منیش باوک و مامۆستام ..!
November 22, 2016
وتار و بیروڕا
بەڕێزان : لە دیوێکی تردا ئەو ھەفتەیە لە سەرجەم قوتابخانەکانی پایتەختی ھەرێم ، مامۆستایان لە خۆ بردووانە لە پێناو ئاییندەیەکی تەندروست بۆ منداڵەکانی خۆیان و جگەر گۆشەکانی ئەو نیشتمانە ،ھەر یەکە لە قوتابخانەکەی خۆی ، لە زۆربەی پەروەردەکانی ھەرێم لە پرۆسەیەکی جوانی ئەمەکدارییدا ژینگەی قوتابخانەیان نەک ھەر بە خوێندن و پەروەردە و زانست گۆش کرد ، بەڵکو دڵ و دەروونی قوتابیانی ئازیزیشیان سەوز و خۆش کرد ....
سڵاو :
لێرەوە سڵاو بۆ گیانی پاکی مامۆستا کامەران بەڕێوەبەری قوتابخانەی بەدرخانی شاری سلێمانی لە کاتی خاوێنکردن و شووشتنی قوتابخانەکەی دڵی لە لێدان کەوت ... بە داخەوە قەدەر بواری پێنەدا ئەو ساڵەش وەکوو ساڵانی ڕابردوو پێشوازی لە قوتابیان و جگەر گۆشەکانی بکات
خۆزگە :
لە کۆتایی ئەوەی لەو دەڤەرە دە گووزەرێ برینەکانمان قەت سارێژ ناکات ..!!!
بەڕێزان : بەندە و ئێوە ( باوک و مامۆستاین ) دەبا شەقامەکان بۆ ئوتۆمبێل بە جێبھێلین و دەرگای قوتابخانەکانیش بۆ منداڵە چاو گەشەکان بخەینە سەرپشت و واڵایان بکەینەوە ، قوتابی و خوێندکاریش پۆل ..پۆل بە ڕیز بوەستن ، بە کوێرایی دوژمنان و ناحەزان ، بە چڕینی سروودی ئەی رەقیب ئاڵای شکۆدارەکەی کوردستان بە دەستە جوان وناسکەکانی کوڕان و کچانی ئەو دەڤەرە ھاوشێوەی ھەولێرەکەم بەرز بکەنەوە.
موحسین عومەرعەولا