خوێنی پێشمەرگە، شەهیدان ، بەرهەمەكەی سەربەخۆیی كوردستانە

خوێنی پێشمەرگە، شەهیدان ، بەرهەمەكەی سەربەخۆیی كوردستانە
هەموو جیهان شانازیی بە ناوی پیرۆزی " پێشمەرگە"، دەكات .. ئەمرۆ گشت وڵاتانی جیهان چاوییان بریوەتە قارەمانیەتی و فیداكاری پێشمەرگە قارەمانەكان ، ئەوان بە خوێن و ئازایەتی خۆیان مێژووییەكی پر لە سەروەری و شكۆیان بۆ كورد و كوردستان لە مێژوویی مرۆڤایەتی و ئازادی تۆمارٍكردووە كە بۆ هەتا هەتایە لە بیر ناكرێت .

ئێستا پێشمەرگە ، بە بەخشینی خوێن و گیانی خۆی خاكی نیشتیمان لە دەستی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی دەپارێزێت . بۆیە ئەو گیانبەخشیی و فیداكاریی و قارەمانیەتییەیان پێمان دەڵێت هەموومان بە یەكدەنگ و یەكریز پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆكی كوردستان بین بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان ...
Top