گووتاری چەك،گووتاری گۆڕان

گووتاری چەك،گووتاری گۆڕان
گۆڕان لە خۆڕاگەیاندنیەوە تا ئێستا بەبێ دروستكردنی گۆڕان لە دەوروبەری خۆیدا كە بەهۆی بێهێزی كارنامەكەی و بێ توانایی لە موخاتەبەكردنی عەقلانەی خەڵك لەو كەسانەی لەسەرەتاوە بە هۆكاری عاتفیانە بەگەڵی كەوتن كەسی دیكە خۆیان لێ نزیك نەكردەوە بەڵكو بە پێچەوانەوە لە دۆخێكی خراپدایە و ناونیشانی هەڵوەرین و پاشەكشێ دەكرێ وەسفێكی گونجاو بێت بۆی.
‎گۆڕان كە بە بەستنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەیارانی پارتی و تەسلیم بوون بە ئەجندای كەسێكی داخ لە دڵی وەك مالیكی كە هەموو شتێكی لە دژی گەلی كوردستان حەڵال كردووە تەنها لە پێناو ئەوەی پاشەكشێ بە پارتی بكەن و لاوازی بكەن و تۆڵە لە بنەماڵەی بارزانی بكەنەوە.
‎وای سەرنەگرتنی هەموو ئەو هەوڵانەیان هەڵسوڕاوانی گۆڕان تەنەزولیان لە دروشمەكانی بزووتنەوەكەیان كردووە كە بە ڕێگا و ڕێكاری مەدەنی هەوڵی گۆڕینی كۆمەڵگە دەدەن و ئامانجیان وەرگرتنی دەسەڵات نیە بەڵكو تەنها هەوڵدانە بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك و پرۆسەی دیموكراتی، گۆڕانخوازان.ئێستا زمانی هەڕەشە و پەنابردنە بەر بەكارهێنانی چەك بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشە سیاسیەكان
‎گۆڕان كە لە سەرەتای هاتنە ناو پڕۆسەی سیاسی سلێمانی بەسەر دوو دابەشكرد تا ئێستا ڕێگەی نەداوە ئەو شارە بۆ تاوێك بحەسێتەوە و هەناسەیەك بدا چوونكە هەر ڕۆژەو بە بەزم و بالۆرەیەك لە ئاڵۆزیێكەوە بۆ ئاڵۆزیەكی دیكەیان دەبەن.
‎هەڕەشەكانی گۆڕان لە بەكارهێنانی چەك لە ڕاستی نزیكن لە لەتەنها هەڕەشە و فشار دروستكردن بە تایبەتیش كە لەسەر زاری كەسێك بێت پێشتر هەڕەشەكانی جێبەجێ كردبێ و ئەوەندە بوێر بێ كە بۆڕیەكانی گواستنەوەی نەوتی كوردستان بۆ توركیا بتەقێنێتەوە و كەسیش نەوێرێ تخوونی بكەوێ،بۆیە ئێستا كە هەڕەشەی بڕینی غازی چەمچەمال دەكا كە بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەولێر دێت، لەوە دەچێ هەڕەشەیەكی جدی بێ چوونكە عەبدوللای كوێخا موبارەك دەڵێ هەر شتێك زیان. بەبارزانی بگەیەنێ دەیكەم ئەگەر ڕاگرتنی ئەو غازەش زیانێك بێت بۆ بارزانی دەیگرمەوە ! بێگومان بە لێكدانەوەی گۆڕان زیان. گەیاندن بە خەڵكی هەولێر و ئاڵۆزكردنی ژیانیان ئەوە گەورەترین زیانە كە لە بارزانی دەدرێ وەك چۆن ئاڵۆزكردنی ژیانی خەڵكی سلێمانی و شارەزوور و گەرمیانیش بە هەمان پێوان. دەپێون، بەڵام ئەوەی سەیر و جێی تێڕامانە عەبدوللای كوێخا موبارەك وەك ئەوەی خۆی حاكمی ئەو ناوچەیە بێ بەبێ دانانی كەمترین ڕێز بۆ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هەڕەشەی گرتنەوەی غاز دەكات لەسەر هەولێر.
‎پێشتریش كادیرە سەربازیەكانی گۆڕان لە كەسانی وەك دلاوەری حاجی عوسمان پڕۆژەی دروستكردنی هێزی چەكداریان داوەتە جڤاتی ناوەندی گۆڕان و چەندین جاریشە هەڵسوڕاوانی گۆڕان ئەوە دووپات دەكەنەوە كە بە چەك نەبێ كێشەكان چارەسەر نابن بۆیە پێشبینی دەكرێ قۆناغی داهاتوو زمانی چەك و هەڕەشە گووتاری گۆڕان دابپۆشێ
Top