با پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین بۆ یەكریزی و بەدێهێنانی مافەرٍەواكانمان
November 20, 2016
وتار و بیروڕا
خەونبی سەربەخۆیی لە ناو دڵ و هزری هەر تاكێكی ئەم وڵاتەدایەو كوردستان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دنیایەك قوربانی داوەو خەباتی بێ پچرانی كردووەو دەبێت خاڵێكیش هەبێت، كە كۆتایی خەباتەكەی دیاری بكات، كە ئەویش سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، كە ئەمەش سەرەرای هەموو قەیرانە سەختەكان و سەرەرای هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێن خواستی هاونیشتیمانیانی كوردستانە و نزكترین نمونەش راپرسیەكەی سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤایەتی زانكۆی ئەمەریكیە لە كوردستان، كە لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان 82. 3%-ی بەشداربووان دەنگیان دابوو بە سەربەخۆیی كوردستان، كە ئەمەش دەیسەلمێنێت ئەمە خواستی هاونیشتیمانیانی كوردستانە، دژوەستانەوەش بەرامبەر بەم خواستە جەماوەریە گونجاو نییە لە هیچ روویەكەوە و ئاراستەكارانی رووبەرووی بەرپرسیاریەتی مێژوویی و مۆراڵی دەكاتەوە و هیچ پاساوێكی لۆژیكیش هەڵناگرێت، هیوادارم هەموان بە تایبەت هیزە سیاسییەكان لە ئاست هەستیاری و چارەنوسسازی دۆخەكەدابن و بە رۆحی لێبوردەیی سیاسی بتوانن بریاری دروست لەسەر ئایندەی گەلی كوردستان بدەن و چاره نووسی خیانه تكاران زبڵدان و ریسواییه..
سەربەخۆیی ئەو ئامانج و ستراتیژییەیە نەتەوەییە كە كورد چەند شۆرش و بە سەدان هەزار قۆربانی لەم پێناوەدا بەخشیوە، وێستگە و قۆناغە مێژووییەكانی گەلەكەمان تێدا تێپەڕیووە پڕە لە هەوراز و نشێو و خەبات و بەرخودان بۆ گەیشتن بۆ سەرەتایترین ماف، ئەویش ئازادی و سەربەخۆییە، بەوپێیە كوردیش لەناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراوی ئەم جیهانەدا هەزاران ساڵە نیشتەجێیە وەكو هەموو نەتەوەكانی تری سەر زەوی هەوڵیداوە كیانێكی تایبەت بە خۆی هەبێت بێ دەستخستنەوە ناو كاروباری گەلانی تر بە ئارامی ژیان بگوزەرێنێت، هەموو مرۆڤەكان بێ جیاوازی نەتەوەیی، ئاینی، رەگەزی، رەنگ جۆری بیركردنەوە هەوڵ و تێكۆشانی داوە بۆ پێشخستنی ژیانی و خزمەتی مرۆڤایەتی بكات، بەڵام هەرگیز كورد نەگەیشتووە بەو خەونەی، لە لایەن ئەو نەتەوە و گەلانەی كورد دەستی ئاشتی و برایەتی بۆ درێژكردووە، خەونەكەی لە بەینبراوە. گەلی كورد گەورەترین گەلی بێ دەوڵەتە لە جیهاندا. ئێستاش كاتێكی لەبارە بۆ ئەوەی ئەو پێناسەیە بۆ نەتەوەیەكی تر جێبهێڵین، كوردستانی هەمووان دەبێت ئاڵایەكەی لە شوێنێك هەڵبكرێت كە شایستەیەتی، ئەگەر ئەم تێڕوانینەمان بۆ هەندێ لایەنی سۆزداریشی تێدابێت، بەڵام بۆ ئێمە مافێكی ڕەوا و بنەڕەتی گەلەكەمانە. سەرەڕای بەرخودان و شۆڕش و قوربانیدانی بەردەوام، كەچی جارێ بە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان و بە مافە ڕەواكانی ژیان لە وڵاتێكی ئازاد و سەربەخۆ شاد نەبووینە، دیارە هۆی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هەندێ فاكتەری ناوخۆیی بەستراوە بە فەرهەنگ و هۆشیاری گەلەكەمان، بەڵام هۆی سەرەكی بۆ نەبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بە تایبەت هێزە كاریگەرەكانی جیهان بۆ دۆزی گەلەكەمان دەگەڕێتەوە، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە لەئێستادا هەوڵەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی لە بواری دیپلۆماسی بە هاوكاری لایەنی تر ئاستی پەیوەندییەكانی بردۆتە قۆناغی زێڕین و هەستێكی وای لای هەمووان دروستكردووە كە چیتر داواكردنی مافی سەربەخۆیی بوون دڵەراوكێی نەوێت، بەمەش یەكێك لە بەربەستە قورسەكانمان نامێنێت كە بەردەوام دەبوونە ئاستەنگ، ئەو هەوڵ و بزاڤ و تەقەلایانە سەربگرێت.
سەرۆك بارزانی ، هەڵگری ئامانجێكی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەرییە بۆ هەموو نەتەوەی كورد ، بۆیان دوژمنانی كورد هەمووكات لە بۆسە و لغوم دانانەوەن تا بەڵكو بە خەیاڵی خاویان رێگری لە كاروانە مێژووییە بگرن كە ئاواتی هەموو دایكە شەهید و پێشمەرگەیەكی ماندوونەنناس و تاك بە تاكی كوردستانییە ..بە نەیاران و ناحەزانی كورد لە سلێمان و هەر شوێنێكی ئەو جیهانە باش بزانن كە ئیتر دۆزی كورد بەرەو پێشەوە چووە و ناگەرێتە دواوە و نەتەوەی كورد بە سەرۆكایەتی بارزانی كە سەرقافڵەی ئەو كاروانە مێژووییە لە هەنگاوەكانی نزیكبۆتەوە ، ئەوەی كە بۆ نەیاران و كۆیڵەكانی دەمێنێتەوە تەنیا ریسوایی و چوونە نێو زبڵدانی مێژووییە ..