گۆڕان دێته ژێر باری، به‌ڵام...
November 24, 2016
وتار و بیروڕا
وه‌ك پێشتر باسم كرد سه‌رۆك بارزانی به په‌یامه‌كه‌ی هه‌موو كارته‌كانی هاوبه‌ندی فراكسیۆنی و هاتوهاواری ناو په‌رله‌مان و هاوپه‌یمانێتی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب و جووڵاندنی سۆزی خه‌ڵك و بایكۆت و بایكۆتاكاری له ده‌ست نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رهێناون، چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی به ئاگای كوردستانیش په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و دوا پرۆژه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد ده‌زانن، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وشیروان و پیلانه ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی نییه، چونكه ئه‌و راستییه باش ده‌زانێ كه به پیره‌وه چوونی لایه‌نه‌كان خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆشه‌گیر بوون و به ته‌نیا مانه‌وه‌یه‌تی، بۆیه پێموایه ئه‌ویش له دڵسۆزی نا بۆ پرسی كورد و چاره‌سه‌ری كیشه و قه‌یرانه‌كان، به‌ڵكو له ترسی گۆشه‌گیر بوون و وه‌ك ئاماده‌كاریش بۆ جه‌وله‌یه‌كی تری درووست كردنی كێشه و قه‌یران و ئاژاوه‌گێڕی به‌ده‌نگ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك (بارزانی)یه‌وه ده‌چێ، به‌ڵام دوو مه‌به‌ست له پشت به‌ده‌نگه‌وه چوونیه‌تی.
یه‌كه‌م:ــ نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ بیانوویه‌كی نییه تا خۆی له به ده‌نگه‌وه چوونی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بدزێته‌وه، بۆیه به ئامانجی شكست پێهێنان و جێبه‌جێ نه‌كردنی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه و بۆ خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك و له ناچاریدا دێته ژێر باری، به‌ڵام چه‌ندی بۆی بكرێ كێشه و به‌ربه‌ست درووست ده‌كا و وه‌ك پیشه‌ی خۆی هه‌وڵده‌دات بیانوو بدۆزێته‌وه، هیچ دووریش نییه له گه‌رمه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و نزیك بوونه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كانیان له یه‌كتری، له رێگای دۆست و هه‌وادارانیه‌وه ئاژاوه‌یه‌كی تر ساز بكات.
دووه‌م:ــ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بۆ نه‌چووه‌سه‌ر و نه‌یتوانی كێشه و به‌ربه‌ست درووست بكات، ئه‌وا تا ئه‌و كاته‌ی بیانوویه‌كی تر ده‌دۆزێته‌وه خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ده‌گونجێنێ، بۆیه ده‌بێ لایه‌نه‌كان ئه‌وكاته له هه‌موو كاتێك وریاتر بن كه به‌ناوی (به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به درووشمی له ته‌بایی ده‌رناچین) دێته ناو پرۆسه‌كه، نه‌ك ئه‌وكاته‌ی دژی ده‌وه‌ستێ، چونكه به هاوده‌نگ بوونی له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه وه‌ك دوژمنێكی شاراوه دێته ناو پرۆسه‌ی گفتوگۆ و دانوستان و ئه‌وكات هه‌ژموونی تێكدانی زۆر له‌و كاته كاریگه‌رتر ده‌بێ كه وه‌ك نه‌یا و دوژمنێكی ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ پرۆسه‌كه رابگه‌یه‌نێ.