بیرۆكەی پارێزگاكان بە مردوویی لە دایكبووە
November 16, 2016
وتار و بیروڕا
ئارام شێخ محەممەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە لەسەر پشكی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستەكەی وەرگرتووە، ١٢ـی ئەم مانگە لە پێشوازیێكی ڕێكخراوی پێشوەختەدا لە مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی داواكاری خۆپیشاندەران بە دەسەڵاتدارانی عێراق بگەیێنین .
ئارام لە گوتارێكدا كە بۆ خۆپیشاندەران پێشكەشی كرد، راشیگەیاند "ئەگەر كێشەی نەوت لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق چارەسەرنەكرا و هەرێمی كوردستان پابەند نەبوو بەو رێككەوتنە، ئەوا حكومەتی عێراق راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان و ئەمجارەش بە پرۆژەی گەرانەوە بۆ بەغدا هەوڵی دروستكردنی ئاڵۆزی و گەوجاندنی ماموەستایانی ئەو سنوورە دەدات.
ئەگەر بە شێوەیەكی قوڵتر لەو بیرۆكەیە بروانین دەبینین كە تا چەند رێگە پێدراوە:
یەكەم ،لە رووی دەستورییەوە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و دەستورەكە لە مادەی 117 دانی بە هەرێمی كوردستانی پێش 19/3/2003 داداناوە وەك یەك یەكەی دەستووری واتە یەك هەرێم لە ناو عێراقی فیدراڵ هەر بۆیەش هەر یاسایەك دەربچیت لە پارلمانی عێراق بە ئاراستەی مامەلە كردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لە گەڵپارێزگاكانی هەرێمبە پێچەوانەی دەستوورە.
دووەم، ئەگەر دادگای فیدرالی عێراق تانە لەو پرۆژەیە بدات تەنانەت ئەگەر پەسندیش بكرێت و لە موازنەی ساڵی 2017 دا جێگیر بكرێت هەڵدەوەشێتەوە،
سێیەم، خەڵكی كوردستان لە راپرسی لە سەر دەستوور دەنگییان داوە و لەهەر حاڵەتەك تەنانەت ئەگەر داوابكرێت بە گۆرینی پارێزگاكان و گۆرینیان بە پارێزگاكانی رێكنەخراو دەبیت بە راپرسی گەلی كوردستان ئەنجام بدرێن.
لە لایەكی ترەوە لایەنەكی ئەو بیرۆكەیە ئەوەیە كە هەموو داهاتەكە تەسلیم بە حكومەتی مەركەزی بكرێت لە سەر ئەو ئەساسەوە حكومەتی مەركەزی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە دابین دەكات لێرەدا چەند پرسیارەك گەڵالە دەبیت هەروەكوو دەست نیشان كراوە كە داهاتی پارێزگای سلێمانی مانگانە ( 50 بۆ 60) میلیارد دینارە و مووچەی فەرمانبەرانی ئەو پارێزگایە ( 250 )میلیارد دینارە، ئایا حكومەتی مەركەزی ئامادەیە ئەو برە پارەیە لەداهاتی سلێمانی وەر بگریت لەكاتێكدا كە دەبیت 5 ئەوندە تەسلیم بە پارێزگای سلیمانی بكات.
پرسیارەكی ترئەوەیە ئەگەر داهاتی پارێزگای سلێمانی بەشی مووچەی فەرمانبەران دەكات چ پێویست بەوە دەكات كە ئەو داهاتە بۆ بەغدا بگەرێتەوە و بۆچی راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی پێ نادرێت؟
كەواتە حكومەتی مەركەزی ئامادە نابیت لە گەڵ پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم راستەوخۆمامەلە بكات و ئەوەی كە ئێستا ماموەستایانی پێ چەواشەدەكرێت دورە لە راستی و وەكو رۆژی رووناك دیارە كە لە پێناو ئەجندایەكی حیزبیدا ،ئەو مانگرتنانە ئەنجام دەدرێن و ئەو بیرۆكەیە بە مردوویی لە دایكبووە.