ی :
١- خاوه‌نی په‌یام سه‌رۆكی هه‌رێمه و پارتییه
٢- خاوه‌نی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانیه
٣- ئه‌زمونی سیاسی كه‌ڵه‌كه بووی باشی هه‌یه.
٤- به داخه‌وه له حكومه‌تێكی هاوبه‌ش ، گشت كێشه كاڕگێڕی و ئابورییه‌كان خراونه‌ته ئه‌ستۆی پارتی و ته‌نانه‌ت لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تىیش به حكومه‌تێكی شكستخواردوی ناو ده‌به‌ن و به‌رگری لێ ناكه‌ن .
٥- پاراستنی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، له ئه‌نجامی ئه‌و باجه‌ی كه له پای هه‌ڵه و كاره نایاساییه‌كانی كه‌سانیتر ده‌یدات، هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌رۆك له‌و هه‌موو هێرشه ناڕه‌وایه‌ی كه ڕۆژانه له هه‌ندێ میدیا و سایته‌كان و سۆشیال میدیا به ئاشكرا ده‌كرێته سه‌ری، كه گشت سنوره ئه‌خلاقی و نیشتمانییه‌كانیان به‌زاندووه، بارزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ رزگاری وڵات وگه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كردووه ، زیاتر له دوو ساڵیشه له به‌ره‌كانی شه‌ڕه و سه‌ركردایه‌تی ڕاسته‌خۆی هێزه قاره‌مانه‌كانی پێشمه‌رگه له جه‌نگی دژ به تیرۆریستان ده‌كات، كه شایانی ڕێز گرتنی سه‌رتاسه‌ری و هه‌میشه‌ییه له كوردستان ، به‌ڵام له هه‌واڵه‌كان ده‌بیستین به مه‌به‌ستی پیرۆز بای كردن بۆ سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، به‌رپرسه بیانییه‌كان په‌یوندی پێوه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له نێو خۆمان به‌داخه‌وه كه‌سانێك له نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بێڕێزیی پێ ده‌كه‌ن، بۆیه پاراستنی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك خاڵێكی زۆر گرنگه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌و ته‌نیا به پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه په‌یوه‌ست نیه ، به‌ڵكو ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوای كوردستانی باشوره.
٦- خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی زیاتری له پارتی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گشت كێشه‌كان.
به‌ڵام ئه‌و كێشه و گرفتانه ته‌نیا به پارتی دیموكراتی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێن، گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه و به نیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان نه‌كه‌ن، به تایبه‌ت به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران و پاڵپشتكارانیان له حزبه سیاسییه‌كان ڕۆلی خۆیان بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ دیالۆگ و ڕێكه‌وتن فه‌راهه‌م بكه‌ن .
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه به‌رهه‌مدارتر بێت ، پێم وایه نابێت هیچ كه‌س به دوای شكستی لایه‌نیتر بگه‌ڕێت، سه‌ركه‌وتنی خۆی له شكستی لایه‌نی تر ببینێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌و بیر‌و هزر و ئیراده‌ی ڕێكه‌وتن به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بكه‌ن كه ڕێكه‌وتن سه‌ركه‌وتنی هه‌مووانه .
خوای گه‌وره پێشه‌مه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان بپارێزێت.