پەیانی سەرۆك بۆ لە باشیك ؟
November 19, 2016
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی سەرەرای تەقدیری رۆوڵی پێشمەرگە قارەمانەكان ،باسی لەوە كرد كە خەباتی ئێمە لێرەوە نەوەستاوە ئەوەش وەكوو تەجروبەیەكی مێژووییە، چوون هەموو كات دوژمنان لە هەوڵی دروستكردنی لەمپەر لە هەمبەر سەركەوتنەكانی گەلی كورد بوونە،سەرەرای گرنگی ئەو بابە دەتوانم بلێم درێژە پێدەرانی كودتاكانی 19ی ئاب و 23ی حوزەیران و بكوژەكانی مێرد منداڵان لە ناو بارەگاكانی پارتی و ئەوانەی هێرشی سەر بارەگاكانیان كردووە و چ ئەوانەی كە پیڵانیان بۆئەو مەبەستە دارێشتووە درێژە پێدەری پیلانەكانی رابردووی مێژوو و داهاتوون ،ئەوانە ناتوانن لەو پەیامە بگەن چوون شكستە سیاسییەكانیان لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان بەرچاویانی تاریك كردووە.
ئەوەی لە پەیامەكە ووترا،هەوڵی نەیارانی كوردستان بوو بۆ ئەوەی كەپێشمەرگە بۆ ئەو گێژاوە كە خۆیان تێی كەوتوون پەڵكێش بكەن، بەڵام بە ئەو خۆراگری وئەو دەرسەی كە پێشمەرگە بە دوژمنانی تاریكی دا ،شكستی بە هەموو ئەو پیلانانەدا هێنا.
لە بارەی ئەو سنوورانەی دوای شەری داعش ،دووبارە كردنەوەی ئەو پەیامە بوو كە ئیتر مادەی 140 كۆتاییی پێهات و ئەو سنوورانەی كە پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئازادی كردوون لێیان ناكشێتەوە هەروەها لە گەڵ ئەمریكاو حكومەتی عێراقیش لە یەك تێگەیشتنەك لەو بارەیەوە هەیە و ئەوەی تریان پەیامی سەرۆك لە باشیك كە دواترین خاڵی پێشمەرگە بوو هەڵگری ئەو پەیامە گرینگەیە.
لە پەیامە گرینگە كەی بارزانی تابڵۆی جوانی پێكهاتەكانی ئایندەی كوردستان لەكورد و عەرەب و كلد و ئاشوری و یەزیدی نمایش كراوە و ئەوەش هێمای ئەوەیە كە كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە مافەكانیان دەكات و جییان ناهێلیت هەروەكوو ئێستا دەبینین لە پێناو ئازاد كردنی ئەو شوێنانەی كە پێكهاتەكانی تێدا بوون و جوگرافییایەكی بەرفراونیش لە بەر دەستی داعش دابوو بە خوێنی پێشمەرگە ئازاد كران و ئێستاش لەو شوێنانە جێگیر كراون بۆ ئەوەی بیان پارێزن.
سەرۆك بارزانی، زۆر بە روونی ئاماژەی بە چارەنووسی گەڵی كورد دا ،ئەویش دیار كردنی مافی چارەی خۆنوسین بە شێوەیەكی ئاشتیانە لە گەڵ بەغدا بوو هەرچەندە كە سەرۆك بارزانی پێشتریش زۆر بە راشكاوانە لە گەڵ بەغدا ئەو بابەتەی تاوتووی كردووە بەڵام ئەو جارەیان باسی لەوە كرد ئەگەر هاتوو حكومەتی بەغدا سەبارەت بە مافەكانی گەلی كورد هەڵوێستی ئەرێنی هەبوو بێشك پیویست بە راپرسی ناكات و بەشێوەیەكی ئاشتیانە بە مافەكانی خۆمان دەگەین و بەو شێوەیە هەموو ئەو دەنگۆیانەی كە گوایە لە پرسی سەربەخۆییی پەشیمان بوینەوە رەد كرانەوە.
ئەوەش كە باسی لە كێشەكانی ناوخۆییی كرد كەسانەك بە سوود وەرگرتن لە نارەزایەتییەكانی خەڵك هەوڵی چەواشەكردنی خەڵك دەدەن لە بری ئەوەی كە چارەسەرییەكیان بۆ ئەو كێشانە پێ بیت هەربۆیەش سەرۆك بارزانی باسی لەوە كرد فەرموون ئێمەش یارمەتیتان دەدەین ئەگەرنا كات دەروات و ئێمەش لە سەر كەس ناوەستین.و زۆر بە توندی رەدی بابەتی پارێزگاكانی كرد كە 14 ساڵ لەمەوبەر پێی رازی نەبوونە و چۆن دەكرێت پاش ئەو هەموو قوربانی دانە بۆ دەستكەوتێكی مادی بۆ خاڵی دەستپێك بگەرێنەوە.