چیتر لە ئێوە قەبووڵ ناكەین

چیتر لە ئێوە قەبووڵ ناكەین
ووڵامەك بۆ نوسینەكەی :"ئەبوبەكر هەڵەدنی، دیسانەوە بەڕێزبارزانی نائومێدی كردینەوە "
ئەوەی كە لە پەیامی سەرۆك بارزانی ئەو پەیامە ئاشتەواییە بوو كە تێیدا ئاماژە بە پێكەوە ژیانی موسلمان و مەسیحی و كریستیان،كڵد وئاشور و برا ئێزیدیەكان لە تەك یەك و بەیەك شیعار بووە بۆئەوەی بە یەكەوە بژین.ئەو ئاسایش و پێكەوە ژیانەش لە سایەی قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە كە بە خوێنی گەشی خۆیان شەری میللەتەكەیان پاراست بێ‌ شك ئەوە دوایین مەترسی لە سەر كوردستان نابیت چوون دوژمنانی كورد لە پیلان وپیڵان گێری بەردەوام دەبن.
وەكوو ئەوەی لەبرگەی یەكەمدا هاتووە:" داواكاری چارەسەری كێشەی موچە لە بەغداد ناچاریە وكارتی گوشارە " ئەوەی كە باسی لێوەدەكرێت گوشارە راستە چوون هەموو كاتەك حیزبەكان ویستوویانە بە بە كار هێنانی پیڵانی جۆراوجۆر هەوڵی بەدەستهێنانی دەستكەوتی حیزبی لە رێگەی گوسارەوە بدەن و یان هیچ نەبیت دەنگدەرانی خۆیان رازی بكەن ،بەڵام هۆكاری ناچاری نابیت ئەو بیانۆیەی كە بمانەوێت لە پێناو دەستكەوتی مادی و حیزبییەوە هەموو ئەو دەستكەوتانەمان كە لە ماوەی 25 ساڵ حوكمرانی بەدەست هاتووەلە دەست بدەین و بۆ خاڵی دەستپێك بگەرێنەوە.
دووەم :سەركەوتنەكانی پێشمەرگە هەر وەكوو لە پەیامی سەرۆك دیارە بە نرخێكی كەم بەدەست نەهاتووە و ناكرێت نادیدە بگیرێت لە هەمان كاتدا سەرۆك بارزانی باسی لە چارەسەری كێشەكانی ناو خۆییی دەكات بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئەرێنی چارەسەر بكرێن
سێیەم:ئەوەی كە باسی لێوە دەكرێت قەیرانی داراییی هۆكاری كێشە سیاسییەكانی ناو كوردستان نییە بەڵكوو هاتنە ناوەوەی یەكجار زۆری ئاوارە بۆ ناو كوردستان و شەری داعش و داتەپینی نرخی نەوت لە جیهان هۆكاری ئەو قەیرانەیە كوردستانیش لەو كێشەیە بێبەش نەبووە.
و سەبارەت بە پرسی پۆستی سەرۆكی هەرێم ئەوە سەرۆك بارزانی هۆكار نەبووە بەڵكوولایەنە سیاسییە كان نەیان توانیوە كەسێك بۆ ئەو پرسە دەست نیشان بكەن كاتەك كە داوایلە لایەنە سیاسییەكان كرد: "ئەگەر كەسێك تان هەیە دەست نیشانی بكەن ئەگەر نا لە كاتی ئێستا زۆر پرسی چارەنووس ساز هەن كە پێویست دەكات چارەسەری بكەم" لە لایەكی ترەوە، ئەو پرسە لە لایەن ئەنجومەنی دادوەری یەك لاكراوە تەوە .
چوارەم:ئەوەی كە لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی هاتووە ئاماژە بە ئەو خوێنە گەشەی پێشمەرگەیە كە رژاوە و ناكرێت لە پێناو موزایدەی نوخبەیەكی كەم لە ناو لایەنەكی سیاسی فەرامۆش بكرێت.
پێنجەم:پارتی بە چ شێوەیەك لایەنەكان بۆ سەر مێزی گفتو گۆ رابكێشیت، كاتێك كە بە پشتگیری لایەنی ئەقلیمی هەوڵی كودتا بە سەر ووڵاتەكەیان دەدەن ،كاتەك زمانی سوتاندنی بنكەو بارەگاكان دەدەن،كاتەك كە قسەی سەر زار و بن زارییان پێكهێنانی گروپی جاسووسی بۆ كوشتن و تیرۆر دەدەن ،كاتەك كە بۆری نەوت كە سامانی ئەو ووڵاتەیە دەسوتێنن،كاتەك كە لە گەڵ دوژمنانی ئەو گەلە كە قووت و مووچەی خەڵكی كوردستانی بری لە هەوڵی پیڵان گێری دان ئاخۆ بە كام زمان دانوساندیان لە گەڵ بكرێت.
لە كۆتادا ،لەولامتدا دەبیت بلێم ئەوە ئەو سەركردە گەوەیەیە كە سەرەرای هەموو پیڵانگێرییەكانی ناو خۆییی و دەرەكی گەلی كوردستانی پاراست و كوردستانی بە ئەو ئاستەگەیاند كە ببێتە ترافیكی دیپڵۆماسی ووڵاتانی رۆژ ئاواو ئەو ووڵاتانەی عەربی ناوچەكە كە سەردەمایەك بە هەموو شێوەیەك ئینكاری گەلی كوردیان دەكرد هەر وەها هەم ئەو حكومەتانەی كە لە دوای ئازادی عێراق بە هەموو شێوەیەك دژی پێكهێنانی هێزی پێشمەرگە بوون و بە پێداگری سەرۆكی هەرێم لە سەر مانەوە و مەشق پێكردنیان بویتە ئەو هێزەی كەگەورەترین هێزی سەربازی جیهان پرۆتۆكۆلی سەربازی لە گەڵ پێشمەرگەدا واژۆۆ بكات.
Top