بیرمان نه‌چێت برا پێشمه‌رگه‌كانمان له سه‌نگه‌ری پاراستنی كوردستان ڕۆژانه فیداكاری ده‌نوێنن و قوربانی ده‌ده‌ن با ئێمه‌ش پێكه‌وه سه‌نگه‌ری نێوخۆیی پته‌و و به‌هێز بكه‌ین و هیچ كه‌لێنێك و ده‌رفه‌تێك بۆ سود وه‌رگرتنی دوژمنانی ده‌ره‌كی له نێوخۆی كوردستان نه‌ره‌خسێنین، با قه‌در و به‌های یه‌كتری بزانین چونكه هه‌موومان ئه‌و جیهانه هه‌ر به‌جێ ده‌هێلین و با له‌و قۆناغه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه گه‌لی كوردستان زیاتر له هه‌موو كاتێكدا له سه‌ربه‌خۆی نزیك بووه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك له ئێمه به ڕاده‌ی پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌نگه‌ری به‌رگری و ئازدیخوازی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین و بۆ پاراستنی كورستان و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆی تێ بكۆشین، له‌وه‌ش دڵنیا بین كه گه‌لی كوردستان خاوه‌ن مافه و له‌سه‌ر حه‌قه و هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌ش كۆتاییان دێت.