بارزانی ،پێشمەرگە،سنووری كوردستانیان دیاركرد، لایەنە سیاسیەكان هیمەتی كوردانە بۆ یەكریزی
November 23, 2016
وتار و بیروڕا
بناغەی ئەو دەوڵەتە سەربەخۆییە كە لە لایەن بارزانی نەمر و لە ئێستاشدا سەرۆك بارزانی كاری ئاوادانكردنی جێبەجێی دەكات و پێشمەرگە بە خوێنی خۆی سنوورەكەی دەستنیشانكردەوەە ، پاڵپشتی بەهێزی هەیە لە رووی دیپلۆماسییەوە .هەروەها لەرووی سەربازییەوە دەوڵەتی كوردستان گۆڕانكاری لە باڵانسی هێز لەناوچەكەدا درووستدەكات، یان بە مانایەكی دیكە دەتوانێت باڵانسی هێز رابگرێت و سەقامگیری و ئارامی بۆ دەوروبەر و ناوچەكە دابین بكات. .لەرووی جیۆپۆلیتیكییەوە، دەوڵەتی كوردستان شوێنێكی گرنگ و ستراتیژی هەیە و كەوتۆتە نێوان چەندین دەوڵەتی فرە نەژاد و نەتەوە و چەندین جەمسەری سیاسی و مەزهەبی جیاوازەوە، بەتایبەتی هەردوو جەمسەری سوننە و شیعە كە لە ململانێیەكی سەدان ساڵەدان لەپێناو فراوانخوازی جیۆگرافی و سیاسی و مەزهەبییدا، هەربۆیە دەوڵەتی كوردستان وەك شارستانێتییەكی نوێ لە ناوچەكەدا، دەتوانێت یاریچییەكی بەهێزبێت و بۆ بەرژەوەندیی كوردستانییان سیاسەتێكی درووست و عەقڵانی پەیڕەو بكات. هەرێمی كوردستان بە شایەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئێستادا عێراقێكی دیكەیە و نموونەیەكی ناوازەیە لە كولتووری ئاشتەوایی و پێكەوە ژیانی ئایین و نەتەوەو پێكهاتەكان، كەواتە دەوڵەتی كوردستان دەبێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێكی دیكە بۆ پەیڕەوكردنی ئاشتی و دیموكراسی و پێكەوەژیان . بۆیە هەموو ئاماژەكان روون و ئاشكران و ئاماژەن بەوەی كە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ، خاوەن پێگەیەكی بەهێزە دەبێت لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا ..
تێروانینی بارزانی نەتەوەیی و بۆ بەدیهێنانی ئامانجە گەورەكەیە .ناحەزانی كورد ، هەمیشە ترسیان لە سەرۆك بارزانی هەبووە ، بە هۆی پێداگری لە سەر هەڵوێست و پێداگرییەكانی بۆ مافەرەواكانیی كورد ، بەردەوام رووبەرووی هەرٍەشە و پیلانگێری نەیارانی كورد بۆتەوە چونكە سەرۆك مسعود بارزانی ، گشت كردە و هەڵوێستەكانی تەنیا بۆ بەشێكی كوردستان نییە یەڵكۆ لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە، وەك رەمزی كورد بۆ چارەسەری كێشە و گیروگرفتەكانی كورد لەم سەردەمە لە پارچەكانی تری كورستان، ئەمەش وەك رۆژی رووناك دیارە لەو هەوڵە دڵسۆزی و دیبلۆماسیانەی دەیدات لەسەر ئاستی كوردستان و نێودەوڵەتی، پێشوازی لێكردن لەلایەن سەرۆك كۆماری وڵاتان و جێگری سەرۆك كۆماری وڵاتان، داوەت نامەی فەرمی لەلایەن دەوڵەتی دراوسێی هەرێم بۆ كێشەكانی ناوچەكە بە گشتی و كورد بە تایبەتی، ئەمەش سیاسەتزانی و لێزانەی سەرۆك بارزانی پەلكێشیان دەكات، كەواتە ئێمەی كورد وەك میللەت لەم قۆناغەی ئێستا لە سەدەی بیست و یەك دا، هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ میللەتەكەمان هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ دەوڵەتی كوردی، دەوڵەتی كوردی وەك خەون نیە بەڵكو راستیە و دیفاكتۆیە و قسمەت و مافی خۆمانە، لە رابردوو خوێنمان داوە و لە ئێستاش عەقل و رۆحی كوردانەی دەوێ، جۆرێتی لە خەباتی دەوێ، سەرۆك مەسعود بارزانی لەپێش هەموومان لەپێشەوە نەخشەرێگای دەوڵەتی کوردستانە ئاڵا هەڵگری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، بە شایەدی هەموو كوردان و وڵاتان، چ كورد چ بێگانە چ دوژمن چ دۆست، سەۆرك بارزانی گەیشتۆتە لوتكەی باوەڕهێنان و باوەڕپێكراو لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانی دونیا وەك سەرۆكی دڵسۆزی میللەتی كورد. پێوستە لەم قۆناغە ناسكەدا هەموو كوردێكی خاوەن ویژدان و دڵسۆز پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك مسعود بارزانیی بن كە لە چوارچێوەی بەدیهێنانی ئاواتی لە مێژینە و تاك بە تاكی كوردستانییە ...
هەموو هەوڵ و تێكۆشانەكانی ، تەمەنی پێشمەرگایەتی پر خەباتی ،شەورۆژی ناو سەنگەری بەرگریكردن تەنیا بۆ هێنانەدی ئاواتی میللەتێكە كە دەیان ساڵە لەژێر زوڵم و ستەمی داگیركەرٍاندایە و بێ دەوڵەت و كیانی خۆیەتی.ئەو باوەرییەكەی كە كورد پێویستە خاوەنی دەوڵەتی خۆی بێت، بەمەش پرۆسەی دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووژانەوە بە خۆیەوە دەبینێت، چونكە بۆ جیهان سەلماوە نەتەوەی كورد، نەتەوەیەكە تەنها مرۆڤایەتی و ئاشتی و ئازادی لێی بەدی دەكرێ. بارزانی شانازی بە پۆستی سەرۆكی هەرێمەوە ناكات ، بەڵكو گەورەترین شانازی بۆ بارزانی پێشمەرگایەتییە، ئەمە وێڕای دەستخستنی زۆر دەسكەوتی گرنگ بۆ گەلی كورد، بە تایبەتیش یەكخستنی نێو ماڵی كورد و رێگری كردن لەوەی جارێكی دیكە دوژمنان زەفەر بە حیزبە سیاسییەكانی كورد ببەن و جارێكی دیكە شەڕی براكوژی بەسەردا بسەپێنن، ستراتیژیەتی كوردستان و سازكردنی دام و دەزگاكانی دەوڵەت و هەوڵە سەركەوتووەكانی بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆیی، ئەمانە و چەندین دەسكەوتی دیكە ناسنامەی بارزانین و جێگەی شانازین بۆ هەر تاكێكی كورد كە بە كوردانە بیر بكاتەوە. ئەوەی لە ئێستادا گرنگە گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان چیتر كات بە فێرۆ نەدەن و بەدەم پەیامە كوردانە و باواكانەی سەرۆك بارزانییەوە بچن ، چۆن پێشمەرگە ، بارزانی سنووری كوردستانیان دیاركرد ، حزبە سیاسییەكانیش واز لە خەیاڵ و موزایدەی سیاسی بهێنن و هەنگاو بەرەو یەكریزی و كوردایەتی رٍاستەقینە ئەنجام بدەین و دواتر سەربەخۆیی كوردستانی لێدەكەوێتەوە ..