نەوشێروانە دادپەروەر و نەدادپەروەرەکان ( فەلسەفەی سایکۆلۆژیا)

نەوشێروانە دادپەروەر و نەدادپەروەرەکان ( فەلسەفەی سایکۆلۆژیا)
لە محەمەدی ئەمین (س) دەگێڕنەوە کە فەرموویەتی "لە سەردەمی پاشایەکی دادپەروەر لەدایکبوومە"، و گۆمانی تێایدا نیە کە مەبەستی ئەو نەوشێروانە بووە کە بە یەکێک لە دوایین شاھینشاھەکانی خانەدانی ساسانیە ئاریاییەکان دەژمێردرێتن، کە ناووبانگی دادپەروەرییەکەی خۆی و جێگرەکەی، بۆزۆرگمێھر، لە جیھانی ئەو کاتدا بڵاو ببوو. باشە ئەگەر بمانەوێ وەک سۆقراتی فەیلەسۆف ئەم تەوەرە لێکبدەینەوە و شرۆڤە بکەین:(١) نەوشێروان مرۆڤێکی دادپەروەرە.(پێشەکی گەورە) (٢) ھەموو نەوشێروانەکان مرۆڤن. (پێشەکی بچووک). (٣) کەواتە ھەموو نەوشێروانەکان دادپەروەرن.(ئەنجام). لەو لێکدانەوەیە بۆمان دەردەکەوێ کە تەنانەت لۆژیک و فەلسەفەش لە یاساکانی خۆی دا زۆر کەم و کۆڕی ھەیە. بەڵام ئەمە لە بەھای بیرۆبۆچوونەکانی سۆقرات کەم ناکاتەوە، چونکی وەک عەلی وەردی ب پشت بەستن بە ئایەتەکانی(٢٤ و ٣٧ ) لە ( ئەلفاتر) لە قۆرئانی پیرۆز دەیسەلمێنێ دوور نیە سۆقراتیش پێغەمبەرێک بێ لە نێو نەتەوەکەی خۆیدا. بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەسەری بدوێین ئەوە نیە بەڵکۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەیە کە لەوانەیە لای خوێنەران گەڵاڵە ببێ: ئایا ھەموو نەوشێروانەکان دادپەروەرن؟؟!!و ئەزموونی ئێمەی کوردستانیان پێچەوانەی ئەم پێوەرە لۆژیکییە پیشان دەداتن. ئەوەتا لەو ڕۆژگارە تەنگانە و سەخت و دژوارەی کە ئەم دوو ساڵەی دووایی بەسەری کوردستانیان ھاتووە و وەک جەنابی سەرۆک بارزانی لە وتارە بە نرخەکەی خۆی لە شارووچکەی باشیک و بەحزان، وەک کوردستانێکی بچووک، و لە ( ١٦/١١/٢٠١٦ ) و لەبەردەم کۆمەڵێک خەڵکی جیاجیای ناوچەکە، و دوای شاربەدەرکرنی تیرۆریستانی ڕێکخراوی ئیسلامی تیرۆریستی داعش لێی، پێشکەشی کرد :" لە بڕی ئۆقرەگرتن و ھاتن و دەست لە ناو دەستی ھەموو کوردستانیان نان و ھەوڵدان بۆ دەربازکردنی ئەم قۆناغە تاڵ و دژوار و ناخۆشە و ئەو ھەموو قەیرانە نەخوارزاراوانە"، کەسانێک ھەن کار و ڕەفتار و گۆتاری سەیر و سەمەر و نائاسایی و ناوازە و دوور لە پێوەرە سیاسی و کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەکانی ئاسایی ئەنجام دەدەن و دەڵێن، و لە بچووکترین ھەل بۆ لەباربردنی ئەزموون و ئامانج و دەستکەوتەکانی خەڵکە ماندوو و شەکەت و بریندارەکەی کوردستان پاز نادەن، نەوشێروانێک لێمان قیت بووە و وەک ئەوەی لەو کوردستانە کەس نیە وەک ئەو وابێ و خۆی بە داھێنەری دادپەروەری و یەکسانی، و بەرگریکەری مافەکانی ھاوڵاتیان و خەمخۆریان دەزانێ وەک ئەوەی کە کەس ڕابردووی نازانێ و ئەوە یەکەم جارە خەڵکی ناسیویانە. خەمخۆری خەڵک پێشمەرگە قارەمانەکان و جەنابی سەرۆک بارزانی و حەمەی حاجی مەحموود و شەھیدە سەربەرزەکانن کە .... .
دیارە دەبێ بڵێین کە دەمارگیری عەرەبە شۆڤینیەکان لە مێژوو دا ناسراوترین جۆری دەمارگیرییە کە ھەموو مێژوو بە خۆیەوە بینیوە. دوو کەڵە پیاوی فەلسەفە، واتە ئێبن خەلدوون و عەلی وەردی، گەورەترین گەواھیدەری ئەم قسەیەن و دوور نیە ئەوان لە ڕقی ئەو چەمکە نەشرینە و بھا دۆڕاوەکانی پەیوەندار بە ( عێبیەتی) عەرەبی شۆڤینی گیانیان لەدەست دابێ. ئەو دەمارگیرییەی کە خۆی لە ڕەفتار و کردار و گۆتاری زۆر کەس و خەلیفە و سەرکردەی شۆڤینی عەرەبی دا دەبینێتەوە و ڕەنگ دەداتەوە، کە سەدامی گۆڕ بە گۆڕ و عەلی کێمیاویی ئەندازیارانی ئەنفال و کێمیابارانی کوردستان و بن لادنی گەورە تیرۆریستن کە ئەمەیان جارێکیان لە قسە زەبەڵاحە بەناووبانگەکانی دا دەلێتن:" ئەگەر چەکی باشی ھەبوایە ھەر چی غەیری عەرەبە دەیکوشت!!". زۆر سەیرە کە قسەی ھاوشێوە، کە لە زانستی سایکۆلۆژیا دا لە چەمکێکی وەک " ژبەرئاخافتن واتە hallucination" دەچێ، لە نەوشێروانەکەی خۆشمان بیستراوە و تەنھا وشەی ( غەیری عەرەب ) تیایدا گۆڕاوە بە وشەی بارزانییەکان!! کەواتە دیسان دەبێ پەنا بۆ پێوەرە لۆژیکییەکەی( ئیستقرائی و ئیستنتاجی) سۆقرات ببەین: (١) بن لادن دەمارگیرە. (٢) بن لادن مرۆڤە. (٣) ھەموو مرۆڤە دەمارگیرەکان وەک بن لادنن. بەڵێ ھاوکێشەکە وا دەرچوو. واتە لە ئەنجامدا دەردەکەوێ کە نەوشێروانەکەی لای خۆشمان دەمارگیرە و ھیچی کەمتر نیە لە بن لادنی تیرۆریست. بەڵکۆ ئەگەر مرۆڤ تۆزێک بە ویژدانەوە بدوێتن خراپتریشە. ھیچ نەبێ لە مێنتالیتە و مێشکە ڕزیو و بۆگەنەکەی بن لادن دا ئەوانەی کە ھاونەژادی ئەو نین دەبێ بکوژرێن، و ئەوە لە ڕۆانگەی تیۆرییەکەی چارلز رۆبێرت دارڤینەوە تا ڕادەیەک ئاساییە چونکە جیھان گۆڕەپانی ملمڵانێیە و براوە کەسە بەھێزەکانن، بەڵام لە مێنتالیتەی نەوشێروانی ئێمە دا تەنھا دەبێ بارزانییەکان بکوژرێن، بە منداڵ و پیر و شیرەکانییەوە. باشە ئەوە ئەگەر لووتکەی دڕندایەتی و نادادپەروەریی ناو نەبێ دەبێ چی ناو لێبنرێتن، لە کاتێک دا کە ئەو منداڵە بارزانییانەی کە ئەو لە ساڵانی ھەشتاکان ئەگەر چەکی باشی دەستبکەوتایە ھەمووی دەکوشتن، لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە بە خۆیان و سەرکردە بارزانییەکەیانەوە و بە ھەزارھەزار لە سەنگەرەکانی شەڕکردندان و بەرگری لە کوردستانیان و مرۆڤایەتی و بە خوودی نەوشێروانە نەدادپەروەرەکەی کوردستانیشەوە دەکەن و بە سەدان شەھیدی قارەمانیان پێشکەشی مرۆڤایەتی و کوردستانیان کردووە؟؟ باشە تۆ بڵێی ئەوەی نەوشێروان و تاخمە ئاژاوەگێڕەکەی لە نێو کوردستاندا بەدی دەکەن و بە گەندەڵی و نادادپەروەری دەیناسێنن، ئایا سەرۆک بارزانی بەو ھەموو تێژبینییەی (الاستبێار یان insight)، وەک چەمکێک لە نێو ئەدەبیات و وێژەی بیردۆزە دەروونناسییەکانی وەک گشتاڵتی دا ھاتووە، ھەستی پێناکاتن و حەز بە چارەسەرکردنیانی نیە، یان ئەوەتا دۆخە ناڵەبارەکەی ئێستا ڕێگرە لەبەردەم پرۆسە چاکسازییەکەی جەنابیان؟؟ نادادپەروەری گەورەتر لەوە نیە، کە وەک جەنابی سەرۆک بارزانی دانی پێنا:" لە ھەموو پارچەکانی کوردستان ھزاران قارەمانی مێرخاس و گیانفیدا ھاتوون و بەرگری لەو کوردستانە دەکەن و شەھید دەبن"، کەچی تاخمە ترسنۆکەکەی نەوشێروانی نادادپەروەر نەک لە بەرەی پێشەوەی جەنگێ دژی تیرۆریستان ڕادەکەن و نین، بەڵکۆ، وەک عەلی وەردی بەھشتی ئەو چەمکە جوان و پڕ بە پێستەکەی ئەوان بەکاردێنێ، لە " بۆرجی عاجی" واتە برجە بەلەکەکانی سلێمانییەوە فەرماندەیی گشتی ئاژاوەگێڕانی کوردستانە بریندارەکەمان دەکەن و دەیانەوێ بە ھەولە نەزۆکەکانی خۆی جارێکیتر بمانباتە خاڵی ( ێفر)ەوە. با خەڵکی کوردستان بڕیار بدەن کە نەوشێروانی سلێمانیش وەک نەوشێروانی ساسانی دادپەروەرە یان نە؟؟؟!! *بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top