بۆ عەتا سەراوی:"سلیمانی بارزانە،بارزانیش سلیمانییە".

بۆ عەتا سەراوی:
سلیمانی ئەو شارە نیشتمان پەروەرەیە كە دابەش كردن بە ناوە دروستكراوەكانی نیلی و سەوز لە هیچ كەس و لایەنەك قەبوول ناكات و رێگا بە كەسانەك نادات كە نیازی ئەویان هەبیت بۆ گەیشتن بە مەرامە گڵاوەكانی خۆیان هەوڵی چەواشەكاری بدەن .بەڵام ئەوەی كە ناكرێت فەرامۆش بكرێت راستییەكانی مێژوون ،بۆچی سەرەرای زانینی ئەو راستییانە دیسان هەوڵی چەواشەكردنیان دەدرێت،ئەگەر مەرامتان لە باسكردنی 31 ئاب بۆشاردنەوەی خیانەتەكانتان لە 66 و هەشتاكانە ئەوە ناسرێتەوە
چوون برایم ئەحمەد مێژوویەكی تۆمار كردووە ئەگەر هەموو مێژوو نوسەكانی دونیاش هەوڵی شاردنەوەی بدەن ئەوە وەكوو پەلەیەكی رەش بە نێوچاوانی هێرۆ و سەراوییەكان دەمینیتەوە.بەڵام 31ی ئاب راستییەكی مێژووییە و هەر تاكەكی كورد بە زانینی ئەو راستییانە شانازی پێوەدەكات.ئەگەریش راستییەكانتان لە بیریان چۆتەوە با وەبیر هێنانەوەیەك بیت.
دوا بەدوای ئەوەی كە یەكیەتی كە ئەو كاتیش كەسانی وەكوو نۆشیروان سەركردایەتییان دەكرد هەوڵی سرینەوەی پارتییاندا هەربۆیەش هێرشیان بۆ هەموو بنكە و بارەگاكانی پارتی لەو سنوورە هێنا پارتی زۆر هەوڵی دا شەرەكە نەگاتە هەولێر بەڵام ئەوان خۆیان نەپاراست، هەروەكوو پێشتر باسی لێوەكراوە نۆشیروان مستەفا جێگری سكرتێری یەكیەتی بوو كە گوتبووی :"هەولێر كوێی موقەدەسە تاوەكو شەری تێدا نەكرێت: بە هەموو ئەو ئالییەتانەی كە لە سوپای پاسداران وەرگیرا بوو شەرعییەتی پارڵمانی كوردستان لە گەلەوە وەریگرتبوو كەوتە ژێر پۆستاڵە رەشەكانی سوپای پاسدارانی ئێران.
پارتی لە 31ی ئابیش هەموو هەولێكی خۆیاندا بۆ ئەوەی شەر نەگاتە هەولێر بەڵام یەكیەتی ئەوندە مەغرور ببو كە ئەوەی قەبووڵ نەكرد
نەوەك هەولێر یان چۆڵ نەكرد بەڵكوو لە یۆبیلی زێرینی پارتی لە 16ی ئابی 1996 مام جەلال نەفی عامی پارتی دەركرد بۆ ئەوەی بۆ یەكجارەكی پارتی لە گۆرەپانی سیاسەت بسریتەوە ئەویشبە پشت بە ستن بە سەفقەیەكی سەربازی كە لە نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و یەكیەتی نیشتمانی كوردستان هەبوو بۆ ئەوەی كە دەرگا لە سەر چەكدارانی ئێران بكاتەوە بۆ ئەوەی كە كۆمەڵكوژی لە ناو كەمپەكانی ئاوارەو ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی لە كۆییە بكات وبۆ ئەو مەبەستەش ژن و مناڵ و پیر و پەككەوتەكانی لەو كەمپانە كردە ئامانج و ئاوارە كران بە پێی رێككەوتنەكەش بۆ یەكلا كردنەوەی شەری ناو خۆییی ،ئەوە یەكەم هەنگاو بوو.
وەكو بەڵگە، دووەمین هەنگاوی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی نێوان ئێران و یەكێتی، بە پەلاماردانی پارتی لەلایەن ئێران و یەكێتی یەوە دەست بەجێبەجێكردنی كرا، نەك هەر لە قۆڵەكانی جەنگەوە، بەڵكو لە پشتیشەوە، ئێران بەهێزی سەربازی و بۆ هاوكاری یەكێتی لە سیدەكان و حاجی ئۆمەرانەوە، پەلاماری پارتیدا، پیلانەكە بەشێوەیەك بوو، كە پارتی بەرەو نەمان ببەن، ئەودەمیش هێزی كوردستان لەو ئاستەدا نەبوو بەرەنگاری وڵاتێكی خاوەن هێزی وەكو ئێران بكات، بۆیە پارتیش ناچار بوو، بیر لەوەڵام بكاتەوە بەهێزێكی هەمان ئاست، خاوەن هەمان توانای سەربازی بەرگری لەخۆی بكات ڕووبەڕووی ئەو پیلانە بوەستێتەوە ئەوە راستی رووداوە كەیە كە بە شێوەیەكی كورت باسی كراوە بەڵام سەیرتر لە هەموو ئەوانە ئەوەیە كە كە عەتا سەراوی لە دورترین شیوێنی سنوورەكان هێزەكانی توركیا دەبینیت بەڵام هێزەكانی سوپای پاسداران لە بن لوتی خۆی نابینیت
Top