بەرپرسیاریەتی ئەم دوخە لە سەر شانی دەستەڵاتدارانی شاری سلێمانیە
November 21, 2016
وتار و بیروڕا
خوپێشاندانی ئەمڕوی شاری سلێمانیش بەدەر لە هەر هاندانێکی سیاسی و دور لە هەر ئامانجێکی سیاسی دیاریکراو مافێکی سروشتی خەڵکی قارەمان و کورد پەروەرەی شاری سلێمانی وهەر هاوڵاتیەکی کوردستانە و پێویستە دەستەڵاتی سیاسی لە باشوری کوردستان هەمو هەوڵێک بخاتە گەڕ بو چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی موچەی ماموستایان وفەرمانبەران بە پێی توانا وەک وەڵامێک بو هەمو ئەو کەس و لایەنانە کە دەیانەوێت دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک بقوزنەوە بو مەبەستێکی تەسکی حزبی و تاکەکەسی خویان بەکار بێنن هەر چەندە حکومەتی هەرێم بەردەوام بودجەی ئەو دەڤەرەیان ناردووە وداهاتی گومرگەکان و باج و سەرانەکان و هەرچی داهاتی تریشیان هەبووە لەو سنورە بوخویان بووە و ماوەی دوساڵە هیچ داهاتێکیان بو حکومەتی هەرێم نەناردووە .
شایانی باسە ئەگەر بێتو لە و پیلانە و نەخشە سیاسیەی کە لە دژی ئەزمونی باشوری کوردستان بە.ڕێوە چووە کە تا ێیستاش میکانیزمەکانی جێبەجێ کردنی پیلانەکە بەردەوامیان هەیە نەخشەیێکی سیاسی مەدروس ،پێشوەختە لە نێوان چەند کەسانێک و باڵی سیاسی نابەرپرس هاوشانی نوری مالیکی و ئاغاکانی مالیکی بەڕێوە براوە و بەڕێوەدەبرێت کەدیارە مەبەستیان چیه وبوچی وادەکەن ، مه بەستی سەرەکی ئەمانە بەرگری کردن نیە لە خەڵکی ئەم ناوچانە بەڵکو تەنها مەبەستیان ئەوەیە کە خەڵک وەکو ئامراز بە کاربێنن بو جێبەجێ کردنی ئەو نەخشە سیاسیە بو داڕێژراوە کە لە درەوە ڕا فەرمانیان پێ دەکرێت واتە ئەمانە ئەڵقە بەدەستی چەند لایەنێکی هەرێمی و عیڕاقین و هەوڵ دەدەن باشوری کوردستان تەسلیم بە ێیڕادەی سیاسی دوژمنان بکەن جونکە مانەوەی خویان و بەرژەوەندی تاکەکەسی و تاکە حزبی خویان لەمەدا دەبیننەوە بویە پێویستە حەڵکی خوشەویستی سلێمانی و دەوروبەری نەکەونە داوی ئەوانەوە و داوای مافە ڕەواکانی خویان لە ئەو کەس و لاباڵانە بکەن کە دوخی سیاسی و دارایی و ئابوری کورستانیان بە م ڕوژە گەیاند چونکە دەیان ساڵە ئە م ناوچەیە بەڕێوە دەبەن لە پێناو بەڕژەوەندی خویان نەک خەڵکی سڤیل و بێتاوانی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتیان.
برسی کردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن نوری مایکیەوە وەک سەرەک وەزیرانی ئەوسای بەغدا بە پێشنیاری ئەو کەسو لاباڵە سیاسیە و خواستی وڵاتێکی هەرێمی بووە بو ڕێگری کردن لە و گەشە کردنانەو وبەرەو پێشڤەچونانەی ئەزمونی باشوری کورستان بووە و باشوری کوردستانە لە ڕوی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هتد....و بە گژنانە وەی ڕێکخڕاوی تیروریستی داعشیش هاوشانی ئاژاوەنانەوە و پشێوی وچەندان هەوڵی نابرپرسانەی دیکە کە هەمویان بەشێک بونە و بەشێکن بو لاوازکردنی پێگەو ێیڕادەی سیاسی کورد و ڕادەستکردنی ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان بە ئەجیندای سیاسی دوژمنان.
لە کوتایی وتارەکەمدا پێویستە هاوڵاتیانی کوردستان زور ووشیارانە مامەڵە لە گەڵ دوخەکە بکەن و نیەتی نەیاران و دوژمنان بزانن لە هەمو ڕویێکەوە و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بە هەند وەربگرن چونکە ناحەزان لە ڕێگەی تێکدانی ئاشتی کومەڵایەتیەوە و سواربونیان لە شەپوڵی خوپێشاندەران کە دەیانەوێ مەدەنیانە پەیامی خویان بگەیێنن بەلا ڕێدا ببەن ئەمەش دواجار دەکەوێتە خزمەت ئەو مەرامە کڵاوەی دوژمنانی کوردستان وزیانمەندی یێکەم گەلی کوردستان دەبێت ، پارتی و بارزانی پێش هەر لایەنێکی سیاسی لە کوردستان پشتیوانی سەرەکی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە بەڵام دور لە مەرامی سیاسی ناحەزان و لە پاراستنی کەڕامەت و ناسنامە ی کوردو کوردستانیش دا پارتی و بارزانی پشکی شێری بەرکەوتووەو بەر دەکەوێت و زامنی هەمو مافەکانی گەلەکەمانە .