كوردایەتی رٍاستەقینە،پاراستی دەستكەوتەكانا ویەكریزییە ، نەك دابەشكردن و دروشمی برٍیەقەدا

كوردایەتی رٍاستەقینە،پاراستی دەستكەوتەكانا ویەكریزییە ، نەك دابەشكردن و دروشمی برٍیەقەدا
نزیكەی سەدەیەكە ئامانجی پارتی و بارزانی بۆ یەكریزی و تەبایی ناوماڵی كوردە لە پێناو گەیشتن بەو مافەزەوتكراوانەی كەدەیان بەهۆی پێداگری و داكۆكیكردنمان رووبەرووی جینۆساید و قرٍكردن بووینەتەوە.
ئازادی و سەربەخۆیی مافێكە كە خواوەند بە مرۆڤەكانی بەخشیووە و كەس ناتوانێت لێت زەوت بكات ، مەگەر خودی مرۆڤ خۆی بكات بە كۆیلە و ژێر دەست و نەیاری خۆی و میللەتەكەی و نیشتیمانەكەی ..ئێستا و دوای دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشانی بەردەوام و بە دەستهێنانی ‮ ‬گشت دەستكەوتەكانی‮ ‬گەلەكەمان كە بە خوێنی شەهیدانمان شانازییەكان تۆمار كران ،‮ ‬دوای ئەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە بوو بە سومبلی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆریستانی‮ ‬داعشدا،‮ ‬ئێستا و پاش ئەوەی‮ ‬فڕۆكەخانەكانمان پڕن لە سەركردە و بەرپرسانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و ئێستا و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ژمارەیەك لە وڵاتانی‮ ‬ئەورووپای‮ ‬شەرقی‮ ‬و‮ ‬غەربی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پشتیوانیمان دەكەن،‮ ‬كەچی‮ ‬كەسانێك هەن بەداخەوە كوردیشن‮!‬،‮ ‬هەوڵی‮ ‬ترساندن و چەواشەكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەدەن‮!!. ‬ بۆیە گرینگە لێرە جەخت بكەینە سەر‮ ‬ڕاستیی‮ ‬ورد و زانیاریی‮ ‬دروست،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ڕوون و‮ ‬ڕاشكاو و‮ ‬ڕاستەوخۆ وەكو هیچ دەوڵەتێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬نییە بە نووسراو داوا لە گەلێك بكات پێی‮ ‬بڵێ داوای‮ ‬مافە‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬خۆت لە بڕیاردان بۆ دیاركردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆت بۆ‮ ‬ڕزگاربوون مەكە و،‮ ‬هەر بە كۆیلەیی‮ ‬بمێنەوە‮. ‬رزگاربوونی‮ ‬گەلان دەبێت خۆت هەبیت و هەوڵی‮ ‬بۆ بدەی‮ ‬تاكو پشتوانیشت هەبێت،‮ ‬بە شێوەیەك نابێت تۆ دابنیشیت وڵاتان داوەتت بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬دەوڵەتت بۆ دابمەزرێنن‮!. ‬خۆیشت هیچ نەكەی‮ ‬و بە هەموو بندەستی‮ ‬و كۆیلایەتییەك‮ ‬ڕازیی‮ ‬بییت‮!‬،‮ ‬بەس لە دڵەوە لەوەیە حەزت هەبێت‮ ‬ڕۆژێك وڵاتان سەربەخۆییت بۆ بەدەست بێنن‮. ‬سەربەخۆیی‮ ‬نادرێ،‮ ‬دەبێت بسەندرێت و ‬‮ ‬و گەلەكەمانیش قوربانیی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆی‮ ‬داوە‮. بۆیە سەربەخۆیی شایانی ئێمەیە چونكە مرۆڤی ئازادیخواز ،سەربەخۆی خوازە ....

پەیامە مێژووییەكەی سەرۆك مسعود بارزانی ، بۆ جاری پێنجەمین ، ئەوپەری دڵسۆزانە ، باوكانە و نیشتیمانپەروەرانەیە ، بەمەبەستی شكاندنی بەستەلەكی سیاسی و جێهشێتنی ئەو قۆناغە و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەكی گەش و بۆ میللەتی كورد و بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی كوردستانە ، بۆیە پەیامی سەرۆك بارزانی ، پرە لە بەرپرسیاریەیتی مێژوویی و ئەخلاقی لە سەر مڵی گشت لایەنە سیایییەكان ، بۆ ئەوەی چیتر حزبەكان گاڵتە بە هەست و سۆزی میللەتی كورد نەكەن و چەواشەكاری نەكەن و بە ناوی كێشەی سیاسی پرسە نیشتیمانیی و چارەنووسسازەكان بەلارێدا ببەن ، ئیتر چاوەرانی هەڵوێستی كوردانە و راستەقینەی گشت لایەنە سیاسەكانین بۆ راستی و دروستی هەڵوێستیان.

جێگەی شەرمەزارییە ، نەوشیروان مستەفا و هاوبیرانی ناوی كوردیان بەرزكردۆتەوە و دروشمی عێراقچێتی و یەكگرتوویی عێراق دەڵێنەوە و ئامادە لە پێناو رازیكردنی دڵی نەیارانی كورد ، بروخێنن و تێكبدەین و چەواشەكاری بكەن ، خەڵك رٍەشبین بكەن .بە پێچەوانەوە دڵسوازان و نیشتیمانپەروەران دەیانهەوێت لە زوڵم و زۆرداری‮ ‬ئەوان جیابینەوە كە هیج كات كوردستان خێرو خۆشی‮ ‬بەخۆیەوە نەبینیوە هەموو دایكێكی‮ ‬ئەم كوردستانە جەرگسووتاوە لە ژێردەستەیی‮ ‬و ستەمی‮ ‬داگیركەران‮. ‬كەچی‮ ‬ئەوان دەگەڕێنەوە باوەشیان هاوپەیمانیان لەگەڵ دەبەستن لە ژوورە تاریكەكان و بەڵێنیان پێدەدەن كە دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بن‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە خەریكی‮ ‬چەواشەكردنی‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬و قسە هەڵبەستنن بە وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوە كە گوایە ئەوان دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬تێكشكانی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬داعش بە هێزو بازووی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم ناردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پشتگیری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬ئەو وڵاتانەو ئیمزاكردنی‮ ‬پرۆتۆكۆلێكی‮ ‬گرینگ لەگەڵ وڵاتێكی‮ ‬زلهێزی‮ ‬وەك ئەمریكا بۆ هاوكاری‮ ‬كوردستان وەڵامێكە بۆ ئەوەی‮ ‬بلێین قسەكانتان ئەسل و ئەساسی‮ ‬نییە،‮ ‬خواست و ویستی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی ئەوەیە هەموو لایەنەكانی‮ ‬كوردستان بەشداربن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬یەك دەنگ و‮ ‬یەك رەنگ هەنگاو بنێین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. چونكە بارزانی رٍەمزی یەكریزی و یەكهەڵوێستی كورد و كوردستانە ..

ماوەی چەند ساڵێكە بە تایبەت دوای دروستكردنی حزبی گۆرٍان لە سلێمانی، ناحەزانی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی هەموو توانا و پیلانگێرییەكانیان خستەگەر بۆ ئەوەی شكست بە حكومەتی كوردستان و گشت ئەوە دەستكەوتانەی كە بەرهەمی دەیان ساڵە خەبات و ماندووبوونی میللەتی كوردە بگرن . ئەوان بە شێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە دەستیان لەگەڵ ناحەزانی كورد تێكەڵ كرد لە رێگە برٍینی بەشە بودجە و مووچەكەی كوردستان چۆك بە میللەتی كورد دابنێن تا وابستەی بەغدا بن و لە هەمانكاتیشدا رێگری لە پرۆسەی بریاردان لە مافی چارەخۆنووسین كە مافێكی هەر نەتەوەیەكە بگرن .كورد مافی خۆیەتی ببێتە دەوڵەت و كورد دەوڵەتی خۆی هەبێت، كە ئەوە سەركەوتوو دەبێت، دەرئەنجامیش هەر گەلی كورد بەو ڕێڕەوەدا دەڕوات و سەركەوتن بە دەست دێنێت، نەك كەسانی وەك ئارام كە داوای یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەن، ئێمە لە ناوخۆی كوردستان ئەگەر ناكۆكیشمان هەبێت لەنێو خۆماندایە، بەڵام ناكۆكیی سەرەكی لەگەڵ بەغدایە، بۆیە پێویستە وەك یەك تیم بەرامبەر بە بەغدا بوەستین، نەك ململانێی ناوخۆیی بقۆزینەوە و بخەینە خزمەتی بەغداوە، چونكە لەوەتەی هەبووینە بەغدا و ئەوانەی لەوێ حوكمیان كردووە دژی خواست و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد وەستاونەتەوە و نەیانهێشتووە كورد بەو خەونە بگات كە قوربانی بۆ دەدات. گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان شانازی بە دەستكەوتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، لەگەڵ ئەوەی كوردستان خاوەنی هێزی پێشمەرگەیە كە هەموو جیهان شانازی بە پێشمەرگەوە دەكات، كەچی ئەمڕۆ ناحەزانی كورد، بەتایبەتی گۆڕان و ئەوانەی لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیەدانە دەڵێن، حكوومەتی هەرێم شكستی هێناوە، ئەوەی گۆڕان ئەمڕۆ داوا دەكات، پلانێكە دژی هەرێمی كوردستان و دەیانەوێت پێگەی هەرێم لاواز بكەن و بگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر، بەڵام پێگەی هەرێم بەم پلانانە لاواز نابێت، پێگەی هەرێمی كوردستان سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆكی هەرێم و بڕیار لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەت دەدرێت، بۆیە با خەڵكی هەرێمی كوردستان دڵنیا بن، چۆن لە رابردوو هەموو پیلانەكان شكەستیان هێناوە، ئەوەی ئەمڕۆیش گۆڕان داوا دەكات شكست دەهێنێت، چونكە هەرێم لە دەستێكی ئەمین دایە و بەو پیلانانە ناگەڕێینەوە بۆ دواوە، بەڵكو رۆژ بۆ رۆژ كوردستان لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی بەرەو پێشەوە دەچێت و میللەتی كورد بەو ئاواتە دەگات كە خەونی پێوە دەبینێت و قوربانی بۆ دەدات.
Top