بیری تاکڕەوی پەیەدە خزمەت بە دوزی ڕەوای کورد ناکات

بیری تاکڕەوی پەیەدە خزمەت بە دوزی ڕەوای کورد ناکات
ئەمڕو لەم سەردەمەدا بە تایبەتی بیری دیکتاتوری و شمولی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی مافو داخوازیە ڕەواکانی گەلان بێت هەروەک چون پێشتریش لە سەدەکانی ڕابردودا دیکتاتوریزم بێجگە لە ماڵوێرانی ونەهامەتی هیچی تری لەگەڵ خویدا نەهێناوە. و ناهێێت.

کورد وەک نەتەوە هەمیشە قوڕبانی دەستی دیکتاتوریت و توتالیتاریەت بووە لە ناوچەکەدا هەتا ێیستا و باجێکی یەکجار زوری مادی و مەعنەوی و مرویی داوە و دەدات وە خەبات و قوڕبانیدانی نەتەوەکەمان بە شێوەیێکی گشتی دژی نە هێشتنی ئەقڵیەتی سیاسی خو سەپێن بووەو خوسەپێنە و جێگای نابێتەوە لە کوردستاندا بویە ئە و سیاسەتەی پەیەدە وهاوشێوەکانی ئەمڕو پەیڕەوی دەکەن نەک هەر خزمەت بە دوزی ڕەوای کورد ناکات بەڵکو درێژە دانە بە ئەجندای سیاسی ڕژیمە دیکتاتورەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورکانمان کە ڕژیمە سیاسیەکانیان ڕژیمی ستەمکاری دیکتاتورین بە هێز بوونی کولتوری دیموکراسی لە بەرژەوەندی خویاندا نابینن و لە کوێ بەرەو پێشڤەچونی کولتوری دیموکراسی شک ببەن ئەوان تا پییان بکرێت پەکی دەخەن..

بیری سیاسی تاکڕەوانە لە لایەن پەیەدەوە وایکردووە کە بە هیچ شێوەیێک دەرفەت نەدرێت بە حزبەسیاسیەکانی ڕوژئاوای کوردستان بەشداری بکەن لە پڕوسە ی سیاسیدا و تەنها خویان نەبێت وهەموو لایەنە سیاسیەکان ڕەت دەکەنەوە و بە توندی ڕوبەڕویان دەبنەوە و ودژی هەر جموجوڵێکی دیموکراسین کە تەعبیر لە پێکەوە ژیانی سیاسی بکات ئەمەش بێجگە لە ناشرین کردنی سیمای شارستانی کورد هیچی تر ناگەیێنێت .

سەروکی کوردستان زور هەوڵی دا کە پڕوسەی دیموکراسی بە بەشداری سیاسی هەمو حزبە سیاسیەکانی ڕوژئاوای کوردستان بەڕێوە بچێت و خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو بێتە ئاراوە هەروەک چون لە باشور و باکوری کوردستان هەوڵی بو داوە بەڵام بە داخەوە کومەڵێک حزبی سیاسی کە ئەجندای سیاسیان لە گەڵ ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردستانە و ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەست خویان دا نەبووە ونیە نەیانتوانی بە شێوەیێکی ئەرێنی واتە بەو شێوەیەی کە ڕێزدار بارزانی لە پێناو بەرژەوەندی دوزی کورددا هەنگاوی بو دەنا وەڵام بدەنەوە بەڵکو زیاتر پێداگیریان کرد لە سەر سیاسەتە هەڵەکانی خویان و بەردەوامن لە سەری و بونە هوی زیان گەیاندن بە دوزی ڕەوای کورد بو بەژەوەندی دوژمنانمان

هندێ لە حزب و لاباڵ و کەسەکان لە جیاتی ئەوەی خزمەت بە دوزی ڕەوای کورد بکەن بە داخەوە بونە هوی ئەوەی بیانوو بدەنە دەست دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان بە ئاسانی دەستێوردان بکەن لە کوردستاندا نمونەش زورن پێوست بە ئاماژەپێدان ناکات.

لە کوتایی دا ئەوەی پەکەکە لە باکور و پەیەدە لە ڕوژئاوا دەیکات نەک هاوتەریب نیە و ناهێتەوە لە گەڵ ئەم دەرفەتە زێرینەی کە بو کورد هاتوتە پێشەوە بەڵکو سیاسەتی هەڵەی ئەوان بەو و باڵ و کەسانەی باشوریشەوە دژایەتی کردنی ئەم دەرفەتەی ئەمڕویە کە سەد ساڵە کورد و دوزە ڕەواکەی چاوەوانی دەکەن و وا باشە کورد هەوڵ بدات بەرەیێکی بەهێز دروست بکات لە هەمو ڕویێکەوە لە سەر بنەمای بەرژەوندی گشتی کوردو کودستان بو ڕێگریکردن لە جێ بەجێ کردنی ئەم ئەجندا سیاسیە مەترسیدارەی دوژمنان و ناحەزانی دوزی کورد و پشتگیری کردنی سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی کە لە بەرژەوەنی کوردو کوردستاندایە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بە هەند وەربگرن چونکە ڕێزدار بارزانی لە ڕابردوو لە ێیستا وئایندەدا زامنی سەرەکی گەیاندنی دوزی ڕەوای کوردە بو دەرباز بون لەم قوناغە هەستیارە وگەیشتن بە ئامانجی یەکجاری.
Top