له‌و ئۆڤه‌ره‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌فزی ده‌درێتێ

له‌و ئۆڤه‌ره‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌فزی ده‌درێتێ
هاتنی داعش و گرنگیدانی به‌غدا به‌ حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ی برده‌ ترسناكترین قۆناغ، ئه‌وه‌ش ده‌رگای به‌ڕووی ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراقدا واڵا كرد، گه‌رم بوونی شه‌ڕه‌كه‌ و ده‌ستوه‌ردانه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ش مه‌رگی عێراقی یه‌كگرتوویان مسۆگه‌ر كردووه‌، گه‌رم بوونی رووداوه‌كان و نزیك بوونه‌وه‌ی مه‌رگی عێراقی یه‌كگرتووش نه‌وشیروان مسته‌فای هێناوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه‌ بازاڕی دووباره‌ به‌ جاش بوونه‌وه‌ی بۆ خۆش كردووه‌، بۆیه‌ ئۆڤه‌ر له‌ دوای ئۆڤه‌ری به‌ جاش بوونه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و پرسیاریشه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌ك به‌ده‌نگ ئۆڤه‌ره‌كانیه‌وه‌ نایه‌ن، به‌ڵكو ره‌فزیشی ده‌درێتێ، لێره‌دا پرسیار‌ ئه‌وه‌یه‌: له‌ هه‌موو دونیادا كاتێ خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ گه‌رم ده‌بێ و شۆڕشگێڕان پێداگری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌نه‌وه‌، داگیركارانیش بۆ پاراستنی باڵاده‌ستی خۆیان و درێژه‌دان به‌ سیاسه‌تی داگیركاری ده‌رگای به‌ جاش كردن به‌ رووی خۆفرۆش و خیانه‌تكارانی گه‌له‌ ژێرده‌سته‌كه‌دا واڵا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا گرنگی پێویست به‌ خۆ هه‌ڕاج كردنی نه‌وشیروان مسته‌فا ناده‌ن و له‌ باتی به‌ ده‌نگه‌وه‌ چوونی ئۆڤه‌ره‌كانی، ره‌فزیشی ده‌ده‌نێ؟
له‌ درووست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان ئه‌زموونێكی زۆریان له‌سه‌ر پرسی به‌ جاش كردنی خۆفرۆشانی كورد و شكست خواردنیان له‌ به‌رامه‌به‌ر پێشمه‌رگه‌ و قاره‌مانێتی شۆڕشگێڕان كۆ كردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بڕوای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای به‌ سیاسه‌تی به‌ جاش كردنی خۆفرۆشانی كورد له‌ق كردووه‌ و پێناچێ زۆر گرنگی به‌ ئۆڤه‌ری خۆ به‌ جاش كردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد‌ ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ له‌و كاته‌وه‌ی خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردیان گرتۆته‌ ده‌ست، له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ سه‌ركوت كردنی شۆڕش و شۆڕشگێڕان په‌نایان بۆ به‌ جاش كردنی خۆفرۆشان بردووه‌، به‌ڵام له‌ هیچ قۆناغێكدا به‌ جاش كراوه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ خواستی رژێمه‌كان له‌ سه‌ركوت كردنی شۆڕش بێننه‌دی، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدی هێناوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه‌ ئیراده‌ی شۆڕشگێڕان و خواستی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان، زۆر له‌ ئیراده‌ی سیاسه‌تی داگیركاری خۆیان و هه‌ڵوێستی لاوازی به‌ جاش كراوه‌كان به‌ گه‌وره‌تر بزانن، نه‌وشیروان مسته‌فاش باش له‌و راستییه‌ گه‌یشتووه‌ باشیش ده‌زانێ كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ و پێی نه‌كراوه‌ حه‌ز و خولیاكانی خاوه‌نه‌كانی به‌دیبێنێ، بۆیه‌ له‌ ئۆڤه‌ره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یدا هه‌وڵده‌دات له‌ رێگای هه‌ڵسووڕاو و كه‌سانی وه‌ك ئارم شێخ محه‌مه‌د و حاكم شێخ له‌تیفی كۆنه‌ كاتبی فه‌وجه‌ سووكه‌كان به‌ دوژمنان بڵێ: ئۆڤه‌ری به‌ جاش بوونی ئه‌مجاره‌م له‌ به‌ جاش بوونی رابردووم جیاوازه‌ و بۆ پێشگرتن به‌ هه‌نگاوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مه‌سعود بارزانی جێگای ره‌زامه‌ندیتان ده‌بم، به‌ڵام وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ پرۆسه‌ی به‌ جاش كردنی خۆفرۆشانی كورد ده‌ستیان به‌ پۆلوو سووتاوه‌ و دڵنیام نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و ئۆڤه‌ره‌ش ره‌فزی ده‌درێتێ.
Top