ده‌ست خۆش سه‌رۆك

ده‌ست خۆش سه‌رۆك
له‌و رۆژه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست بووه‌ هه‌ر رۆژه‌ و به ناوێك ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه‌ و به‌‌ بیانوویه‌ك شه‌ڕی به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فرۆشتووه‌، له‌ 17ی شوباتی ساڵی 2011 به‌ناوی پشتیوانی له‌ گه‌لانی تونس و میسر به‌رده‌ركی سه‌رای كرده‌ كوانوی رشتنی كۆنه‌قینی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی.
له‌ 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 به‌ناوی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و گۆڕینی سیسته‌می حوكم بۆ په‌رله‌مانی، په‌رله‌مانی كرده‌ ئاژاوه‌خانه‌ی سیاسی، دواتر له‌ مانگی 10ی هه‌مان ساڵدا ئاژاوه‌كانی ناو په‌رله‌مانی گواسته‌وه‌ ناو شه‌قام و دواڕۆژی كوردی راده‌ستی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری هه‌رزه‌ و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرده‌ خواستی گه‌وجێنراوانی.
له‌ 27ی ئه‌یلول و دواتر له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌ بایكۆتی مامۆستایان و دواڕۆژی نه‌وه‌كانی داهاتووی كرده‌ كارتی گوشاری گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ گوماناویه‌كانی، ویستی بایكۆت و مووچه‌ بكاته‌ ده‌روازه‌ی رۆشتنی ‌ كۆنه‌قینی په‌نگ خوادووی ناو هه‌ناوی پڕ له‌ زوخاوی.
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ هه‌موو ئه‌و پیلان و ئاژاوه‌گێڕیانه‌ دڵی دانه‌كه‌وت و ئێستا وه‌ك ریكخه‌ری پرۆژه‌ی كه‌رت كردنی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی سلێمانی بۆ باوه‌شی به‌غدا، خۆی نمایش ده‌كا و بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌ مێژوو بكات، تاوانێكی وا گه‌وره‌ وه‌ك ده‌ستكه‌وت و دوا رێگاچاره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان به‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌فرۆشێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی به‌ په‌یامه‌كه‌ی درگای به‌ رووی نه‌وشیروان مسته‌فادا داخست و به‌ڕه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌ژێر پێ ده‌ركێشا، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو كورد و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن و پشتیوانی په‌یامه‌كه‌ی بكه‌ن، چونكه‌ به‌و په‌یامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای خستۆته‌ دووڕیانێك، یا ئه‌وه‌تا ده‌بێ به‌ جاش بوونی خۆی رابگه‌یه‌نێ كه‌ تا ئێستا له‌ژێر په‌رده‌ی نه‌بوونی مووچه‌ و پرۆشی خه‌ڵك حه‌شاری دابوو، یا ئه‌وه‌تا ده‌بێ داوای لێبووردن له‌ خه‌ڵی كوردستان بكات و بێته‌ ژێر باری ئیراده‌ی گه‌ل.
Top