سەرۆك بارزانی، بەكریزكردنی كورد، دوایین قۆناغی مافی چارەنووسی خۆی جێبەجێی بكات

سەرۆك بارزانی، بەكریزكردنی كورد، دوایین قۆناغی مافی چارەنووسی خۆی جێبەجێی بكات
گۆرانكارییەكانی ناوچەكە هەستیارن ، دەرفەتەكانی بۆ میللەتی كورد و ئاستی پشتیوانی كردنمان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زۆرن بۆیە ئەوەی ماوەتەوە یەكریز ویەكهەڵوێستیمان بۆ لە دوایین قۆناغەكە كە سەرۆك بارزانی دەیهەوێت ئامانجەگەورەكە جێبەجێی بكات .
گەر سەرۆك بارزانی نەبوایە ، لە ماوەی تەنیا 3 ساڵی رابردوو ، حكومەت و دەسەڵاتێك بە ناوی حكومەتی كوردستان و نەدەما یا ئەوەتا دەكەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش ، یانیش نووری مالیكی و هاوبیرانیی ئەوانەی بە خوێنی كورد تونین و چاویان بە ئازادی و سەرفرازی میللەتێك كە بە درێژایی مێژویی سەردەم قوربانیی بەخشییوە و تاوانی قێزەوەن لە دژی ئەنجامدراوە .هەر بۆیە سەرۆك مسعود بارزانی كە كەشتی ئارامی تا ئێرە هێناوە، بۆیە دەبینین زۆرترین بەرپرسیاریەتی مێژوویی و ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی دەكەوێتە سەرشانی هەموو لایەك .شتێكی شاراوە نییە، كە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بە تایبەت سوریا، لە دۆخێكی سیاسی دژوار دەژی، گۆڕانكاریەكانیش زۆر بە خێرایی بە ناجێگیری دەڕۆن، ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی بەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت كە لە ئێستادا دڵی ئابوری و ئاسایشی عێراقە، بێگومان ئەمەش بە هۆی ئەو هەموو قوربانیدان و كۆشش و خەبات و تێكۆشان و رشتنی خوێنی شەهیدانەوە هاتۆتە بەرهەم، نەخاسمە خەبات و شارەزایی و ئەزمونی سیاسی سەرۆك بارزانی كە كەشتی ئارامی تا ئێرە هێناوە، سنووری كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە دەستیشانكراوە و لە قۆناغی مەترسیی هەرێمی كوردستانی رزگار كردووە ، بۆیە كەسایەتی بەهێز و كاریگەری سەرۆك بارزانی لە هەموو كورسیی و پۆستێك گرنگتر و كاریگەرترە ..
ئەوانەی لە وڵاتانی ئەوروپا و شوێنە گەشتیارە خۆشەكان پیلانگێری دژی میللەتی كورد دەكەن ، بۆ هەمیشە مێژوو فەرامۆشی ناكات كە چ كەسانێك لە شەو و رۆژی گەرم و ساردەكان گیانی خۆیان فیدای میللەتەكەەیان و دیاركردنی سنووری كوردستان كرد .سەرۆك مسعود بارزانی دەستكەوتی گەورە و ستراتیژی بۆ نەتەوەی كورد بە دەستهێناوە بەتایبەت لە بەرەوپێشبردنی كەیسی دەوڵەتی باشووری كوردستان، ئینجا كەسێكی پێشمەرگەیە و سەرۆكی گەورەترین پارتی سیاسییە. لە بارودۆخی ئێستەشدا، ئەوەندەی ئەو توانیویەتی لەسەر بنەمای كەسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا بێنێتە سەر هێڵ بۆ دوورخستنەوەی داعش لە پایتەخت، ئەوەندە سەركردەیەكی تر نەیدەتوانی ئەم كارە بكات. ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لەم بارودۆخە هەستیار و پڕ لە مەترسییە گر نگ و ستراتیژییە . پێویستە هەموو كوردستانیان بە حزب و تێكڕای‮ ‬خەڵكی‮ ‬بە شەرەفی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬سەركردەكان سوود لە ئەزموون و ئازادی‮ ‬و هەڵوێست و حیكمەت و دادپەروەری‮ ‬و سیاسەت و راستگۆیی‮ ‬و چاونەترسی‮ ‬و دووربینی‮ ‬و خەباتی‮ ‬بێ وچان و بێگەردی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬وەربگرن كە خاوەنی‮ ‬ئیرادەیە و خۆشەویستی‮ ‬گەل و وڵاتی‮ ‬بێ وێنەیە،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پەیمان و بەڵێنی‮ ‬بە گەلی‮ ‬كوردستان داوە كە دەوڵەتێكی‮ ‬كوردی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬باوك و باپیرانمان بە‮ ‬یاسا و ماف دابمەزرێنێت و ئازادی‮ ‬دەربڕین و بیر و‮ ‬ڕای‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایینی‮ ‬دەستەبەر بكات و لەگەڵ رەچاوكردنی‮ ‬بەرقەراركردنی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮ ‬لە وڵاتدا،‮ ‬ئەركە خزمەتی‮ ‬مەرجەكانی‮ ‬سەركەوتن بكەین و رێز لە هۆكارەكانی‮ ‬پێشكەوتن بگرین و هیوادارین گەلی‮ ‬كوردستان بەشێك بێت لە مێژووی‮ ‬گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكە و ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮. ‬
هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ، لە لایەن ناحەزانی كورد و لە رێگە نەوشیروان مستەفا و كۆیلەكانیان تووشی چەندین پیلانگێری و هەوڵی تێكدانی سەقامگیری كوردستان بۆتەوە . ئەمەوە جگە هەوڵدان بۆ شێواندنی ناوی كەسایەتییە خەبات و شۆرشێگیرەكان ، چەندین هەوڵی نەزۆك بۆ تێكدانی ناوماڵ و یەكریزی و تەبایی كورد ، لە ژێر ناوی چاكسازی لە حكومەت و دەیان چەواشەكاری تر بە مەبەستی گەوجاندنی خەڵكی كوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی ، گەرمیان و راپەرین .لە هەمانكاتیشدا دروستكردنی كێشە و ناكۆكیی سیاسی بە مەبەستی خراپ پیشاندانی رووی پێگەوەژیانی ئاشتیانەی خەڵكی كوردستان و ئاشتیخوازیی میللەتی كوردە . لە لایەكی ترەوە لە كاتێكدا جیهان شانازیی بە ناوی كورد و ئازایەتی ناوی " پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی " دەكات ، ناحەزانی كورد لە هەوڵی شێواندنی ئەو ناوە گەورەیەن و دەیانهەوێت لە رێگەی بە میلیشا ناوبردنی لە گەورەیی و شانازیی پێشمەرگە كەم بكەنەوە .. ئێستاش دوای چەند پەیامی سەرۆك بارزانی لە مەرٍ كۆتایی هێنان بەو شانۆگەریی سیاسیی ترسناك و پر ئاژاوەگێرە و بە مەبەستی رێگریكردن لە پیلانی ناحەزانی كورد لە ناوخۆ و دەرەوە ، پەیامێكی پر واتا و كوردپەروەرانە و نیشتیمانپەروەرانە ، داوای ئاراستەی هەموو لایەنەكان كرد تا هەنگاویی جیدی بهاوێژن ،ئەویش بۆ خۆ ئامادە كردن بۆ قۆناغی داوی رزگاركردنی موسڵ و نەهێشتنی هیچ بەهانەیەك بە دەستی ئەو كەس و لایەنانە
Top