ئاسۆ روونە وهیچ چەك وگۆشارێك لە ئامانج ومافەرٍەواكان سارد وپاشگەزمان ناكاتەوە

ئاسۆ روونە وهیچ چەك وگۆشارێك لە ئامانج ومافەرٍەواكان سارد وپاشگەزمان ناكاتەوە
بە هۆی كوردبوونمان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پێداگری لە سەر مافەرٍەواكانمان و بە تایبەتی پرسی سەربەخۆَیی كوردستان و بوون بە خاوەنی دەوڵەت، بەدرێژایی مێژوو و خەبات و كوردایەتیمان بووینەتە ئامانجی پیلانگێری ناحەزان و داگیركەرٍان و بە شێوەیەكی نامرۆڤانە هەموو جۆرە چەك و شێوازێكی درٍندانەو تیرۆریان بۆ رێگریكردن و بەربەست لە كاروانی خەباتمان گرتۆتە بەر.

سەرٍەرای دروستكردنی دەیان كۆسپ لە بەردەم كاروانی سەربەخۆیی كوردستان ، بەڵام بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتوونانە بەرەو لووتكەی سەركەوتن هەنگاویی ناوە .لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی، دووەم ڕێككەوتنی سایكس بیكۆ جێگیربوونی وەك نەخشەی سیاسی نێودەوڵه‌تی دابەشكرنی كوردستان بەسەر چوار نەتەوەیی توركیا - عێراق - سوریا – ئێران بەخۆداهاتن و بنیاد نانی بنەماكانی دەوڵەتی بەهێز دەستی پێكرد لەبواری ئابووری كۆمەڵایەتی زانست پەیوەندی بەستن لەگەڵ وڵاتانی جیهانی دەرەوە، لە ناوخۆدا گرینگیدان بە بنیاد نانی سوپایەكی ئایدۆ لۆژی و موخابەرات و ئاسایش و پەروەردەی ناسیۆنالستی كە لەو سەردەمەوە تا چەند دەیه‌یەك هیچ كێشە و مەترسییەك لەسەر ئە و دوڵەتانە لەلایەن دەڵەتێكی دراوسێ بوونی نەبوو،هەركێشە و ناكۆكییەك لەنێوانیان هەبوو بێت بەشێكی پەیوەندی بە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی كوردستانەوە هەبووە بۆیە سەرجەم تواناكانی سەربازی و ئابوری خۆیان لە ناوخۆی خۆیان تەرخان كردووە بۆ دوژمنایەتی (دەوڵەتی كوردستان) كەوەهمێكی جیددی و سیاسییەلایان دورخستنەوەی رێگاكانی گەیشتن بەم ئامانجە.گەڵاڵەبوونی بنەماكانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەروی ئەزموونی حكومرانی و سیستەمی دیموكراسی و ئابووری سەربەخۆ پشتیوانی ڕاستەوخۆی وڵاتانی جیهان لە بەرەو پێشچونی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ، كە لە ناوەندەكانی هەریەك لەو وڵاتانەی دۆستی كورد بۆتە بڕیاری سیاسینەمانی هەیمەنە و مەركەزێتی دوڵەتان داگیركاری كوردستان بەهۆی زۆربوون و زەقبوونەوەی كێشە ناوخۆییەكان لاوازبوونی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان .بوونی سەركردایەتییەكی كارا و بەرگەگرتوو لەهەرێمی كوردستان، كە ڕاگروترافیكی ئاراستە سیاسییەكانی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆی و كە سەرۆك بارزانی ناوەندی ئەو هێز و توانا و بریارە سیاسیانەیە كە مێژوو هەمیشە ناوی ڕابەری ڕزگاری خوازی تۆماركردووە. ئەمانە هەموو رێگەخۆشكەر و هێماكانی دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە.
جەنابی سەرۆك بارزانی زۆر هێمن وحەكیمانە رێبەرایەتی پرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكات و بە هەڵسوكەوتی نابەرپرسیارانەی هەندێك بەرپرس و لایەنی سیاسی نابێت و بەو ئاراستەیە هەنگاو هەڵناگرێت كە ئامانجی دوژمنانی سەربەخۆیی بێتە دی، بۆیە بە دڵنیایەوە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەربەخۆیی بەو ئاراستەیەن كە یەكڕیزییەكی پتەو لەناو هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان درووست بكاتەوە، هاوشێوەی ئەو یەكڕیزی و یەك سەنگەرییەی ئێستا لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەیبینین و بۆتە جێگەی شانازی هەموو تاكێك و شكۆی كوردستان لە جیهاندا.

ئامانجی و ستراتیژی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بە دیهێنانی ئەو ئامانجەیە كە حه فتا ساڵە لە پێناویدا خەبات و قوربانیی بخشیووە و شۆرٍشی مەزنی ئەیلوولی لە پێناو كردە قوربانی و بۆ یەكەم جارعێراقی ناچار كرد كە دان بە بوونی كورد و مافەرەواكانی دا بنێت .بانگەوازی سەرۆك مسعود بارزانی سەربەخۆیی، نەك جیابوونەوە لە عێراق ، پر ماناو واتایە بە نیسبەت سەركردایەتی سیاسی كوردستان ئەم بابەتە یەكڵا بۆتەوە ، ئەم دەربڕینەش هەڵقوڵاوی سیاسەتی سەرۆك بارزانی-یە كە دەیەوێت بەشێوەیەك سەربەخۆیی كوردستان بێتە راگەیاندن، كە نموونەی بەرزی رەوشتپاكی بێت بۆ پێكەوەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی لەم ناوچەیە. ئەمەش دیسانەوە هەمان خاڵی جەوهەرییە لە سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ‎واقیعگەرانەتر خواستەكانی بەرزدەكاتەوە كە شیاوی جێبەجێكردن بن. ‎بوونی عێراق بە دەوڵەتێكی فرە هەرێمی و نیمچە سەربەخۆی سیاسی، ئابووری و لەشكری لەژێر هەر چەترێك،‎ باشترین بژاردەیە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەكانی عێراق. سەرۆك بارزانی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان لە لایەك و لە لایەكی دیكەوە بە گرێدانی ئاسایشی پایتەختە ناوبراوەكان بە ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە، ئەوەشی بە گوێیاندا داوە، جا لە كۆبوونەوە دووقۆڵییەكان بێت، یان لە رێگای دیپلۆماسی و راگەیاندن بێت، كە ‎بێ دەوڵەتی كوردی و دانپێدانان بە مافە رەواكانی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەقامگیری دەبێتە دەستەواژەیەكی بێ واتا كە باسی بكرێت. بۆیە لە نەخشەی ژیوپۆلەتیكیی ناوچەكە، ‎لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتیش ئەم بیرۆكەیە دروست بووە كە دروستبونی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دەبێتە ئامرازێكی بووژێنەر بۆ سەقامگیریی ئاسایش و هاوسەنگیی هێز لە نێوان ئەكتەرە سەرەكییەكانی ناوچەكە.
Top