سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی بەسەرچووە

سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی بەسەرچووە
ئەوەی لە كاتی ئێستادا لە رۆژئاوای كوردستان دەبینرێت، سیاسەتەكی تەواو پاوانخوازە، هەموو سیاسەتەك یان لە پێناو مانەوەی خۆیان دەوێت ،ئەوان بە زەبر و زەنگی حكومەتی سوریا پێگەیشتوون و هەموو شتەكیان تەنیا لە چوار چیوەی سیاسەتەكانی خۆیان دەوێت هەر كەس و لایەنەك كە دژ بە سیاسەتەكانی ئەوان رەفتار بكات و یان بدوێت دەگیرێت و رەوانەی گرتووخانەكانیان دەكەن،هەموو میدیا ومیدیاكاران دەبیت لە چوارچیوەی سیاسەتەكانی ئەواندا كاربكەن و مۆڵەتی گردبونەوە لەئەوانەوە وەربگرن،میدیاكاران و دەنگی ئازاد كپ كراوە و زۆربەی ئەو میدیاكارانەی كە بۆ ئەوان دەنگی ناشازن ،رفێندراون ودواتر رەوانەی دەرەوەی سنوورەكان كراون.ئەوە كورتەیەك لە بارودۆخی ئێستای سیاسەتی پاوانخوازی پەیەدەیە .
رێگری لە هەموو ئەو پارتەسیاسییانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات كە زیاتر لە 30 ساڵە لە پێناو كوردستاندا خەبات دەكەن,زۆربەی هەرە زۆری كادیری سیاسییەكانی ئەو پارتانە ماوەیەكی زۆرە كە لە گرتووخانەكانی ئاسایشی پەیەدەدان،ئەگەر شرۆڤەیەكی كوورت بۆ ئەو هەڵس و كەوتانەی رۆژئاوا بكەین، لە یەك رەستەدا دژ بە هەمووبەها دیموكراسییەكان و ئازادی بیرو را دەربرینە و رێك درێژەپێدەری سیاسەتی سەركوتكارانەی پەكەكە یە كە باكووری كوردستانیان بەو عەقارەدا بردووە.
لە پاڵ هەموو ئەو خۆسەپاندن و دژایەتی كردنی كوردانی رۆژئاوا هەموو هەڵسوكەوتەكانی لە بەرانبەر هەرێمی كوردستان دوژمن كارانەیە و بە هەموو جۆرەك دژایەتی سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات تەنانەت سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكەن ئەو ئاڵایەی كە هێمای بەرخودانی كوردەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستانە،
وبە پێی ئەو چاو پێكەوتنەی كە رۆژنامەی سەباحی نوێ لەگەڵ ساڵح موسلیم ئەنجامداوە و تێیدا ئەوەی وەك سەرۆكی گەورەترین پارتی كوردیی سووریا وەسفكردووە و چاوپێكەتنەكە لە سلێمانییەوە ئەنجامدراوە لە ووڵامی ئەو پرسیارەی كە: سەبارەت بە پێشنیازی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی لە هەرێمی كوردستانی عێراق، ئێوە چۆن ئەو پرسە هەڵدەسەنگێنن؟

ساڵح موسلیم: لەگەڵ رێزگرتنی ئیرادەی گەلی كوردستانی عێراق داین. بەڵام بە بڕوای ئێمە سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی بەسەرچووە. ئێمە لایەنگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی ناكەین، جا چ عەرەبی بێت یان كوردیی بێت یان توركیی. ئەو سەردەمە بەسەر چوو. ئێمە ئێستا لەگەڵ ئومەتی دیموكراتیین و رێزگرتن و پاراستنی سەرجەم پێكهاتەكان بە سرووشت و رۆشنبیری و تایبەتمەندی خۆیان و سازكردنی رێگەی بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە بە چارەسەر دەبینین
Top