فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی كردن

فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی كردن
له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی كردنی یه‌كتری و به‌ تایبه‌ت دژایه‌تی كردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بلاو ده‌كرێته‌وه‌, سنوری ڕه‌خنه‌ بابه‌تی و بنیاتنه‌ره‌كانی تێ په‌ڕانددووه‌ و بووه‌ته‌ كه‌لتورێكی خراب و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌ر هەرێمی کوردستان، زۆر جار كاره‌ باش و خرابه‌كان ، كه‌سه‌ باش و خرابه‌كان به‌ یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كرێن و به‌ یه‌ك پێوه‌ر هه‌لده‌سه‌نگێندرێن .
ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری لێكترازانی كۆمه‌لگا و پابه‌ند بوون و خۆشه‌ویستی هاوولاتیان بۆ ولات لاواز ده‌كات ، ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ پێویستی به‌ هه‌لوه‌سته‌ی خێرا هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پارته‌ سیاسییه‌كان و ئه‌هلی زانست و میدیاكاران بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ سیاسی _كۆمه‌لایه‌تییه‌.
هیچ شتێك نابێت یه‌كگرتووی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌ی له‌ نێو خۆمان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی ، نابێت نه‌ به‌ ناوی دیموكراسییه‌ت و نه‌ به‌ ناوی
نه‌ته‌وه‌ په‌ره‌ستی و ته‌نانه‌ت نه‌ به‌ ناوی خوا په‌ره‌ستیش كارێك بكرێت دژی به‌رژه‌وه‌ندی خاك و هاوونیشتمانیان.
Top